عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
قسه‌كردنی مریه‌م و هارون له‌ دژی موسا 
1
مریه‌م و هارون له‌ دژی موسا قسه‌یان كرد، له‌به‌ر ئه‌و ژنه‌ كوشییه‌ی كه‌ خواستی، چونكه‌ ژنێكی كوشی[a] خواستبوو.
2
جا گوتیان: «ئایا یه‌زدان ته‌نها له‌گه‌ڵ موسادا دواوه‌، باشه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش قسه‌ی نه‌كرد؟» یه‌زدانیش گوێی لێبوو.
3
موساش له‌ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌وی بێفیزتر بوو.
4
جا یه‌زدان ده‌ستبه‌جێ به‌ موسا و هارون و مریه‌می فه‌رموو: «ئه‌و سێیه‌تان وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای چادری چاوپێكه‌وتن.» ئینجا هه‌رسێكیان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.
5
یه‌زدانیش له‌ ستوونی هه‌وردا دابه‌زی و له‌ ده‌روازه‌ی چادره‌كه‌ وه‌ستا، بانگی هارون و مریه‌می كرد، هه‌ردووكیان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون.
6
جا فه‌رمووی: «باش گوێ له‌ قسه‌م بگرن:
«كاتێك پێغه‌مبه‌ری یه‌زدان له‌نێوتانه‌،
ئه‌وا به‌ بینین خۆمی بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م،
له‌ خه‌وندا له‌گه‌ڵی ده‌دوێم.
7
به‌ڵام موسای به‌نده‌م ئاوا نییه‌،
به‌ڵكو به‌وه‌فایه‌ له‌ هه‌موو ماڵه‌كه‌م،
8
ڕوو به‌ ڕوو له‌گه‌ڵی ده‌دوێم،
به‌ ڕوونی نه‌ك به‌ مه‌ته‌ڵ،
شێوه‌ی یه‌زدان ده‌بینێت.
ئیتر بۆچی نه‌ترسان
كه‌ له‌ دژی موسای به‌نده‌م دوان؟»
9
جا تووڕه‌یی یه‌زدان لێیان جۆشا و ڕۆیشت.
10
كاتێك هه‌وره‌كه‌ له‌سه‌ر چادره‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌ مریه‌م گه‌ڕوگول[b] بوو، وه‌ك به‌فر سپی هه‌ڵگه‌ڕا، جا هارون ئاوڕی له‌ مریه‌م دایه‌وه‌ و بینی گه‌ڕوگول بووه‌.
11
هارون به‌ موسای گوت: «گه‌وره‌م داوات لێده‌كه‌م ئه‌و سزایه‌مان نه‌خه‌یته‌ سه‌ر كه‌ گێلایه‌تیمان كرد و گوناهمان پێی كرد،
12
تكایه‌ با وه‌ك ئه‌و كۆرپه‌ له‌بارچووه‌ نه‌بێت كه‌ پووكاوه‌ته‌وه‌.»
13
موساش هاواری بۆ یه‌زدان كرد و گوتی: «خودایه‌، تكایه‌ چاكی بكه‌وه‌.»
14
یه‌زدانیش به‌ موسای فه‌رموو: «ئه‌گه‌ر باوكی تفی له‌ چاره‌ی ده‌كرد، ئایا حه‌وت ڕۆژ شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بوو؟ با حه‌وت ڕۆژ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بێت و ئینجا بێته‌وه‌.»
15
جا مریه‌م حه‌وت ڕۆژ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بوو و گه‌لیش به‌ڕێ نه‌كه‌وتن هه‌تا مریه‌م نه‌هاته‌وه‌.
16
پاش ئه‌مه‌ گه‌ل له‌ حه‌چێرۆته‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتن و له‌ چۆڵه‌وانی پاران چادریان هه‌ڵدا.
  1. a. 12‏:1 وڵاتێكه‌ له‌ سه‌رووی ڕووباری نیل.
  2. b. 12‏:10 گه‌ڕوگول: وشه‌ عیبرییه‌كه‌ بۆ چه‌ند نه‌خۆشی جیاوازی پێست به‌كارهێنراوه‌.