عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سیخوڕی خاكی كه‌نعان 
1
ئینجا یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«چه‌ند پیاوێك بنێره‌ بۆ سیخوڕیكردن له‌ خاكی كه‌نعان كه‌ من به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلم داوه‌، له‌ هه‌ر هۆزێك له‌ باوكانیان پیاوێك ده‌نێرن، هه‌ر یه‌كێكیان سه‌ركرده‌ بێت له‌ناویاندا.»
3
به‌پێی فه‌رمانی یه‌زدان موسا له‌ چۆڵه‌وانی پارانه‌وه‌ ئه‌وانی نارد. هه‌موویان له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕابه‌ر بوون.
4
ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه‌:
له‌ هۆزی ڕه‌ئوبێن شه‌موعی كوڕی زه‌كور،
5
له‌ هۆزی شیمۆن شافاتی كوڕی حۆری،
6
له‌ هۆزی یه‌هودا كالێبی كوڕی یه‌فونه‌،
7
له‌ هۆزی یه‌ساخار یه‌گالی كوڕی یوسف،
8
له‌ هۆزی ئه‌فرایم هۆشێیه‌عی كوڕی نون،
9
له‌ هۆزی بنیامین په‌لتیی كوڕی ڕافو،
10
له‌ هۆزی زه‌بولون گه‌دیێلی كوڕی سۆدی،
11
له‌ هۆزی یوسف، له‌ هۆزی مه‌نه‌شه‌ گه‌دیی كوڕی سوسی،
12
له‌ هۆزی دان عه‌میێلی كوڕی گه‌مه‌لی،
13
له‌ هۆزی ئاشێر سه‌توری كوڕی میكائیل،
14
له‌ هۆزی نه‌فتالی نه‌حبیی كوڕی ڤۆفسی،
15
له‌ هۆزی گاد گوئێلی كوڕی ماكی.
16
ئه‌وه‌ ناوی ئه‌و پیاوانه‌ بوو كه‌ موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاكه‌كه‌. موساش هۆشێیه‌عی كوڕی نونی ناونا یه‌شوع.
17
جا موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاكی كه‌نعان و پێی گوتن: «لێره‌وه‌ به‌ناو نه‌قه‌بدا[a] بڕۆن و بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كه‌ سه‌ربكه‌ون و
18
بڕوانن خاكه‌كه‌ چۆنه‌، ئه‌و گه‌له‌ش تێیدا ده‌ژیێت به‌ هێزه‌ یان لاوازه‌؟ كه‌من یان زۆرن؟
19
ئه‌و خاكه‌ی تێیدا نیشته‌جێن چۆنه‌، باشه‌ یان خراپه‌؟ ئه‌و شارۆچكانه‌ چین كه‌ تێیدا نیشته‌جێن، خێوه‌تگان یان قه‌ڵابه‌ندن؟
20
هه‌روه‌ها ئه‌و خاكه‌ چۆنه‌، به‌پیته‌ یان بێپیته‌؟ داری لێیه‌ یان نا؟ چاونه‌ترس بن و هه‌ندێك له‌ به‌روبوومی خاكه‌كه‌ بهێنن.» ئه‌و ڕۆژانه‌ش ڕۆژانی یه‌كه‌م به‌ری ترێ بوو.
21
ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتن و سیخوڕی خاكه‌كه‌یان كرد، له‌ چۆڵه‌وانی چنه‌وه‌ هه‌تا ڕه‌حۆڤ له‌ نزیك ده‌روازه‌ی حه‌مات.
22
به‌ناو نه‌قه‌بدا سه‌ركه‌وتن و هاتنه‌ حه‌برۆن. له‌وێش ئه‌حیمه‌ن و شێشه‌ی و ته‌لمه‌ی نه‌وه‌ی عه‌ناقی لێبوو، حه‌برۆنیش پێش چۆعه‌نی میسر به‌ حه‌وت ساڵ بنیاد نرابوو.
23
ئیتر هاتنه‌ دۆڵی ئه‌شكۆل و له‌وێ لقێكیان به‌ هێشووه‌ ترێیه‌كه‌وه‌ لێكرده‌وه‌ و به‌ دارێك هه‌ڵیانگرت له‌نێوان دووانیان و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌نار و هه‌نجیر.
24
جا ئه‌و شوێنه‌ ناونرا دۆڵی ئه‌شكۆل به‌هۆی ئه‌و هێشووه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌وێ لێیان كرده‌وه‌.
25
ئینجا له‌دوای چل ڕۆژ له‌ سیخوڕیه‌تی خاكه‌كه‌ هاتنه‌وه‌.
هه‌واڵ هێنانه‌وه‌ 
26
سیخوڕه‌كان هاتنه‌ لای موسا و هارون و هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ چۆڵه‌وانی پاران، له‌ قادێش، هه‌واڵیان بۆ ئه‌وان و بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵ هێنایه‌وه‌ و به‌روبوومی خاكه‌كه‌یان پیشاندان.
27
هه‌واڵیان پێیدا و گوتیان: «بۆ ئه‌و خاكه‌ چووین كه‌ تۆ ئێمه‌ت بۆی نارد و به‌ ڕاستی شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت! ئه‌مه‌ش به‌ره‌كه‌یه‌تی.
28
به‌ڵام ئه‌و گه‌له‌ی له‌ خاكه‌كه‌دا نیشته‌جێن به‌ هێزن و شاره‌كان قه‌ڵابه‌ند و زۆر مه‌زنن، هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی عه‌ناقیشمان له‌وێ بینی.
29
عه‌مالێقییه‌كان له‌ خاكی نه‌قه‌بدا نیشته‌جێن، حیتی و یه‌بوسی و ئه‌مورییه‌كان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كه‌دا نیشته‌جێن، كه‌نعانییه‌كانیش له‌لای ده‌ریا و له‌سه‌ر كه‌ناری ڕووباری ئوردون نیشته‌جێن.»
30
به‌ڵام كالێب گه‌لی بۆ موسا بێده‌نگ كرد و گوتی: «با سه‌ربكه‌وین و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرین، چونكه‌ توانامان به‌سه‌ریدا هه‌یه‌.»
31
به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵیدا چووبوون گوتیان: «ناتوانین سه‌ربكه‌وین و دژایه‌تی ئه‌و گه‌له‌ بكه‌ین چونكه‌ له‌ ئێمه‌ به‌هێزترن.»
32
جا هه‌واڵێكی خراپیان له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و خاكه‌ی سیخوڕیان تێدا كردبوو، گوتیان: «ئه‌و خاكه‌ی پێیدا چووین هه‌تا سیخوڕی بكه‌ین، خاكێكه‌ كه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی قووت ده‌دات. هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ی تێیدا بینیمان باڵا به‌رز بوون.
33
هه‌روه‌ها له‌وێ نه‌فیلیممان[b] بینی، نه‌وه‌ی عه‌ناق كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نه‌فیلیمن، له‌ چاوی خۆماندا وه‌ك پێكوڕه‌ وابووین، به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌چاو ئه‌وان.»
  1. a. 13‏:17 ناوچه‌یه‌كی وشكه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری خاكی به‌ڵێنپێدراو.
  2. b. 13‏:33 نه‌فیلیم: بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 6‏:4‏\+xt*‏.