عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له شه‌ممه
- 1
- دیسان عیسا چووه‌وه ناو كهنیشتێك، له‌وێ پیاوێكی لێ‌بوو ده‌ستی وشك ببوو،
- 2
- جا چاودێرییان ده‌كرد بزانن له شه‌ممه‌دا چاكی ده‌كاته‌وه، تاكو سكاڵای لێ بكه‌ن.
- 3
- عیسا به پیاوه ده‌ست وشكبووهكهی فه‌رموو: «له‌ناوه‌ڕاستدا ڕابوه‌سته.»
- 4
- ئینجا پێی فه‌رموون: «ئایا له شه‌ممه‌دا كاری چاكه دروسته یان كاری خراپه؟ ژیان به‌خشین یان كوشتن؟» كه‌چی بێده‌نگ بوون.
- 5
- به تووڕه‌ییه‌وه ئاوڕی لێیان دایه‌وه، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: «ده‌ستت درێژ بكه.» ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاك بووه‌وه.
- 6
- فه‌ریسییه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ هێرۆدسییهكان ته‌گبیریان كرد چۆن بیكوژن.
- 7
- عیسا و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه هه‌ڵكشان، خه‌ڵكێكی زۆر له جه‌لیل و یه‌هودیاوه دوای كه‌وتن،
- 8
- هه‌روه‌ها له ئۆرشه‌لیم و له ئادومیا و ئه‌وبه‌ری ئوردون[a] و ده‌وروبه‌ری سور و سه‌یداوه هاتنه لای، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بیستبوو كه ده‌یكرد.
- 9
- ئه‌ویش به قوتابییه‌كانی فه‌رموو كه به‌له‌مێكی بۆ ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه پاڵه‌په‌ستۆی نه‌خه‌نه سه‌ر.
- 10
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری چاككرده‌وه، وای لێهات هه‌موو ده‌رده‌داره‌كان به‌ره‌و ڕووی ده‌هاتن تاكو ده‌ستی لێبده‌ن.
- 11
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆحی پیسیان تێدابوو، كاتێك ده‌یانبینی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و هاواریان ده‌كرد: «تۆ كوڕی خودای!»
- 12
- ئه‌ویش به توندی فه‌رمانی پێده‌دان كه ئاشكرای نه‌كه‌ن.
- هه‌ڵبژاردنی دوازده نێردراوه‌كه
- 13
- عیسا چووه سه‌ر شاخێك و ئه‌وانه‌ی بانگ‌كرد كه خۆی ویستنی، ئه‌وانیش چوونه لای.
- 14
- دوازده‌ی دیاری كرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاكو له‌گه‌ڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و
- 15
- ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت بۆ ده‌ركردنی ڕۆحی پیس.
- 16
- ئه‌م دوازده كه‌سه‌ی دیاری كرد: شیمۆنی ناونا په‌ترۆس،
- 17
- یاقوبی كوڕی زه‌بدی و یۆحهنای برای كه ناوی لێنان بوانه‌رگس، واته كوڕانی هه‌وره‌تریشقه،
- 18
- ئه‌ندراوس و فیلیپۆس و به‌رتۆلماوس و مه‌تا و تۆماس و یاقوبی حه‌لفی و ته‌داوس و شیمۆنی كانهوی[b] و
- 19
- یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی كه عیسای به گرتن دا.
- عیسا و سه‌رۆكی ڕۆحه پیسه‌كان
- 20
- عیسا چووه ماڵێك و دیسان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه، به شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانی نان بخۆن.
- 21
- كاتێك كه‌سوكاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونكه ده‌یانگوت: «مێشكی تێكچووه.»
- 22
- مامۆستایانی ته‌وراتیش كه له ئۆرشه‌لیمه‌وه هاتبوون، گوتیان: «به‌علزه‌بول[c] ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، به سه‌رۆكی ڕۆحه پیسه‌كان، ڕۆحی پیس ده‌رده‌كات.»
- 23
- عیسا بانگی كردن و به نموونه قسه‌ی بۆ كردن: «شه‌یتان چۆن ده‌بێت شه‌یتان ده‌ربكات؟
- 24
- ئه‌گه‌ر شانشینێك دووبه‌ره‌كی تێدابێت، ئه‌و شانشینه خۆی ڕاناگرێت.
- 25
- ئه‌گه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تێدابێت، ئه‌و ماڵه خۆی ڕاناگرێت.
- 26
- ئه‌گه‌ر شه‌یتان له خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و دووبه‌ره‌كی تێكه‌وت، خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵكو كۆتایی پێ دێت.
- 27
- كه‌سیش ناتوانێت بچێته ماڵی به‌هێزێك و شته‌كانی تاڵان بكات، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م جار نه‌یبه‌ستێته‌وه، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات.
- 28
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفركردنێكی مرۆڤ كه ده‌یكات ده‌به‌خشرێن،
- 29
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ڕۆحی پیرۆز كفر بكات، هه‌رگیز نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به گوناهێكی هه‌تاهه‌تاییه‌وه تاوانباره.»
- 30
- ئه‌مه‌ی گوت چونكه ده‌یانگوت: «ڕۆحی پیسی هه‌یه.»
- دایك و براكانی عیسا
- 31
- دایك و براكانی عیسا هاتن، له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستان و ناردیان به‌دوایدا.
- 32
- خه‌ڵكیش له ده‌وروبه‌ری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایك و براكانت له ده‌ره‌وه به‌دواتدا ده‌گه‌ڕێن.»
- 33
- وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: «دایكم كێیه و براكانم كێن؟»
- 34
- چاوی گێڕا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌وروپشتی دانیشتبوون و فه‌رمووی: «دایك و برای من ئه‌مانه‌ن.
- 35
- ئه‌وه‌ی به خواستی خودا بكات، خوشك و برا و دایكمه.»
- a. 3:8 ڕووباری ئوردون.
- b. 3:18 كانهوی پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕادیكالی جوله‌كه بوو، شیمۆنیش سه‌ر به‌و پارته بوو. بڕوانه \+xt لۆقا 6:15\+xt*.
- c. 3:22 به‌علزه‌بول: \+xt بڕوانه مه‌تا 10:25\+xt*