عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا 
1
كه‌ شه‌ممه‌ به‌سه‌رچوو، مریه‌می مه‌جده‌لی و سالومه‌ و مریه‌می دایكی یاقوب، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و ته‌رمی عیسا چه‌ور بكه‌ن.
2
له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌.
3
به‌ یه‌كتریان ده‌گوت: «باشه‌ كێ به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ گلۆر ده‌كاته‌وه‌؟»
4
به‌ڵام كه‌ سه‌یریان كرد، بینییان به‌رده‌كه‌ گلۆر كراوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆر گه‌وره‌ بوو.
5
چوونه‌ ناو گۆڕه‌كه‌، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، كه‌وایه‌كی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان.
6
پێی گوتن: «مه‌تاسێن، به‌ شوێن عیسای ناسیره‌یی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه‌! لێره‌ نییه‌. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا.
7
به‌ڵام بڕۆن و به‌ قوتابییه‌كانی و به‌ په‌ترۆس بڵێن، ”ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ جه‌لیل، وه‌ك پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن.“»
8
ژنه‌كان له‌ گۆڕه‌كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ خێرایی گۆڕستانه‌كه‌یان به‌جێهێشت. له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به‌ كه‌س نه‌گوت، چونكه‌ ده‌ترسان.
9
دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له‌ یه‌كه‌می هه‌فته‌ عیسا هه‌ستایه‌وه‌، یه‌كه‌م جار بۆ مریه‌می مه‌جده‌لی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆحی پیسی لێی ده‌ركردبوو.
10
ئه‌ویش چوو و به‌وانه‌ی گوت كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون، شیوه‌نیان ده‌گێڕا و ده‌گریان.
11
كاتێك بیستیان عیسا زیندووه‌ و ئه‌م بینیویه‌تی، باوه‌ڕیان نه‌كرد.
12
دوای ئه‌مانه‌ عیسا به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ دووان له‌وان ده‌ركه‌وت، كاتێك بۆ گونده‌كان به‌ڕێوه‌ بوون.
13
جا چوون و به‌وانی دیكه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن.
14
پاشان عیسا بۆ یازده‌كه‌ ده‌ركه‌وت، كاتێك له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێباوه‌ڕی و كه‌لله‌ڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن، چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌وانه‌ نه‌كرد كه‌ دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان.
15
پێی فه‌رموون: «بڕۆن بۆ هه‌موو جیهان و ئه‌م مزگێنییه‌ به‌ هه‌موو به‌دیهێنراوان ڕابگه‌یه‌نن.
16
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێت و له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت.
17
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ ناوی من ڕۆحی پیس ده‌رده‌كه‌ن و به‌ زمانی نوێ ده‌دوێن،
18
به‌ ده‌ستیان مار ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ژه‌هرێكی كوشنده‌ش بخۆنه‌وه‌ زیانیان پێ ناگات، ده‌ست له‌سه‌ر نه‌خۆش داده‌نێن و چاكده‌بنه‌وه‌.»
19
له‌دوای ئه‌وه‌ی عیسای خاوه‌ن شكۆ ئه‌مانه‌ی پێ فه‌رموون، بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه‌ و له‌ ده‌سته‌ ڕاستی خودا دانیشت.
20
ئه‌وانیش چوون و له‌ هه‌موو لایه‌ك جاڕیان دا، عیسای خاوه‌ن شكۆش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و به‌ په‌رجووه‌كانی پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی ده‌كرد.⌞