عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نیشانه‌كانی كۆتایی سه‌رده‌م
- 1
- كاتێك عیسا له په‌رستگا ده‌هاته ده‌ره‌وه، یه‌كێك له قوتابییه‌كانی پێی گوت: «مامۆستا ته‌ماشا بكه! چ جۆره به‌رد و چ جۆره ته‌لارێكن!»
- 2
- عیساش پێی فه‌رموو: «ئه‌م ته‌لاره مه‌زنانه ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕووخێت.»
- 3
- كاتێك عیسا له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه دانیشتبوو، په‌ترۆس و یاقوب و یۆحه‌نا و ئه‌ندراوس به ته‌نها لێیان پرسی:
- 4
- «پێمان بڵێ كه‌ی ئه‌مانه ڕووده‌ده‌ن؟ و نیشانه چییه كه خه‌ریكه هه‌موو ئه‌مانه ته‌واو بن؟»
- 5
- عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: «ئاگاداربن، كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات.
- 6
- زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن، ”من ئه‌وم.“ زۆر كه‌س چه‌واشه ده‌كه‌ن.
- 7
- كاتێك جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن مه‌تۆقن. ده‌بێت ئه‌مه ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا كۆتایی نییه.
- 8
- نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و شانشین له شانشین، له زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها قاتوقڕی، به‌ڵام ئه‌مه ده‌ستپێكی ژانه‌كانه.
- 9
- «ئاگاداری خۆتان بن، چونكه ده‌تانده‌نه دادگا و كه‌نیشته‌كان، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا و پاشا‌كان له پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ك شایه‌تی بۆیان.
- 10
- هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌كه‌م جار مزگێنییهكهم به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت.
- 11
- كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌تان بده‌ن، پێشوه‌خت نیگه‌ران مه‌بن له‌وه‌ی چی بڵێن، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا چیتان ده‌درێتێ به‌وه بدوێن، چونكه ئێوه نین ده‌دوێن، به‌ڵكو ڕۆحی پیرۆزه.
- 12
- «برا برای خۆی بۆ مردن به گرتن ده‌دات، باوكیش منداڵی خۆی، منداڵان له دایك و باوكیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن.
- 13
- له‌به‌ر ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكو كۆتایی دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.
- گه‌وره‌ترین ته‌نگانه
- 14
- «كاتێك {قێزه‌ونی وێرانكه‌ر}[a] ده‌بینن له‌و جێگایه ڕاوه‌ستاوه كه نابێت لێی بێ، با خوێنه‌ر تێبگات، ئینجا با ئه‌وانه‌ی له یه‌هودیان ڕابكهنه چیاكان،
- 15
- ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه، با نه‌یه‌ته خواره‌وه و نه‌چێته ژووره‌وه تاكو شتێك له ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت،
- 16
- هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌یه با نه‌گه‌ڕێته‌وه تاكو جله‌كه‌ی ببات.
- 17
- له‌و ڕۆژانه‌دا قوڕبه‌سه‌ر دووگیان و شیرده‌ران!
- 18
- نوێژ بكه‌ن تاكو ئه‌وه له زستاندا نه‌بێت،
- 19
- چونكه له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌نگانه‌یه‌ك ڕووده‌دات، له سه‌ره‌تای به‌دیهێنراوانه‌وه كه خودا به‌دیهێنان، هه‌تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت.
- 20
- «ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت نهكردایهوه، كه‌س ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له پێناوی ئه‌و هه‌ڵبژێردراوانه‌ی[b] كه ئه‌و هه‌ڵیبژاردوون، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه.
- 21
- ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته یه‌كێك پێی گوتن: ”ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه!“ یان: ”ئه‌وه‌تا له‌وێیه!“ باوه‌ڕ مه‌كه‌ن،
- 22
- چونكه مه‌سیحه درۆزنه‌كان و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن[c] ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه و په‌رجوو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.
- 23
- به‌ڵام ئاگاداربن، ئه‌وا پێشوه‌خت هه‌موو شتێكم پێ گوتن.
- هاتنه‌وه‌ی عیسا
- 24
- «به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا، دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه،
«{خۆر تاریك ده‌بێت و
مانگ ڕووناكییه‌كه‌ی نادات، - 25
- ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌كه‌ون،
ته‌نی ئاسمانی ده‌هه‌ژێن.}[d] - 26
- «ئه‌وسا كوڕی مرۆڤ ده‌بینن به هێزێكی گه‌وره و شكۆوه له‌ناو هه‌وره‌وه دێت.[e]
- 27
- ئینجا فریشته‌كان ده‌نێرێت و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون له چوار بایه‌كه[f] كۆده‌كاته‌وه، له‌م په‌ڕی زه‌وییه‌وه هه‌تا ئه‌و په‌ڕی ئاسمان.
- 28
- «له دار هه‌نجیره‌وه په‌ند وه‌رگرن، كاتێك لقه‌كانی نه‌رم بوون و گه‌ڵایان كرد، ده‌زانن هاوین نزیكه.
- 29
- ئێوه‌ش، كاتێك ده‌بینن ئه‌مانه ڕووده‌دات، بزانن كه نزیكه و له به‌رده‌رگایه.
- 30
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌رناچێت هه‌تا هه‌موو ئه‌مانه نه‌یه‌نه دی.
- 31
- ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم هه‌رگیز به‌سه‌رناچن.
- كه‌س ئه‌و كاته نازانێت
- 32
- «سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژ و كاته كه‌س نایزانێت، نه فریشته‌كان كه له ئاسمانن و نه كوڕه‌كه، باوك نه‌بێت.
- 33
- كه‌واته ئاگاداربن و ئێشك بگرن چونكه نازانن كه‌ی ئه‌و كاته دێت.
- 34
- وه‌ك پیاوێك گه‌شتی كردبێت، ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتبێت و ده‌سه‌ڵاتی دابێته كۆیله‌كانی، هه‌ریه‌كه و به ئیشی خۆی، ده‌رگاوانیشی ڕاسپاردبێت ئێشك بگرێت.
- 35
- «له‌به‌ر ئه‌وه ئێشك بگرن، چونكه نازانن كه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێواره یان نیوه‌ی شه‌و، یان له‌گه‌ڵ خوێندنی كه‌ڵه‌شێر، یان به‌یانی.
- 36
- نه‌وه‌ك له‌ناكاو بگه‌ڕێته‌وه و بتانبینێت خه‌وتوون.
- 37
- جا ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی ده‌ڵێم، به هه‌مووانی ده‌ڵێم: ئێشك بگرن!»
- a. 13:14 \+xt دانیال 9:27؛ 11:31؛ 12:11\+xt*
- b. 13:20 بڕوانه نامه‌ی ڕۆما به‌شی 9 تاكو 11.
- c. 13:22 كه‌سانێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌سیحن یان پێغه‌مبه‌رن.
- d. 13:25 \+xt ئیشایا 13:10؛ 34:4\+xt*
- e. 13:26 \+xt بڕوانه دانیال 7:13\+xt*
- f. 13:27 \+xt بڕوانه مه‌تا 24:31\+xt*