عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- كه‌ژاوه‌ی پاشایانه
- 1
- كاتێك له ئۆرشه‌لیم نزیك بوونه‌وه، له بێت‌فاجی و بێتعه‌نیا له‌لای كێوی زه‌یتوون، عیسا دووان له قوتابییه‌كانی نارد،
- 2
- پێی فه‌رموون: «بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، كاتێك ده‌چنه ناوی، ده‌بینن جاشكێك به‌ستراوه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه، بیكه‌نه‌وه و بیهێنن.
- 3
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك لێی پرسین: ”بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن؟“ بڵێن: ”گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی، ئینجا زوو ده‌ینێرێته‌وه بۆ ئێره.“»
- 4
- چوون و له شه‌قامه‌كه بینییان جاشكێك له ده‌رگای ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كردیانه‌وه.
- 5
- هه‌ندێك كه‌س له‌وێ ڕاوه‌ستابوون، لێیان پرسین: «چی ده‌كه‌ن، جاشكه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟»
- 6
- وه‌ك عیسا پێی فه‌رمووبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئیتر ڕێگایان دان.
- 7
- جاشكه‌كه‌یان بۆ عیسا هێنا و كه‌واكانیان خسته سه‌ری، ئه‌ویش سواری بوو.
- 8
- زۆریش كه‌واكانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕاخست، هه‌ندێكیش له باخه‌كان لقه‌داریان بڕیبووه‌وه.
- 9
- ئه‌وانه‌ی له‌پێشییه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه له‌دوایه‌وه ده‌ڕۆیشتن، هاواریان ده‌كرد:
«{هۆسانا![a] پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی یه‌زدانه‌وه دێت!}[b] » - 10
- «پیرۆزه ئه‌و شانشینه‌ی داودی باوكمان كه دێت!»
«هۆسانا بۆ خودا!» - 11
- عیسا چووه ناو ئۆرشه‌لیم بۆ ناو حه‌وشه‌كانی په‌رستگا، ته‌ماشای هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌ری كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كه دره‌نگ داهات، له‌گه‌ڵ دوازده قوتابییه‌كه چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ گوندی بێتعه‌نیا.
- دار هه‌نجیری بێ به‌ر
- 12
- بۆ به‌یانی كه بێتعه‌نیایان به‌جێهێشت، عیسا برسی بوو.
- 13
- له دووره‌وه دار هه‌نجیرێكی بینی گه‌ڵای كردبوو، ڕووی تێكرد تاكو شتێكی پێوه ببینێت. گه‌یشته لای و له گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌بینی، چونكه وه‌رزی هه‌نجیر نه‌بوو.
- 14
- ئینجا پێی فه‌رموو: «ئیتر هه‌رگیز كه‌س له به‌رت ناخوات.» قوتابییه‌كانیشی گوێیان لێ‌بوو.
- پاككردنه‌وه‌ی په‌رستگا
- 15
- هاتنه ئۆرشه‌لیم و عیسا چووه ناو حه‌وشه‌كانی په‌رستگا و ده‌ستی كرد به ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی له‌وێ خه‌ریكی كڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و كورسی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا.
- 16
- نه‌یده‌هێشت كه‌س به شتومه‌كه‌وه به ناو حه‌وشه‌كانی په‌رستگادا تێبپه‌ڕێت.
- 17
- فێری ده‌كردن و ده‌یفه‌رموو: «ئایا نه‌نووسراوه:
«{ماڵه‌كه‌م به ماڵی نوێژ ناوده‌بردرێت بۆ هه‌موو گه‌لان}[c] ؟
به‌ڵام ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان!}[d] » - 18
- كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات گوێیان لێ‌بوو، بیریان ده‌كرده‌وه چۆن له‌ناوی ببه‌ن، چونكه لێی ده‌ترسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه له فێركردنه‌كانی سه‌رسام ببوون.
- 19
- كاتێك ئێواره داهات، عیسا و قوتابییه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار.
- ده‌رباره‌ی هێزی باوه‌ڕ
- 20
- به‌یانی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، دار ههنجیرهكهیان بینی له ڕه‌گه‌وه وشك بووه.
- 21
- په‌ترۆس بیری كه‌وته‌وه و گوتی: «ڕابی، سه‌یر بكه! دار هه‌نجیره‌كه‌ی نه‌فره‌تت لێ‌كرد، وشك بووه!»
- 22
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «باوه‌ڕتان به خودا هه‌بێت.
- 23
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌م كێوه بڵێت ”ههڵبكهنرێ و بكه‌وه ناو ده‌ریاوه،“ له دڵدا گومان نه‌كات، به‌ڵكو باوه‌ڕ بكات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت ده‌بێت، ئه‌وا بۆی ده‌بێت.
- 24
- له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن و نوێژی بۆ ده‌كه‌ن، باوه‌ڕ بكه‌ن كه وه‌رتانگرتووه، بۆتان ده‌بێت.
- 25
- كاتێك ده‌وه‌ستن نوێژ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكتان به‌سه‌ر یه‌كێكه‌وه هه‌بێت لێی خۆشبن، تاكو باوكیشتان ئه‌وه‌ی كه له ئاسمانه له گوناهه‌كانتان خۆشبێت.
- 26
- ⌟به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه لێ خۆش نه‌بن، باوكی ئاسمانیشتان له گوناهه‌كانتان خۆش نابێت.⌞»
- ده‌سه‌ڵاتی عیسا
- 27
- دیسان هاتنه‌وه ئۆرشه‌لیم، عیسا له حه‌وشه‌كانی په‌رستگا پیاسه‌ی ده‌كرد، كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌ورات و پیران هاتنه لای و
- 28
- لێیان پرسی: «ئه‌مانه به چ ده‌سه‌ڵاتێك ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به تۆ داوه ئه‌م شتانه بكه‌یت؟»
- 29
- عیسا پێی فه‌رموون: «پرسیارێكتان لێ ده‌كه‌م، وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، منیش پێتان ده‌ڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م:
- 30
- له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه!»
- 31
- له‌نێو خۆیاندا كه‌وتنه ڕاوێژكردن، گوتیان: «ئه‌گه‌ر بڵێین: ”له ئاسمانه‌وه بوو،“ ده‌ڵێت: ”بۆچی باوه‌ڕتان پێی نه‌كرد؟“
- 32
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین: ”له مرۆڤه‌وه بوو“…» له خه‌ڵك ده‌ترسان، چونكه یه‌حیا له‌لای هه‌مووان به‌ڕاستی به پێغه‌مبه‌ر داده‌نرا.
- 33
- ئینجا وه‌ڵامی عیسایان دایه‌وه: «نازانین.» عیساش پێی فه‌رموون: «منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.»
- a. 11:9 بڕوانه \+xt مه‌تا 21:9\+xt*.
- b. 11:9 \+xt زه‌بووره‌كان 118:25،26.\+xt*
- c. 11:17 \+xt ئیشایا 56:7\+xt*.
- d. 11:17 \+xt یه‌رمیا 7:11\+xt*.