عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 
1
له‌و كاته‌دا، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا عیسا به‌ناو ده‌غڵدا تێده‌په‌ڕی، قوتابییه‌كانی برسییان بوو، ده‌ستیان به‌ گوڵه‌گه‌نم پرواندن و خواردنی كرد.
2
كه‌ فه‌ریسییه‌كان بینییان، پێیان گوت: «ته‌ماشا بكه‌، ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كانت ده‌یكه‌ن دروست نییه‌ له‌ شه‌ممه‌دا بكرێت.»
3
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «ئایا نه‌تانخوێندووه‌ته‌وه‌ داود چی كرد[a] ، كاتێك خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون برسییان بوو؟
4
چۆن چووه‌ ناو ماڵی خودا و نانی ته‌رخانكراوی[b] خوارد، كه‌ بۆ ئه‌و و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون دروست نه‌بوو بیخۆن، ته‌نها بۆ كاهینان نه‌بێ؟
5
یان له‌ ته‌وراتدا نه‌تانخوێندووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ كاهینان به‌هۆی ئه‌ركیان له‌ په‌رستگا له‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌دا ڕاسپارده‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌شكێنن به‌ڵام به‌ بێتاوان داده‌نرێن؟
6
پێتان ده‌ڵێم، مه‌زنتر له‌ په‌رستگا لێره‌یه‌.
7
به‌ڵام ئه‌گه‌ر واتای ئه‌وه‌تان بزانیایه‌: {من میهره‌بانیم ده‌وێ نه‌ك قوربانی،}[c] ئه‌وا بێتاوانتان تاوانبار نه‌ده‌كرد،
8
چونكه‌ كوڕی مرۆڤ گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یه‌.»
چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ شه‌ممه‌ 
9
له‌وێ ڕۆیشت و هاته‌ كه‌نیشته‌كه‌یان،
10
ئه‌وه‌ بوو پیاوێك ده‌ستێكی وشك بوو. بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ریسییه‌كان بتوانن سكاڵای لێ بكه‌ن، لێیان پرسی: «ئایا له‌ شه‌ممه‌دا چاككردنه‌وه‌ دروسته‌؟»
11
پێی فه‌رموون: «كێ له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر مه‌ڕێكی هه‌بێت و له‌ شه‌ممه‌دا بكه‌وێته‌ چاڵێك، ئایا نایگرێت و ده‌ریناهێنێت؟
12
مرۆڤ چه‌ند له‌ مه‌ڕ به‌نرختره‌! كه‌واته‌ له‌ شه‌ممه‌دا چاكه‌كردن دروسته‌.»
13
ئینجا به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: «ده‌ستت درێژ بكه‌.» ئه‌ویش درێژی كرد و چاك بووه‌وه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی دیكه‌.
14
به‌ڵام فه‌ریسییه‌كان كه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌گبیریان كرد چۆن له‌ناوی ببه‌ن.
به‌نده‌ی هه‌ڵبژێردراوی خودا 
15
عیساش به‌مه‌ی زانی، له‌وێ ڕۆیشت و خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وتن، ئه‌ویش هه‌موویانی چاككرده‌وه‌ و
16
ئاگاداری كردنه‌وه‌ ئاشكرای نه‌كه‌ن،
17
تاكو ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیشایا گوتراوه‌ بێته‌ دی كه‌ ده‌ڵێت:
18
{ئه‌وه‌تا خزمه‌تكاره‌كه‌م، ئه‌وه‌ی هه‌ڵمبژاردووه‌،
خۆشه‌ویستم كه‌ پێی دڵشادم،
ڕۆحی خۆمی ده‌خه‌مه‌ سه‌ر،
جاڕی دادپه‌روه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌دات.
19
شه‌ڕ ناكات و هاوار ناكات،
كه‌سیش له‌ شه‌قامدا ده‌نگی نابیستێت.
20
قامیشێكی كوتراو ناشكێنێت،
پڵیته‌یه‌كی پرته‌پرتكه‌ر ناكوژێنێته‌وه‌،
تاكو دادپه‌روه‌ری به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێت.
21
نه‌ته‌وه‌كان هیوایان به‌ ناوی ئه‌و ده‌بێت.}[d]
عیسا و شای ڕۆحه‌ پیسه‌كان 
22
ئینجا پیاوێكیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، ئه‌ویش نابینا و لاڵ بوو، چاكیكرده‌وه‌ هه‌تا ئه‌وه‌ی لاڵه‌كه‌ قسه‌ی كرد و بینی.
23
خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو سه‌رسام بوون و گوتیان: «ئه‌مه‌ كوڕی داود نییه‌؟»
24
به‌ڵام فه‌ریسییه‌كان كه‌ ئه‌مه‌یان بیست، گوتیان: «ئه‌مه‌ ڕۆحی پیس ده‌رناكات، مه‌گه‌ر به‌ به‌عل‌زه‌بولی[e] شای ڕۆحه‌ پیسه‌كان نه‌بێت.»
25
به‌ڵام عیسا به‌ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی زانی، پێی فه‌رموون: «هه‌ر شانشینێك دووبه‌ره‌كی تێدابێت، وێران ده‌بێت، هه‌ر شارێك یان ماڵێك دووبه‌ره‌كی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت.
26
ئه‌گه‌ر شه‌یتان، شه‌یتان ده‌ربكات، ئه‌وا دووبه‌ره‌كییان تێدایه‌، كه‌واته‌ چۆن شانشینییه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێت؟
27
ئه‌گه‌ر من به‌ به‌عل‌زه‌بول ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئه‌ی كوڕه‌كانتان[f] به‌ كێ ده‌ریانده‌كه‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وان ده‌بنه‌ دادوه‌رتان.
28
به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به‌ ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتووه‌ته‌ سه‌رتان.
29
«یان چۆن یه‌كێك ده‌توانێ بچێته‌ ماڵی به‌هێزێك و شته‌كانی تاڵان بكات، ئه‌گه‌ر زوو نه‌یبه‌ستێته‌وه‌، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات؟
30
«ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من نییه‌ له‌ دژی منه‌، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ من كۆناكاته‌وه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
31
له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفركردنێكی مرۆڤ ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام كفركردن سه‌باره‌ت به‌ ڕۆحی پیرۆز نابه‌خشرێت.
32
ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌ دژی كوڕی مرۆڤ بكات، ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌ دژی ڕۆحی پیرۆز بكات، نابه‌خشرێت، نه‌ له‌م دنیایه‌ و نه‌ له‌و دنیا.
دار به‌ به‌رهه‌می ده‌ناسرێت 
33
«دار به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر دار باش بێت، به‌رهه‌می باش ده‌دات، ئه‌گه‌ر دار خراپ بێت، به‌رهه‌می خراپ ده‌دات.
34
ئه‌ی بێچووه‌ ماران، كه‌ ئێوه‌ خراپ بن، چۆن ده‌توانن به‌ چاكه‌ بدوێن؟ ده‌م ئه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ له‌ دڵ ده‌ڕژێته‌وه‌.
35
مرۆڤی چاك له‌ گه‌نجینه‌ی چاك شتی چاك ده‌رده‌هێنێت، مرۆڤی خراپیش، له‌ گه‌نجینه‌ی خراپ، شتی خراپ ده‌رده‌هێنێت.
36
به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر وشه‌یه‌كی پووچ كه‌ خه‌ڵك پێی ده‌دوێ، له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا حیسابی خۆی هه‌یه‌،
37
چونكه‌ به‌ وشه‌كانی خۆت بێتاوان ده‌كرێیت، به‌ وشه‌كانی خۆشت تاوانبار ده‌كرێیت.»
نیشانه‌ی یونسی پێغه‌مبه‌ر 
38
ئینجا هه‌ندێك مامۆستای ته‌ورات و فه‌ریسی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و گوتیان: «مامۆستا، ده‌مانه‌وێ نیشانه‌یه‌كت لێ ببینین.»
39
كه‌چی وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و داوێنپیس[g] داوای نیشانه‌ ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌ی نادرێتێ، جگه‌ له‌ نیشانه‌ی یونسی پێغه‌مبه‌ر.
40
هه‌روه‌ك چۆن یونس سێ شه‌و و سێ ڕۆژ له‌ناو سكی ماسییه‌كی گه‌وره‌دا بوو، ئاواش كوڕی مرۆڤ سێ شه‌و و سێ ڕۆژ له‌ ناخی زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه‌.
41
خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌ مردن هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه‌ تۆبه‌یان كرد كاتێك یونس په‌یامی خودای ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌تا له‌ یونس مه‌زنتر لێره‌یه‌.
42
شاژنی باشوور[h] له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌ مردن هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ و تاوانباری ده‌كات، چونكه‌ له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه‌ هات بۆ گوێگرتن له‌ دانایی سلێمان. ئه‌وه‌تا له‌ سلێمان مه‌زنتر لێره‌یه‌.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحی پیس 
43
«كاتێك ڕۆحی پیس له‌ مرۆڤێك ده‌رده‌چێت، له‌ شوێنه‌ وشكه‌كاندا به‌دوای حه‌وانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت و ده‌ستی ناكه‌وێت.
44
ئینجا ده‌ڵێت: ”ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم كه‌ لێی ده‌رچووم.“ كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بینێت چۆڵه‌ و گسكدراوه‌ و ڕێكخراوه‌.
45
ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕۆحی پیسی دیكه‌ له‌ خۆی خراپتر له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ و له‌ناو ئه‌و مرۆڤه‌ ده‌ژیێن. ئینجا كۆتایی ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ جاران خراپتر ده‌بێت. بۆ ئه‌م نه‌وه‌ به‌دكاره‌ش، ئاوا ده‌بێت.»
دایك و براكانی عیسا 
46
له‌ كاتێكدا كه‌ عیسا قسه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كرد، دایك و براكانی له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون، داوایان ده‌كرد له‌گه‌ڵی بدوێن.
47
یه‌كێك پێی گوت: «وا دایك و براكانت له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵت بدوێن.»
48
ئه‌ویش وه‌ڵامی قسه‌كه‌ری دایه‌وه‌: «دایكم كێیه‌ و براكانم كێن؟»
49
ئینجا ده‌ستی بۆ قوتابییه‌كانی ڕاكێشا و فه‌رمووی: «ئه‌وه‌تا دایك و براكانم،
50
چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی باوكم بكات كه‌ له‌ ئاسمانه‌، ئه‌وا خوشك و برا و دایكمه‌.»
  1. a. 12‏:3 بڕوانه‌\+xt یه‌كه‌م ساموئێل 21‏:6.‏\+xt*‏
  2. b. 12‏:4 ئه‌م نانه‌ پێشكه‌شی خودا كراوه‌ له‌ په‌رستگا و بۆی ته‌رخانكراوه‌، ته‌نها كاهینان بۆیان هه‌بوو له‌و نانه‌ بخۆن. بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 25‏:30‏\+xt*‏.
  3. c. 12‏:7 \+xt هۆشه‌ع 6‏:6‏\+xt*‏
  4. d. 12‏:21 \+xt ئیشایا 42‏:1‏-4‏\+xt*‏
  5. e. 12‏:24 بڕوانه‌ په‌راوێزی \+xt مه‌تا 10‏:25‏\+xt*‏
  6. f. 12‏:27 مه‌به‌ستی له‌ قوتابییه‌كانیانه‌.
  7. g. 12‏:39 لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ مانای مه‌جازی داوێنپیسییه‌، به‌و واتایه‌ی كه‌ گه‌لی خودا دڵسۆز نه‌بوون بۆ خودای یاقوب و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانیان كردووه‌.
  8. h. 12‏:42 شاژنی باشوور: مه‌به‌ست شاژنه‌ به‌لقیسه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می حه‌زره‌تی سلێمان فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن بوو.