عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نموونه‌ی جوتیارێك
- 1
- هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا عیسا له ماڵ هاته ده‌ره‌وه و له كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل دانیشت.
- 2
- خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر لێی كۆبووه‌وه، هه‌تا وای لێهات چووه ناو به‌له‌مێك دانیشت، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ش له كه‌ناره‌كه ڕاوه‌ستان.
- 3
- به نموونه باسی زۆر شتی بۆ كردن و فه‌رمووی: «جوتیارێك چووه ده‌ره‌وه تۆ‌و بكات.
- 4
- كه تۆوی ده‌وه‌شاند، هه‌ندێكی كه‌وتنه سه‌ر ڕێگا، باڵنده‌ش هاتن و خواردیانن.
- 5
- هه‌ندێكیش كه‌وتنه سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌رده‌ڵان كه خۆڵی كه‌م بوو، خێرا سه‌ریان ده‌ركرد، چونكه زه‌وییه‌كه‌ی قووڵ نه‌بوو.
- 6
- به‌ڵام كه ڕۆژ هه‌ڵهات سووتان و وشك بوون، چونكه ڕه‌گیان نه‌بوو.
- 7
- هه‌ندێكیشیان كه‌وتنه نێو دڕكان، دڕكه‌كان گه‌وره بوون و خنكاندیانن.
- 8
- به‌ڵام هه‌ندێكیان كه‌وتنه سه‌ر زه‌وییه‌كی باش و به‌رهه‌میان دا، هه‌ندێك یه‌ك به سه‌د و هه‌ندێك یه‌ك به شه‌ست و هه‌ندێكیش یه‌ك به سی.
- 9
- ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت!»
- بۆچی عیسا به نموونه ده‌دوێت؟
- 10
- قوتابییه‌كان هاتن و لێیان پرسی: «بۆچی به نموونه قسه‌یان بۆ ده‌كه‌یت؟»
- 11
- وه‌ڵامی دانه‌وه: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئێوه دراوه نهێنی شانشینی ئاسمان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه،
- 12
- چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت و لێی ده‌ڕژێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.
- 13
- له‌به‌ر ئه‌وه به نموونه قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م:
«چونكه سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن،
گوێ ده‌گرن، به‌ڵام نابیستن و تێناگه‌ن. - 14
- پێشبینییه‌كه‌ی ئیشایا له‌واندا هاته دی، كه ده‌فه‌رموێ:
{ئێوه هه‌میشه ده‌بیستن به‌ڵام هه‌رگیز تێناگه‌ن،
ئێوه هه‌میشه سه‌یر ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز نابینن. - 15
- چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه و
گوێیان قورس بووه،
چاویان نوقاندووه،
نه‌وه‌ك به چاویان ببینن و
به گوێیان ببیستن،
به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه،
منیش چاكیان بكه‌مه‌وه.}[a] - 16
- به‌ڵام ئێوه، خۆزگه ده‌خوازرێت به چاوتان، چونكه ده‌بینن، به گوێتان، چونكه ده‌بیستن.
- 17
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: زۆر پێغه‌مبه‌ر و پیاوچاك به ئاواته‌وه بوون ئه‌وه ببینن كه ئێوه ده‌یبینن به‌ڵام نه‌یانبینی، ئه‌وه‌ش ببیستن كه ئێوه ده‌یبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست.
- ڕوونكردنه‌وه‌ی نموونه‌كه
- 18
- «كه‌واته گوێ له واتای نموونه‌ی جوتیاره‌كه بگرن:
- 19
- هه‌ركه‌سێك په‌یامی شانشین ببیستێت و تێینه‌گات، شه‌یتان[b] دێت و ئه‌وه‌ی له دڵیدا تۆوكراوه ده‌یڕفێنێت. ئه‌مانه ئه‌و تۆوانه‌ن كه كه‌وتنه سه‌ر ڕێگاكه.
- 20
- ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه په‌یامه‌كه ده‌بیستن و به خۆشییه‌وه وه‌ریده‌گرن.
- 21
- به‌ڵام ڕه‌گ داناكوتن و كاتین، كاتێك له‌به‌ر په‌یامه‌كه تووشی ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه ده‌بن، یه‌كسه‌ر ده‌كه‌ون.
- 22
- ئه‌وانه‌ش كه كه‌وتنه نێو دڕكه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه په‌یامه‌كه ده‌بیستن، به‌ڵام خه‌می ژیان و فریوخواردنی ده‌وڵه‌مه‌ندی په‌یامه‌كه ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن.
- 23
- به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه سه‌ر زه‌وییه باشه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه په‌یامه‌كه ده‌بیستن و لێی تێده‌گه‌ن. یه‌ك به سه‌د و یه‌ك به شه‌ست و یه‌ك به سی، به‌رهه‌م ده‌ده‌ن.»
- نموونه‌ی گه‌نم و زیزان
- 24
- نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه: «شانشینی ئاسمان له مرۆڤێك ده‌چێت، تۆوی چاك له كێڵگه‌كه‌ی بچێنێت.
- 25
- به‌ڵام كاتێك خه‌ڵك نوستبوون، دوژمنه‌كه‌ی هات و له‌ناو گه‌نمه‌كه‌دا زیزانی چاند و ڕۆیشت.
- 26
- كاتێك گه‌نمه‌كه ڕوا و گوڵی ده‌ركرد، زیزانهكهش ده‌ركه‌وت.
- 27
- «كۆیله‌ی خاوه‌ن ماڵ هاتن و پێیان گوت: ”گه‌وره‌م، ئایا له كێڵگه‌كه‌تدا تۆوی چاكت تۆ‌و نه‌كرد؟ ئیتر ئه‌م زیزانه له‌كوێوه هات؟“
- 28
- «ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: ”دوژمن ئه‌مه‌ی كردووه.“ كۆیله‌كانیش پێیان گوت: ”ده‌ته‌وێ بچین زیزانهكان بژار بكه‌ین؟“»
- 29
- گوتی: «”نه‌خێر، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ بژاركردنی زیزان، گه‌نمیش هه‌ڵبكێشن.
- 30
- هه‌تا كاتی دروێنه لێگه‌ڕێن با به‌یه‌كه‌وه پێبگه‌ن، جا له كاتی دروێنه‌دا به سه‌پانه‌كان ده‌ڵێم، یه‌كه‌م جار زیزانهكه بژار بكه‌ن و بیانكه‌نه مه‌ڵۆ[c] بۆ ئه‌وه‌ی بسووتێنرێن، به‌ڵام گه‌نمه‌كه له ئهمبارهكهم كۆبكه‌نه‌وه.“»
- نموونه‌ی ده‌نكه خه‌رده‌ل
- 31
- نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه: «شانشینی ئاسمان وه‌ك ده‌نكه خه‌رده‌ل[d] وایه، كه یه‌كێك بیهێنێت و له كێڵگه‌كه‌یدا بیچێنێ،
- 32
- كه بچووكترین تۆوه، به‌ڵام كاتێك گه‌شه ده‌كات، گه‌وره‌ترین ڕووه‌كه و ده‌بێته دره‌خت، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمانیش دێن و له‌سه‌ر لقه‌كانیدا هێلانه ده‌كه‌ن.»
- نموونه‌ی هه‌ویرترش
- 33
- نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه: «شانشینی ئاسمان له ههویرترشێك[e] ده‌چێت، ئافره‌تێك هێنای و كردییه ناو سێ پێوانه[f] ئارده‌وه، هه‌تا هه‌مووی هه‌ڵهات.»
- 34
- عیسا هه‌موو ئه‌مانه‌ی به نموونه بۆ خه‌ڵكه‌كه باسكرد، به‌بێ نموونه قسه‌ی بۆ نه‌ده‌كردن،
- 35
- تاكو ئه‌وه‌ی خودا له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌وه فه‌رموویه‌تی بێته دی:
{به نموونه ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه،
ئه‌وه‌ی له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه شاراوه‌یه ده‌ریده‌بڕم.}[g] - ڕوونكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی زیزان
- 36
- ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ. قوتابییه‌كانی هاتنه لای و گوتیان: «نموونه‌ی زیزانی ناو كێڵگه‌كه‌مان بۆ لێكبدهوه.»
- 37
- وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌وه‌ی تۆوه چاكه‌كه‌ی چاند، كوڕی مرۆڤه.
- 38
- كێڵگه‌كه‌ش جیهانه، تۆوه چاكه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی شانشینن، زیزانهكهش ڕۆڵه‌كانی شه‌یتانن،
- 39
- دوژمنه‌كه‌ش كه تۆوی كردن ئیبلیسه، دروێنه‌كه‌ش كۆتایی زه‌مانه[h] ، سه‌پانه‌كانیش فریشته‌كانن.
- 40
- «هه‌روه‌ك چۆن زیزانهكه بژاركرا و به ئاگر سووتێنرا، له كۆتایی زه‌مانیشدا وا ده‌بێت.
- 41
- كوڕی مرۆڤ فریشته‌كانی ده‌نێرێت، هه‌موو كۆسپ و سه‌رپێچیكاران له شانشینییه‌كه‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه و
- 42
- فڕێیان ده‌ده‌نه ناو كووره‌ی ئاگره‌وه، جا له‌وێ ده‌گریێن و جیڕه‌ی ددانیان دێت.
- 43
- ئه‌وسا ڕاستودروستان له شانشینی باوكیاندا وه‌ك ڕۆژ ده‌دره‌وشێنه‌وه. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت!
- نموونه‌ی گه‌نجینه و مرواری
- 44
- «شانشینی ئاسمان له گه‌نجینه‌یه‌ك ده‌چێت له كێڵگه‌یه‌كدا شاردرابێته‌وه. یه‌كێك دۆزییه‌وه و شاردییه‌وه، له خۆشیان ده‌چێت و هه‌رچی هه‌یه دهیفرۆشێت و ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی پێ ده‌كڕێت.
- 45
- «هه‌روه‌ها شانشینی ئاسمان له بازرگانێك ده‌چێت به شوێن مرواری نایابدا ده‌گه‌ڕا.
- 46
- كاتێك مروارییه‌كی گرانبه‌های بینی، چوو هه‌رچیی هه‌بوو فرۆشتی و مروارییه‌كه‌ی كڕی.
- نموونه‌ی تۆڕ
- 47
- «هه‌روه‌ها شانشینی ئاسمان له تۆڕێك ده‌چێت فڕێدرابێته ده‌ریاچه‌وه، له هه‌موو جۆره‌كانی ماسی كۆده‌كاته‌وه.
- 48
- كاتێك تۆڕه‌كه پڕ بوو، ماسیگره‌كان ڕایانكێشایه كه‌نار، باشه‌كانیان له سه‌به‌ته‌دا كۆكرده‌وه و خراپه‌كانیشیان فڕێ‌دا.
- 49
- كۆتایی زه‌مانیش ئاوا ده‌بێت: فریشته‌كان دێن و به‌دكاران له‌ناو ڕاستودروستاندا ده‌رده‌هێنن و
- 50
- فڕێیان ده‌ده‌نه ناو كووره‌ی ئاگره‌وه. جا له‌وێ ده‌گریێن و جیڕه‌ی ددانیان دێت.»
- 51
- عیسا لێی پرسین: «ئایا هه‌موو ئه‌مانه تێگه‌یشتن؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه: «به‌ڵێ.» - 52
- جا پێی فه‌رموون: «له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر مامۆستایه‌كی ته‌ورات كه ده‌بێت به قوتابی له شانشینی ئاسمان، له خاوه‌ن ماڵێك ده‌چێت له گه‌نجینه‌كه‌یدا نوێ و كۆن ده‌ربهێنێت.»
- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عیسا
- 53
- كاتێك عیسا ئه‌م نموونانه‌ی ته‌واو كرد له‌وێ ڕۆیشت.
- 54
- هاته‌وه شاره‌كه‌ی خۆی، له كه‌نیشته‌كه‌یان فێری كردن، هه‌تا ئه‌وه‌ی سه‌رسام بوون و گوتیان: «ئه‌مه ئه‌م دانایی و په‌رجووانه‌ی له‌كوێ بوو؟
- 55
- ئه‌مه كوڕی دارتاشه‌كه نییه؟ ئه‌ی دایكی ناوی مریه‌م نییه؟ یاقوب و یوسف و شیمۆن و یه‌هوزا برای نین؟
- 56
- ئه‌وه نییه خوشكه‌كانی هه‌موویان له‌لامانن؟ ئه‌ی ئه‌مه هه‌موو ئه‌مانه‌ی له‌كوێ بوو؟»
- 57
- جا ڕه‌تیان كرده‌وه.
به‌ڵام عیسا پێی فه‌رموون: «پێغه‌مبه‌ر بێ ڕێز نییه، ته‌نها له شار و ماڵی خۆی نه‌بێت.» - 58
- له‌وێدا په‌رجووی زۆری نه‌كرد، له‌به‌ر بێباوه‌ڕییان.
- a. 13:15 \+xt ئیشایا 6:9-10\+xt*
- b. 13:19 یۆنانی: خراپهكارهكه.
- c. 13:30 مه‌ڵۆ: ده‌سكه زیزان (زیوان) و ده‌غڵ.
- d. 13:31 ڕووه‌كێكه له وڵاتی فه‌له‌ستین ده‌ڕوێت، به‌رزییه‌كه‌ی له ماوه‌ی ساڵێك له ڕواندنی ده‌گاته نزیكه‌ی 3 بۆ 4 مه‌تر.
- e. 13:33 هه‌ویرترش: هه‌وێن، خومره.
- f. 13:33 یۆنانی: سێ \+tl ساتا\+tl*، واته 22 لیتر.
- g. 13:35 \+xt زه‌بووره‌كان 78:2\+xt*
- h. 13:39 مه‌به‌ست هاتنه‌وه‌ی مه‌سیحه كاتێك له‌سه‌ر زه‌وی حوكم ده‌كات.