عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- عیسا و حه‌زره‌تی یه‌حیا
- 1
- پاش ئه‌وه‌ی عیسا له ڕێنمایی دوازده قوتابییه‌كه‌ی ته‌واو بوو، له‌وێ ڕۆیشت و چوو بۆ فێركردن و ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خودا له شارۆچكه‌كانیان.
- 2
- كاتێك یه‌حیا له زیندانه‌كه‌دا كاره‌كانی مه‌سیحی بیست، قوتابییه‌كانی خۆی نارد و
- 3
- پێی گوت: «تۆی ئه‌وه‌ی دێت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟»
- 4
- عیساش له وه‌ڵامدا پێی فه‌رموون: «بڕۆن، ئه‌وه‌ی ده‌یبیستن و ده‌یبینن به یه‌حیای ڕابگه‌یه‌نن:
- 5
- كوێر ده‌بینێت، شه‌ل ده‌ڕوات، گه‌ڕوگول پاك ده‌بێته‌وه، كه‌ڕ ده‌بیستێت، مردوو هه‌ڵده‌ستێته‌وه و هه‌ژار مزگێنی پێده‌درێت[a] .
- 6
- خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وه‌ی له من بێ هیوا نابێت.»
- 7
- له كاتێكدا قوتابییه‌كانی یه‌حیا ده‌ڕۆیشتن، عیسا ڕووی له خه‌ڵكه‌كه كرد و سه‌باره‌ت به یه‌حیا فه‌رمووی: «بۆ بینینی چی چوونه چۆڵه‌وانی؟ قامیشێك كه با ده‌یجوڵێنێته‌وه؟
- 8
- ئه‌ی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێك كه جلوبه‌رگی گرانبه‌های پۆشیوه؟ نه‌خێر، ئه‌وانه‌ی جلوبه‌رگی گرانبه‌ها ده‌پۆشن له كۆشكی پاشاكانن.
- 9
- ئیتر بۆ بینینی چی چوون؟ پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له پێغه‌مبه‌ریش مه‌زنتر.
- 10
- یه‌حیا ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه:
«{من نێردراوی خۆم له‌پێشته‌وه ده‌نێرم،
ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات.}[b] - 11
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: له‌نێو ئه‌وانه‌ی له ژن له‌دایك بوون، كه‌س له یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش پایه‌به‌رزتر نییه، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وه‌ی له شانشینی ئاسمانه له‌و پایه‌به‌رزتره.
- 12
- له ڕۆژانی یه‌حیای لهئاوههڵكێشهوه هه‌تا ئێستا شانشینی ئاسمان به هێز تێده‌كۆشێت، تێكۆشه‌رانیش ده‌ستی پێوه‌ده‌گرن[c] ،
- 13
- چونكه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ته‌ورات، هه‌تا هاتنی یه‌حیا پێشبینییان كردووه.
- 14
- ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌لیاسه كه خه‌ریكه بێت[d] .
- 15
- ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه با ببیستێت!
- 16
- «به‌ڵام ئه‌م نه‌وه‌یه به چی به‌راورد بكه‌م؟ له‌و منداڵانه ده‌چن كه له بازاڕه‌كاندا دانیشتوون و بانگی یه‌كتری ده‌كه‌ن و
- 17
- ده‌ڵێن:
«”زوڕنامان بۆ لێدان و هه‌ڵنه‌په‌ڕین،
شینمان بۆ گێڕان و له خۆتان نه‌دا.“ - 18
- چونكه یه‌حیا هات، نه‌یده‌خوارد و نه‌یده‌خوارده‌وه، گوتیان: ”ڕۆحی پیسی تێدایه.“
- 19
- كوڕی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: ”ئه‌مه كابرایه‌كی نه‌وسن و مه‌یخۆره، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه.“ به‌ڵام دانایی به كرداره‌كانی سه‌لمێنرا.»
- شاره گوناهباره‌كان
- 20
- ئینجا عیسا ده‌ستی به سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌و شارانه كرد كه زۆربه‌ی په‌رجووه‌كانی تێیاندا نواندبوو، چونكه تۆبه‌یان نه‌كردبوو.
- 21
- «قوڕبه‌سه‌رت، ئه‌ی شاری خورازین! قوڕبه‌سه‌رت، ئه‌ی بێتسه‌یدا! چونكه ئه‌و په‌رجووانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له سور و سه‌یدا بكرایه، هه‌ر زوو به جلوبه‌رگی گوش[e] و له‌ناو خۆڵه‌مێش تۆبه‌یان ده‌كرد.
- 22
- به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا سزای سور و سه‌یدا سووكتر ده‌بێت له‌وه‌ی بۆ ئێوه‌یه.
- 23
- تۆش ئه‌ی كه‌فه‌رناحوم، ئایا بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كرێیته‌وه؟ نه‌خێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان[f] ده‌چیته خواره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له سه‌دۆمدا ئه‌و په‌رجووانه بكرایه كه له‌نێو تۆدا كرا، ئه‌وا تاكو ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه.
- 24
- به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا سزای خاكی سه‌دۆم له هی تۆ سووكتر ده‌بێت.»
- وه‌رن بۆ لام، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه
- 25
- له‌و كاته‌دا عیسا فه‌رمووی: «ئه‌ی باوك سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری زه‌وی و ئاسمان، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردووه‌ته‌وه و بۆ منداڵانت ئاشكرا كردووه.
- 26
- به‌ڵێ ئه‌ی باوك، چونكه ئه‌مه‌ت پێ باش بوو.
- 27
- «باوكم هه‌موو شتێكی پێ سپاردووم، كه‌س كوڕه‌كه ناناسێت باوك نه‌بێت، كه‌سیش باوك ناناسێت ته‌نها كوڕه‌كه و ئه‌وه نه‌بێت كه كوڕه‌كه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرا بكات.
- 28
- «وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه.
- 29
- نیری من بخه‌نه سه‌ر خۆتان و له منه‌وه فێربن، چونكه دڵنه‌رم و بێفیزم، حه‌سانه‌وه‌ش بۆ ده‌روونتان ده‌دۆزنه‌وه.
- 30
- نیره‌كه‌م گونجاوه و بارم سووكه.»
- a. 11:5 مه‌به‌ست له هاتنی مه‌سیحه وه‌ك ڕزگاركه‌ر، بڕوانه \+xt لۆقا 4:18\+xt*.
- b. 11:10 \+xt مهلاخی 3:1\+xt*
- c. 11:12 بڕوانه \+xt لۆقا 16:16\+xt*.
- d. 11:14 بڕوانه\+xt مهلاخی 4:5،\+xt* پێش هاتنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه ئه‌لیاس دێته‌وه.
- e. 11:21 له كاتی ماته‌مگێڕان و تۆبه‌كردندا جلوبه‌رگی له گوش دروستكراویان له‌به‌ركردووه كه ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه.
- f. 11:23 یۆنانی: \+tl هادیس\+tl*: له ئه‌ندێشه یۆنانییه‌كان شوێنی ڕۆحی مردووانه له‌دوای مردن و به‌ر له حوكمدانی یه‌كجاره‌كی. به‌رامبه‌ر \+tl شیۆل\+tl*ی په‌یمانی كۆنه. بڕوانه \+xt په‌یدابوون 37:35.\+xt*