عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پێویستی تۆبه‌كردن 
1
هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌ندێك له‌وێ بوون، باسی ئه‌و جه‌لیلییانه‌یان بۆ عیسا كرد كه‌ پیلاتۆس خوێنی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانیان تێكه‌ڵاو كرد.
2
عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «واده‌زانن ئه‌و جه‌لیلییانه‌ له‌ هه‌موو جه‌لیلییه‌كانی دیكه‌ گوناهبارتر بوون، چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئازاریان چێژت؟
3
پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌ن هه‌مووتان به‌و شێوه‌یه‌ له‌ناوده‌چن.
4
یان ئه‌و هه‌ژده‌ كه‌سه‌ی له‌ سیلوام قولله‌كه‌یان به‌سه‌ردا كه‌وت و كوشتنی، له‌ هه‌موو دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم گوناهبارتر بوون؟
5
من پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌ن هه‌مووتان به‌و شێوه‌یه‌ له‌ناوده‌چن.»
نموونه‌ی هه‌نجیری بێ به‌ر 
6
ئینجا ئه‌م نموونه‌یه‌ی باسكرد: «كابرایه‌ك دار هه‌نجیرێكی له‌ ڕه‌زه‌كه‌یدا چاندبوو، بۆ به‌رهه‌م هات و پێوه‌ی نه‌بینی.
7
به‌ ڕه‌زه‌وانه‌كه‌ی گوت: ”ته‌ماشا بكه‌، سێ ساڵه‌ بۆ به‌ری ئه‌م دار هه‌نجیره‌ دێم و پێوه‌ی نابینم! بیبڕه‌وه‌، بۆچی زه‌ویش داگیر بكات؟“
8
«ڕه‌زه‌وانه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ”گه‌وره‌م، ئه‌م ساڵیش وازی لێبهێنه‌، تاكو ده‌وروبه‌ری هه‌ڵده‌گێڕمه‌وه‌ و په‌یینی پێدا ده‌كه‌م.
9
به‌ڵكو دواتر به‌ر بگرێت، ئه‌گینا بیبڕه‌وه‌.“»
چاككردنه‌وه‌ی ژنێك له‌ شه‌ممه‌ 
10
عیسا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌ یه‌كێك له‌ كه‌نیشته‌كان خه‌ریكی فێركردن بوو،
11
ژنێك به‌هۆی ڕۆحێكی پیسه‌وه‌ هه‌ژده‌ ساڵ نه‌خۆش بوو، قه‌مبوور بوو و هه‌رگیز نه‌یده‌توانی به‌ ته‌واوی ڕاستبێته‌وه‌.
12
عیسا ژنه‌كه‌ی بینی، بانگی كرد: «خانم، له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ت ئازاد كرایت.»
13
ئینجا هه‌ردوو ده‌ستی خسته‌ سه‌ری و ده‌ستبه‌جێ ڕاستبووه‌وه‌ و ستایشی خودای كرد.
14
پێشه‌وای كه‌نیشتیش تووڕه‌ بوو كه‌ عیسا له‌ شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاككرده‌وه‌، به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت: «شه‌ش ڕۆژ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ كاریان تێدا بكرێت، له‌واندا وه‌رن و چاكبنه‌وه‌، نه‌ك له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا.»
15
مه‌سیحیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ئه‌ی دووڕووان! ئایا هه‌ر یه‌ك له‌ ئێوه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا گا یان گوێدرێژه‌كه‌ی له‌ ئاخوڕ ناكاته‌وه‌ و بیبات ئاوی بدات؟
16
ئه‌وه‌ش كه‌ كچی ئیبراهیمه‌ و هه‌ژده‌ ساڵه‌ شه‌یتان به‌ستویه‌تییه‌وه‌، نه‌ده‌بوو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌م به‌نده‌ ئازاد بێت؟»
17
كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی شه‌رمه‌زار بوون، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌ گشت ئه‌و كاره‌ شكۆدارانه‌ی به‌و ئه‌نجام ده‌دران دڵشاد بوون.
نموونه‌ی ده‌نكه‌ خه‌رده‌ل و هه‌ویر‏ترش 
18
ئینجا عیسا فه‌رمووی: «شانشینی خودا له‌ چی ده‌چێت؟ به‌ چی به‌راوردی بكه‌م؟
19
له‌ ده‌نكه‌ خه‌رده‌لێك[a] ده‌چێت، كابرایه‌ك بردی و له‌ناو باخه‌كه‌ی چاندی، جا گه‌شه‌ی كرد و بوو به‌ دره‌ختێك، باڵنده‌ی ئاسمان له‌ناو لقه‌كانی هێلانه‌یان كرد.»
20
دیسان فه‌رمووی: «شانشینی خودا به‌ چی به‌راورد بكه‌م؟
21
له‌ هه‌ویرترشێك ده‌چێت، ئافره‌تێك هێنای و كردییه‌ ناو سێ پێوانه‌[b] ئارده‌وه‌، هه‌تا هه‌مووی هه‌ڵهات.»
ده‌رگای ته‌نگ 
22
كاتێك عیسا ده‌چووه‌ ئۆرشه‌لیم، به‌ شار و گونده‌كاندا تێده‌په‌ڕی و خه‌ڵكی فێرده‌كرد.
23
یه‌كێك پێی گوت: «گه‌وره‌م، ئایا كه‌من ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت؟»
ئه‌ویش پێی فه‌رموون:
24
«كۆشش بكه‌ن تاكو له‌ ده‌رگای ته‌سك بچنه‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌، پێتان ده‌ڵێم، زۆر كه‌س هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه‌ ژووره‌وه‌ و ناتوانن.
25
له‌و ده‌مه‌ی خاوه‌ن ماڵ هه‌ڵده‌ستێت و ده‌رگا داده‌خات، ئێوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌وه‌ستن، له‌ ده‌رگا ده‌ده‌ن و تكا ده‌كه‌ن: ”گه‌وره‌م، لێمان بكه‌وه‌!“ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌: ”من ناتانناسم و نازانم ئێوه‌ خه‌ڵكی كوێن.“
26
«ئه‌وسا ده‌ڵێن: ”له‌گه‌ڵت خواردمان و خواردمانه‌وه‌ و له‌ شه‌قامه‌كانمان فێرت كردین.“
27
«ئینجا ده‌ڵێت: ”من ناتانناسم و نازانم ئێوه‌ خه‌ڵكی كوێن. ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌!“
28
«كاتێك ده‌بینن ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ شانشینی خودان، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ركراون، جا له‌وێ ده‌گریێن و جیڕه‌ی ددانتان دێت.
29
له‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، له‌ باكوور و باشووره‌وه‌ دێن و له‌ شانشینی خودا له‌سه‌ر خوان داده‌نیشن.
30
ئه‌وه‌تا دواهه‌مین هه‌ن ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین و یه‌كه‌مینیش هه‌ن ده‌بنه‌ دواهه‌مین.»
عیسا و هێرۆدس 
31
له‌و كاته‌دا هه‌ندێك فه‌ریسی هاتن و پێیان گوت: «ئێره‌ به‌جێبهێڵه‌ و بڕۆ، چونكه‌ هێرۆدس ده‌یه‌وێت بتكوژێت.»
32
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «بڕۆن به‌و ڕێویه‌ بڵێن، {ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ و به‌یانی ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌رده‌كه‌م و خه‌ڵكی چاك ده‌كه‌مه‌وه‌، له‌ ڕۆژی سێیه‌میش ته‌واو ده‌بم[c] .}
33
به‌ڵام بۆ من پێویسته‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و دووسبه‌ی بڕۆم، چونكه‌ نابێت پێغه‌مبه‌رێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆرشه‌لیم بمرێت.
عیسا دڵته‌نگه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم 
34
«ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، ئه‌ی ئۆرشه‌لیم، بكوژی پێغه‌مبه‌ران و به‌ردبارانكاری ئه‌وانه‌ی بۆت نێردران، چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له‌ژێر باڵیدا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌تانویست.
35
ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به‌ وێرانی بۆ به‌جێده‌هێڵدرێ. پێتان ده‌ڵێم، ئیتر نامبیننه‌وه‌، هه‌تا ئه‌و كاته‌ دێت كه‌ ده‌ڵێن، {پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌ دێت.[d]
  1. a. 13‏:19 ڕووه‌كێكه‌ له‌ وڵاتی فه‌له‌ستین ده‌ڕوێت، به‌رزییه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی ساڵێك له‌ ڕواندنی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 3 بۆ 4 مه‌تر.
  2. b. 13‏:21 یۆنانی: سێ \+tl ساتا\+tl*، واته‌ 22 لیتر.
  3. c. 13‏:32 مه‌به‌ست له‌ له‌خاچدان و هه‌ستانه‌وه‌یه‌.
  4. d. 13‏:35 \+xt زه‌بووره‌كان 118‏:26‏\+xt*‏