عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فێركردن ده‌رباره‌ی نوێژ
- 1
- جارێك عیسا له شوێنێكدا نوێژی ده‌كرد، كاتێك له نوێژه‌كه‌ی بووه‌وه، یه‌كێك له قوتابییه‌كانی پێی گوت: «گه‌وره‌م، فێری نوێژمان بكه، هه‌روه‌ك چۆن یه‌حیا قوتابییه‌كانی خۆی فێركرد.»
- 2
- پێی فه‌رموون: «كاتێك نوێژ ده‌كه‌ن، بڵێن:
”باوكه،
با ناوت پیرۆز بێت،
با پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، - 3
- نانی ڕۆژانه‌مان هه‌موو ڕۆژێك بده‌رێ.
- 4
- له گوناهه‌كانمان خۆشبه،
چونكه ئێمه‌ش له‌وانه خۆشده‌بین كه خراپه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
مه‌مانخه‌ره تاقیكردنه‌وه.“» - 5
- ئینجا پێی فه‌رموون: «كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی هه‌بێت و له نیوه‌شه‌ودا بچێته لای و پێی بڵێت: ”هاوڕێم، سێ كولێره‌م به قه‌رز بده‌رێ،
- 6
- چونكه هاوڕێیه‌كم له دووره‌وه بۆ لام هاتووه، هیچم نییه له‌به‌رده‌می دابنێم.“
- 7
- «ئه‌مه‌ی ژووره‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه: ”هه‌راسانم مه‌كه، ده‌رگا داخراوه، خۆم و منداڵم له‌ناو جێگاداین، ناتوانم هه‌ستم و بتده‌مێ.“
- 8
- پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هاوڕێیه‌تی هه‌ڵنه‌ستێت و بیداتێ، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبانگی خۆی بپارێزێت هه‌ڵده‌ستێت و ده‌یداتێ.
- 9
- «له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم، داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت، بگه‌ڕێن ده‌دۆزنه‌وه، له ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه،
- 10
- چونكه هه‌ركه‌سێك داوا بكات، وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش له ده‌رگا ده‌دات لێی ده‌كرێته‌وه.
- 11
- «چ باوكێك له ئێوه ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی داوای ماسی بكات له جیاتی ماسی ماری ده‌داتێ؟
- 12
- یان داوای هێلكه بكات دووپشكی ده‌داتێ؟
- 13
- جا ئێوه كه خراپن، بزانن شتی باش بده‌نه منداڵه‌كانتان، باوك كه له ئاسمانه، چه‌ند زیاتر ڕۆحی پیرۆز ده‌داته ئه‌وانه‌ی داوای لێ ده‌كه‌ن.»
- عیسا و سه‌رۆكی شه‌یتان
- 14
- عیسا ڕۆحێكی پیسی ده‌رده‌كرد كه لاڵ بوو، كاتێك ڕۆحه پیسه‌كه ده‌ركرا، لاڵه‌كه قسه‌ی كرد و خه‌ڵكه‌كه سه‌رسام بوون.
- 15
- به‌ڵام هه‌ندێكیان گوتیان: «به به‌علزه‌بولی[a] شای ڕۆحه پیسه‌كان، ڕۆحی پیس ده‌رده‌كات.»
- 16
- هه‌ندێكی دیكه‌ش تاقییان ده‌كرده‌وه، داوای نیشانه‌یه‌كی ئاسمانییان لێی كرد.
- 17
- ئه‌ویش به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، پێی فه‌رموون: «هه‌ر شانشینێك دووبه‌ره‌كی تێبكه‌وێت وێران ده‌بێت، هه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تێبكه‌وێت تێكده‌چێت.
- 18
- ئه‌گه‌ر شه‌یتان دوو به‌ش بێت، ئیتر چۆن شانشینه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێت؟ چونكه ده‌ڵێن: ”من به به‌علزه‌بول ڕۆحی پیس ده‌رده‌كه‌م.“
- 19
- باشه ئه‌گه‌ر من به به‌علزه‌بول ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئه‌ی كوڕانتان به كێ ده‌ریانده‌كه‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان حوكمتان ده‌ده‌ن.
- 20
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به په‌نجه‌ی خودا ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتووه‌ته سه‌رتان.
- 21
- «كاتێك پیاوێكی به‌هێز و چه‌كدار پارێزگاری له ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ماڵه‌كه‌ی پارێزراوه.
- 22
- به‌ڵام كاتێك یه‌كێكی له خۆی به‌هێزتر بێته سه‌ری ده‌یبه‌زێنێت، چه‌كه‌كانی لێ ده‌ستێنێ كه پشتی پێی به‌ستبوو، تاڵانییه‌كه‌ش دابه‌ش ده‌كات.
- 23
- «ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من نییه له دژی منه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ من كۆناكاته‌وه، بڵاو ده‌كاته‌وه.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحی پیس
- 24
- «كاتێك ڕۆحی پیس له مرۆڤێك ده‌رده‌چێت، له شوێنه وشكه‌كاندا به‌دوای حه‌وانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت و ده‌ستی ناكه‌وێت. ئینجا ده‌ڵێت: ”ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم كه لێی ده‌رچووم.“
- 25
- كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بینێت گسكدراوه و ڕێكخراوه.
- 26
- ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕۆحی پیسی دیكه له خۆی خراپتر ده‌هێنێت، ده‌چنه ژووره‌وه و له‌وێدا ده‌ژیێن، ئینجا كۆتایی ئه‌و مرۆڤه له جاران خراپتر ده‌بێت.»
- 27
- كاتێك عیسا ئه‌مانه‌ی ده‌گوت، ژنێك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌نگی به‌رز كرده‌وه و پێی گوت: «خۆزگه ده‌خوازرێت به‌و سكه‌ی هه‌ڵیگرتووی و به‌و مه‌مكه‌ی شیری پێداوی.»
- 28
- ئه‌ویش فه‌رمووی: «به‌ڵكو خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی كه گوێ له په‌یامی خودا ده‌گرن و كاری پێده‌كه‌ن.»
- نیشانه‌ی یونس
- 29
- كاتێك خه‌ڵكه‌كه زیاتر كۆده‌بوونه‌وه، عیسا ده‌ستی كرد به قسه‌كردن و فه‌رمووی: «ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌كی به‌دكاره، داوای نیشانه ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌ی نادرێتێ، جگه له نیشانه‌ی یونس.
- 30
- هه‌روه‌ك چۆن یونس بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بوو به نیشانه، كوڕی مرۆڤیش بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه ئاوا ده‌بێت.
- 31
- شاژنی باشوور[b] له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه له مردن هه‌ڵده‌ستێته‌وه و تاوانباری ده‌كات، چونكه له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هات بۆ گوێگرتن له دانایی سلێمان. ئه‌وه‌تا له سلێمان مه‌زنتر لێره‌یه.
- 32
- خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه له مردن هه‌ڵده‌ستنه‌وه و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه تۆبه‌یان كرد كاتێك یونس په‌یامی خودای ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌تا له یونس مه‌زنتر لێره‌یه.
- چاو چرای له‌شه
- 33
- «كه‌س چرا هه‌ڵناكات و له جێیه‌كی شاراوه یان له‌ژێر ته‌شت دایبنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكییه‌كه ببینن.
- 34
- چاوت چرای جه‌سته‌ته. كاتێك چاوت ساغ بێت ئه‌وا جه‌سته‌ت هه‌مووی ڕووناكییه، به‌ڵام كه نه‌ساغ بێت ئه‌وا جه‌سته‌ت هه‌مووی تاریكییه.
- 35
- كه‌واته ئاگاداربه ئه‌و ڕووناكییه‌ی له تۆدایه نه‌بێت به تاریكی.
- 36
- له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌شت پڕبێت له ڕووناكی و هیچ به‌شێكی تاریكی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا هه‌مووی پڕده‌بێت له ڕووناكی، وه‌ك چرایه‌ك كه به تیشكی ڕووناكیت بۆ بدات.»
- سه‌رزه‌نشتكردنی فه‌ریسییه‌كان
- 37
- كاتێك عیسا قسه‌ی ده‌كرد، فه‌ریسییه‌ك بۆ نانخواردن داوه‌تی كرد. ئه‌ویش چووه ژووره‌وه و دانیشت.
- 38
- فه‌ریسییه‌كه كه بینی عیسا پێش نانخواردن ده‌ستی نه‌شوشت، سه‌ری سوڕما.
- 39
- ئینجا مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ پێی فه‌رموو: «ئێوه‌ی فه‌ریسی ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناختان پڕه له چڵێسی و به‌دكاری.
- 40
- گێلینه، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دروستكردووه ناوه‌وه‌شی دروستنه‌كردووه؟
- 41
- به‌ڵام ئێوه ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیده‌نه هه‌ژاران، ئیتر هه‌موو شتێك بۆتان پاك ده‌بێت.
- 42
- «به‌ڵام قوڕبه‌سه‌رتان فه‌ریسییه‌كان، ئێوه ده‌یه‌كی پونگ و ڕازیانه و هه‌موو سه‌وزه‌وات ده‌ده‌ن، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی خودا پشتگوێ ده‌خه‌ن. پێویسته ئه‌مانه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش پشتگوێ نه‌خه‌ن.
- 43
- «قوڕبه‌سه‌رتان فه‌ریسییه‌كان، چونكه حه‌زتان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی كه‌نیشت و سڵاو لێكردنتانه له بازاڕدا.
- 44
- «قوڕبه‌سه‌رتان، ئێوه له‌و گۆڕه نادیارانه ده‌چن كه خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن.»
- 45
- یه‌كێكی ته‌وراتناس وه‌ڵامی دایه‌وه: «مامۆستا، به گوتنی ئه‌مانه، ئێمه‌ش سووك ده‌كه‌یت.»
- 46
- عیسا فه‌رمووی: «قوڕبه‌سه‌ر ئێوه‌ی ته‌وراتناسیش، بارێك ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵكی كه هه‌ڵگرتنی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خۆتان په‌نجه‌یه‌كیش له باره‌كه ناده‌ن.
- 47
- «قوڕبه‌سه‌رتان، چونكه ئێوه گۆڕی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵده‌به‌ستن، كه باوباپیرانتان كوشتوویانن.
- 48
- كه‌واته ئێوه شایه‌تن و به كرده‌وه‌ی باوباپیرانتان ڕازین، ئه‌وان پێغه‌مبه‌رانیان كوشت و ئێوه‌ش گۆڕه‌كانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.
- 49
- له‌به‌ر ئه‌وه دانایی خودا فه‌رمووی: ”من پێغه‌مبه‌ر و نێردراویان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام لێیان ده‌كوژن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه،“
- 50
- تاكو خوێنی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ڕژاوه له‌م نه‌وه‌یه داوا بكرێت،
- 51
- له خوێنی هابیله‌وه تاكو خوێنی زه‌كه‌ریا كه له‌نێوان قوربانگا و پیرۆزگادا له‌ناوبردرا. به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم، له‌م نه‌وه‌یه داوا ده‌كرێت.
- 52
- «قوڕبه‌سه‌رتان ته‌وراتناسان، چونكه كلیلی زانیاریتان برد، خۆتان نه‌چوونه ژووره‌وه و ڕێتان له‌وانه‌ش گرت كه ده‌چوونه ژووره.»
- 53
- كاتێك عیسا ئه‌وێی به‌جێهێشت، مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان ده‌ستیان پێكرد ته‌نگی پێ هه‌ڵچنن و له زۆر بابه‌ت پرسیاری لێ بكه‌ن،
- 54
- چاوه‌ڕێیان ده‌كرد به وشه‌یه‌كی ده‌می خۆی تووشی بكه‌ن.
- a. 11:15 به‌علزه‌بول: \+xt بڕوانه مه‌تا 10:25\+xt*
- b. 11:31 شاژنی باشوور: مه‌به‌ست شاژنه به‌لقیسه كه له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی سلێمان فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن بوو.