عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه
- 1
- ئه‌ی ساوفیلۆسی[a] پایه‌به‌رز، زۆر كه‌س هه‌ستان به داڕشتنی چیڕۆكی ئه‌و شتانه‌ی[b] له‌لای ئێمه هاتنه دی،
- 2
- وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێمان گه‌یشت كه له سه‌ره‌تاوه شایه‌تحاڵ و خزمه‌تكاری په‌یامه‌كه[c] بوون.
- 3
- له‌دوای ئه‌وه‌ی من له سه‌ره‌تاوه پشكنینێكی وردم بۆ هه‌موو شتێك كرد، ئێستاش به باشم زانی به ڕیزبه‌ندی بۆت بنووسم،
- 4
- تاكو له ڕاستی ئه‌و قسانه دڵنیابی كه فێركراوی.
- له‌دایكبوونی یه‌حیا
- 5
- له‌و سه‌رده‌مه‌ی هێرۆدسی باوك پاشای یه‌هودیا بوو، كاهینێك[d] له نۆره‌ی نه‌وه‌ی ئه‌بیا[e] هه‌بوو ناوی زه‌كه‌ریا، ئه‌لیساباتی ژنیشی له نه‌وه‌ی هارون بوو.
- 6
- هه‌ردووكیان له‌به‌رچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گله‌یی بوون له په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده و حوكمه‌كانی[f] یه‌زدان.
- 7
- به‌ڵام منداڵیان نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌لیسابات نه‌زۆك بوو، هه‌ردووكیشیان به ساڵدا چووبوون.
- 8
- كاتێك زه‌كه‌ریا له نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا كاروباری كاهینیێتی جێبه‌جێ ده‌كرد له‌به‌رده‌م خودا،
- 9
- به‌گوێره‌ی نه‌ریتی كاهینیێتی[g] ، تیروپشكی كه‌وته سه‌ر تاكو بچێته ناو په‌رستگای یه‌زدان و بخوور بسووتێنێت.
- 10
- له كاتی سووتانی بخوورهكهدا، خه‌ڵكی هه‌موو له ده‌ره‌وه نوێژیان ده‌كرد.
- 11
- له‌وێ فریشته‌یه‌كی یه‌زدانی بۆ ده‌ركه‌وت، له‌لای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوه‌ستابوو.
- 12
- كاتێك زه‌كه‌ریا فریشته‌كه‌ی بینی، په‌شۆكا و ترسی لێ نیشت.
- 13
- به‌ڵام فریشته‌كه پێی گوت: «زه‌كه‌ریا مه‌ترسه، چونكه پاڕانه‌وه‌كه‌ت بیسترا، ئه‌لیساباتی ژنیشت كوڕێكی بۆت ده‌بێت و ناوی لێ ده‌نێیت یه‌حیا[h] .
- 14
- ئه‌و ده‌بێته مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ تۆ، زۆر كه‌س به له‌دایكبوونی دڵخۆش ده‌بن،
- 15
- چونكه ئه‌و له‌به‌رچاوی یه‌زدان ده‌بێته كه‌سێكی مه‌زن و پایه‌به‌رز. هه‌رگیز شه‌راب و مه‌ی ناخواته‌وه. له سكی دایكییه‌وه پڕده‌بێت له ڕۆحی پیرۆز و
- 16
- زۆر له ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
- 17
- به ڕۆح و توانای ئه‌لیاسه‌وه پێش یه‌زدان ده‌كه‌وێت[i] ، تاكو دڵی باوكان بۆ لای منداڵه‌كان ڕابكێشێت و یاخیبووانیش بۆ لای دانایی ڕاستودروستان بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێكی ئاماده بۆ یه‌زدان پێكبهێنێت.»
- 18
- زه‌كه‌ریاش به فریشته‌كه‌ی گوت: «به چی ئه‌مه بزانم، چونكه خۆم پیرم و ژنه‌كه‌شم به ساڵدا چووه؟»
- 19
- فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: «من جبرائیلم[j] له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێردراوم تاكو له‌گه‌ڵت بدوێم و ئه‌م مژده‌یه‌ت بده‌مێ.
- 20
- ئه‌وه‌تا له ئێستاوه تۆ لاڵ ده‌بیت و توانای قسه‌كردنت نامێنێت هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م شتانه ڕووده‌ده‌ن، چونكه باوه‌ڕت به قسه‌كه‌م نه‌كرد، ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا دێته دی.»
- 21
- خه‌ڵكه‌كه چاوه‌ڕوانی زه‌كه‌ریایان ده‌كرد و سه‌رسام ببوون له دواكه‌وتنی له‌ناو په‌رستگادا.
- 22
- كاتێك هاته ده‌ره‌وه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بدوێت، جا زانییان كه له په‌رستگادا بینینێكی بۆ ئاشكرا كراوه، چونكه به ئیشاره‌ت له‌گه‌ڵیان ده‌دوا و به لاڵی مایه‌وه.
- 23
- كاتێك ڕۆژانی خزمه‌تكردنه‌كه‌ی ته‌واوبوو، گه‌ڕایه‌وه ماڵ.
- 24
- دوای ئه‌و ڕۆژانه، ئه‌لیساباتی ژنی سكی پڕبوو، پێنج مانگ خۆی شارده‌وه و ده‌یگوت:
- 25
- «یه‌زدان ئه‌مه‌ی بۆ كردم، له‌م ڕۆژانه‌دا چاكه‌ی خۆی نیشان دا و ئابڕووی منی له‌نێو خه‌ڵكدا كڕییه‌وه.»
- مژده‌ی له‌دایكبوونی عیسا
- 26
- كاتێك ئه‌لیسابات سكی شه‌ش مانگ بوو، خودا جبرائیلی فریشته‌ی نارد بۆ شارێك له ناوچه‌ی جه‌لیل كه ناوی ناسیره بوو،
- 27
- بۆ لای پاكیزه‌یه‌كی ماره‌بڕاو له پیاوێك له بنه‌ماڵه‌ی داود كه ناوی یوسف بوو، ناوی پاكیزه‌كه‌ش مریه‌م بوو.
- 28
- جبرائیل هاته لای مریه‌م و گوتی: «سڵاو، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی نیعمه‌تی خودات به‌سه‌ردا ڕژاوه، یه‌زدانت له‌گه‌ڵدایه.»
- 29
- به‌ڵام ئه‌و به په‌یامه‌كه زۆر شێوا و بیری كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌مه چ جۆره سڵاوێك بێت.
- 30
- فریشته‌كه پێی گوت: «مه‌ترسه مریه‌م، چونكه له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندیت به‌ده‌ستهێنا.
- 31
- ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی لێ ده‌نێیت عیسا.
- 32
- پایه‌به‌رز ده‌بێت و به كوڕی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، خودای په‌روه‌ردگاریش ته‌ختی داودی باوكی پێده‌داته‌وه.
- 33
- هه‌تاهه‌تایه حوكمڕانی نه‌وه‌ی یاقوب ده‌كات، شانشینه‌كه‌شی كۆتایی نایه‌ت.»
- 34
- به‌ڵام مریه‌م به فریشته‌كه‌ی گوت: «ئه‌مه چۆن ده‌بێت، كه من هێشتا پاكیزه‌م؟»
- 35
- فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: «ڕۆحی پیرۆز دێته سه‌رت و هێزی خودای هه‌ره‌به‌رز ده‌بێته سایه‌ی سه‌رت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پیرۆزه‌ی لێت ده‌بێت به كوڕی خودا ناوده‌بردرێت.
- 36
- ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و پیرییه سكی پڕه به كوڕێك. ئه‌وه‌ی پێیان ده‌گوت نه‌زۆك سكی شه‌ش مانگه،
- 37
- چونكه هیچ شتێك له‌لای خودا مه‌حاڵ نییه.»
- 38
- مریه‌م گوتی: «ئه‌وه‌تا من كاره‌كه‌ری یه‌زدانم. ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یفه‌رموویت با بێته دی.» فریشته‌كه‌ش به‌جێی هێشت.
- دیده‌نی مریه‌م و ئه‌لیسابات
- 39
- له‌و ڕۆژانه‌دا، مریه‌م هه‌ستا و خێرا بۆ شارۆچكه‌یه‌ك چوو له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی یه‌هودیا.
- 40
- چووه ماڵی زه‌كه‌ریا و سڵاوی له ئه‌لیسابات كرد.
- 41
- كاتێك ئه‌لیسابات گوێی له سڵاوه‌كه‌ی مریه‌م بوو، منداڵه‌كه له سكیدا كه‌وته جوڵه‌جوڵ و ئه‌لیسابات پڕبوو له ڕۆحی پیرۆز.
- 42
- ئه‌لیسابات به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «له‌نێو ژناندا بهرهكهتداریت، به‌رهه‌می سكت به‌ره‌كه‌تدار ده‌بێت!
- 43
- ئه‌م شكۆیه‌م له‌كوێوه بۆ هات، هه‌تا دایكی گه‌وره‌كه‌م بێت بۆ لام؟
- 44
- چونكه هه‌ر كه ده‌نگی سڵاوه‌كه‌ت به‌ر گوێم كه‌وت، منداڵه‌كه له خۆشی‌دا له سكمدا هه‌ڵبه‌زییه‌وه.
- 45
- خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وه‌ی[k] باوه‌ڕی هێناوه كه له یه‌زدانه‌وه چی پێ گوتراوه دێته دی.»
- ستایشی مریه‌م
- 46
- مریه‌میش گوتی:
«گیانم ستایشی یه‌زدان ده‌كات، - 47
- ڕۆحم به خودای ڕزگاركهرم دڵشاده،
- 48
- چونكه سه‌یری بێفیزی كاره‌كه‌ره‌كه‌ی كرد.
ئه‌وه‌تا له ئێستاوه هه‌موو نه‌وه‌كان خۆزگه به من ده‌خوازن، - 49
- چونكه توانادار كاری گه‌وره‌ی بۆ من ئه‌نجام دا،
پیرۆزه ناوی ئه‌و. - 50
- به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن،
نه‌وه دوای نه‌وه. - 51
- به بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا،
ئه‌وانه‌ی به بۆچوونه‌كانی دڵیان لووتبه‌رز بوون، په‌رتوبڵاوی كردنه‌وه. - 52
- ته‌ختی تواناداره‌كانی سه‌ره‌وژێر كردووه و
بێفیزهكانی بڵند كرده‌وه. - 53
- برسییه‌كانی له خێروبێر تێر كرد،
ده‌وڵه‌مه‌ندانی به ده‌ستی به‌تاڵ ڕه‌وانه كرده‌وه. - 54
- به یارمه‌تیدانی گه‌لی ئیسرائیلی به‌نده‌ی خۆی
هه‌تاهه‌تایه به‌زه‌ییه‌كه‌ی به‌بیر هێنایه‌وه - 55
- له‌گه‌ڵ ئیبراهیم و نه‌وه‌كه‌ی،
هه‌روه‌ك به‌ڵێنی به باوباپیرانمان دا.» - 56
- مریه‌م له‌لای ئه‌لیسابات نزیكه‌ی سێ مانگ مایه‌وه، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی.
- له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی یه‌حیا
- 57
- ئه‌لیسابات كاتی منداڵبوونی هات و كوڕێكی بوو.
- 58
- جا دراوسێ و خزمانی بیستیان یه‌زدان ده‌رگای به‌زه‌یی فراوانی خۆی بۆ كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵی شادمان بوون.
- 59
- له ڕۆژی هه‌شته‌مدا بۆ خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵه‌كه هاتن، له‌سه‌ر ناوی باوكی ناویان لێنا زه‌كه‌ریا.
- 60
- به‌ڵام دایكی گوتی: «نه‌خێر، ناوی ده‌نرێت یه‌حیا[l] .»
- 61
- پێیان گوت: «كه‌س له خزمانت به‌م ناوه ناونه‌نراوه.»
- 62
- ئینجا ئیشاره‌تیان بۆ باوكی كرد، ده‌یه‌وێت چ ناوێكی لێ بنێت.
- 63
- ته‌خته‌یه‌كی داوا كرد و له‌سه‌ری نووسی: «ناوی یه‌حیایه.» هه‌موو سه‌رسام بوون.
- 64
- ده‌ستبه‌جێ ده‌م و زمانی زه‌كه‌ریا كرایه‌وه، قسه‌ی كرد و ستایشی خودای ده‌كرد.
- 65
- هه‌موو دراوسێكانیان ترسیان لێ نیشت و له سه‌راپای ناوچه شاخاوییه‌كانی یه‌هودیا هه‌موو ئه‌م شتانه بوو به قسه و باسی سه‌ر زاری خه‌ڵكی.
- 66
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م باسه‌یان بیست له دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئایا ئه‌م منداڵه ده‌بێته چی؟» چونكه ده‌ستی یه‌زدانی له‌گه‌ڵ بوو.
- ستایشی زه‌كه‌ریا
- 67
- زه‌كه‌ریای باوكیشی پڕبوو له ڕۆحی پیرۆز و پێشبینی كرد، گوتی:
- 68
- «ستایش بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل،
چونكه گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و كڕییه‌وه[m] . - 69
- هێزی ڕزگاریمانی هه‌ستانده‌وه،
له بنه‌ماڵه‌ی داودی به‌نده‌ی، - 70
- وه‌ك چۆن له كۆنه‌وه له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره پیرۆزهكانییهوه دواوه،
- 71
- بۆ ڕزگاربوون له ده‌ست دوژمنان و
هه‌موو ناحه‌زانمان، - 72
- هه‌روه‌ها بۆ به‌خشینی به‌زه‌یی به باوباپیرانمان و
په‌یوه‌ستبوون به په‌یمانه پیرۆزه‌كه‌ی، - 73
- واته ئه‌و سوێنده‌ی كه بۆ ئیبراهیمی باپیره گه‌وره‌مانی خوارد:
- 74
- كه ئێمه له ده‌ست دوژمن ڕزگارمان بێت و
بێ ترس ئه‌و بپه‌رستین، - 75
- هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان به پیرۆزی و ڕاستودروستی[n] له‌به‌رده‌میدا بین.
- 76
- «تۆش ئه‌ی منداڵ، به پێغه‌مبه‌ری خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێیت،
چونكه پێش یه‌زدان ده‌كه‌ویت، تاكو ڕێگای بۆ ئاماده بكه‌یت، - 77
- تاكو به گه‌له‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نیت
به لێخۆشبوونی گوناهه‌كانیان ڕزگاریان ده‌بێت، - 78
- به‌هۆی به‌زه‌ییه به‌سۆزه‌كه‌ی خودامانه‌وه،
كه به‌هۆیه‌وه ڕووناكی له به‌رزاییه‌وه به‌سه‌رماندا ده‌دره‌وشێته‌وه، - 79
- تاكو به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له تاریكی و له سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون بدره‌وشێته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانمان به ڕێگای ئاشتیدا ببات.» - 80
- منداڵه‌كه‌ش گه‌شه‌ی ده‌كرد و له ڕۆح‌دا به‌هێز ده‌بوو، له چۆڵه‌وانی مایه‌وه هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خۆی بۆ گه‌لی ئیسرائیل ده‌رخست.
- a. 1:1 ناوێكی یۆنانییه، واته ئه‌وه‌ی خودای خۆشده‌وێت.
- b. 1:1 مه‌به‌ست له هاتنه‌دی هه‌موو پێشبینییه‌كانی پێغه‌مبه‌رانه سه‌باره‌ت به مه‌سیح.
- c. 1:2 یۆنانی: وشه‌كه: مه‌به‌ست له په‌یامی مه‌سیحه.
- d. 1:5 كاهین: پیاوێكی ئایینی جوله‌كه‌یه كه هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌ركی قوربانی كردن له‌ناو په‌رستگا و فێركردنی خه‌ڵك.
- e. 1:5 گروپێكی كاهینان بوون له نه‌وه‌ی ئه‌بیا.
- f. 1:6 ته‌ورات.
- g. 1:9 یه‌كێك له كاهینان هه‌ڵده‌ستا به دانانی بخوور له‌ناو قوربانگا.
- h. 1:13 یه‌حیا: عیبری: یۆخه‌ننه‌ن، واته خودا میهره‌بانه، له‌لای هه‌ندێك به یۆحه‌نا ناسراوه.
- i. 1:17 خودا پێش هاتنی مه‌سیح یه‌حیای نارد.
- j. 1:19 جبرائیل: یه‌كێكه له‌و دوو فریشته‌یه‌ی كه له كتێبی پیرۆزدا ناویان هاتووه، بڕوانه \+xt دانیال 8:16\+xt*.
- k. 1:45 به‌وه‌ی: لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سی سێیه‌می تاكی مێ، كه مه‌به‌ستی له مریه‌مه.
- l. 1:60 بڕوانه \+xt 1:13\+xt*.
- m. 1:68 به واتای ڕزگاری كرد.
- n. 1:75 له‌به‌رچاوی خودا ڕاست و دادپه‌روه‌رانه بین.