عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئه‌ركسپاردن به هارون و كوڕه‌كانی
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «هارون و كوڕه‌كانی ببه، له‌گه‌ڵ جله‌كان و زه‌یتی ده‌ستنیشانكردنه‌كه و جوانهگاكهی قوربانی گوناه و دوو به‌رانه‌كه و سه‌به‌ته نانه فهتیرهكه.
- 3
- هه‌موو كۆمه‌ڵیش له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن كۆبكه‌ره‌وه.»
- 4
- موساش وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی پێ كرد، ئاوای كرد، ئیتر كۆمه‌ڵه‌كه له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن كۆبوونه‌وه.
- 5
- مو‌سا به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گوت: «یه‌زدان فه‌رمانی داوه ئه‌مه بكرێت.»
- 6
- ئینجا مو‌سا هارون و كوڕه‌كانی هێنایه پێشه‌وه و به ئاو شوشتنی.
- 7
- كراسه‌كه‌ی له‌به‌ر هارون كرد و كهمهربهندهكهی بۆ به‌ست، كه‌واكه‌ی له‌به‌ری كرد، ئێفۆدهكهی خسته سه‌ر و به پشتبه‌ستی ئێفۆدهكه به‌ستی و توندی كرد.
- 8
- بهرسینهكهی له‌به‌ری كرد و ئوریم و تومیمهكهی[a] خسته ناو بهرسینهكه.
- 9
- مێزه‌ره‌كه‌شی خسته سه‌ر سه‌ری هارون. له‌سه‌ر مێزهرهكه به‌لای پێشه‌وه پلێته زێڕه‌كه‌ی دانا كه تاجه‌گوڵینه‌ی پیرۆزه، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 10
- ئینجا مو‌سا زه‌یتی ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ی هێنا و چادره‌كه‌ی په‌رستن[b] و هه‌رچی تێیدا بوو ده‌ستنیشانی كرد و ته‌رخانی كرد.
- 11
- حه‌وت جاریش به‌سه‌ر قوربانگاكهدا پرژاندی و قوربانگاكه و هه‌موو قاپوقاچاغهكانی و حه‌وزه‌كه و بنكهكهی ده‌ستنیشان كرد بۆ ته‌رخانكردنیان.
- 12
- هه‌ندێك له زه‌یتی دهستنیشانكردنهكهشی له سه‌ری هارون دا و ده‌ستنیشانی كرد بۆ ته‌رخانكردنی.
- 13
- مو‌سا كوڕه‌كانی هارونی هێنایه پێشه‌وه و كراسی له‌به‌ركردن و كه‌مه‌ربه‌ندی بۆ به‌ستن و سهرپێچهكانی بۆ توند كردنه‌وه، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 14
- ئینجا جوانهگاكهی قوربانی گوناهی هێنایه پێشه‌وه و هارون و كوڕه‌كانی ده‌ستیان له‌سه‌ر سه‌ری جوانهگاكهی گوناه دانا.
- 15
- مو‌سا سه‌ری بڕی و هه‌ندێك له خوێنه‌كه‌ی برد و به په‌نجه‌ی خوێنه‌كه‌ی له هه‌موو قۆچه‌كانی قوربانگاكه دا و قوربانگاكه‌ی پاككرده‌وه. پاشماوه‌ی خوێنه‌كه‌ی ڕشته بنكه‌ی قوربانگاكه و ته‌رخانی كرد بۆ كهفارهتكردن بۆی.
- 16
- مو‌سا هه‌موو ئه‌و پیوه‌ی كه هه‌ناوی داپۆشیوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ر و گورچیله‌كانه و هه‌ردوو گورچیله‌كه‌ی برد و له‌سه‌ر قوربانگاكه سووتاندنی.
- 17
- به‌ڵام جوانهگاكهی به پێست و كه‌له‌ش و ڕیخهكهیهوه، له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه به ئاگر سووتاند، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 18
- ئینجا به‌رانه‌كه‌ی قوربانی سووتاندنی هێنایه پێشه‌وه و هارون و كوڕه‌كانی ده‌ستیان له‌سه‌ر سه‌ری به‌رانه‌كه دانا.
- 19
- دوای ئه‌وه مو‌سا سه‌ری بڕی و خوێنه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی قوربانگاكهدا پرژاند.
- 20
- به‌رانه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كرد و مو‌سا سه‌ره‌كه و پارچه‌كان و پیوهكهی سووتاند.
- 21
- به‌ڵام هه‌ناو و قاچه‌كانی به ئاو شوشت، مو‌سا هه‌موو به‌رانه‌كه‌ی له‌سه‌ر قوربانگاكهدا سووتاند، وه‌ك قوربانی به ئاگر، بۆنی خۆشی، قوربانی به ئاگر بۆ یه‌زدان، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 22
- ئینجا به‌رانی دووه‌م، به‌رانی ئه‌رك پێ سپاردنه‌كه‌ی هێنایه پێشه‌وه، هارون و كوڕه‌كانی ده‌ستیان له‌سه‌ر سه‌ری به‌رانه‌كه دانا.
- 23
- مو‌سا سه‌ری بڕی و له خوێنه‌كه‌ی برد و له شلكه‌ی گوێی ڕاستی هارونی دا، هه‌روه‌ها له په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ستی ڕاست و په‌نجه گه‌وره‌ی پێی ڕاستی.
- 24
- هه‌روه‌ها كوڕه‌كانی هارونی هێنایه پێشه‌وه و له خوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له شلكه‌ی گوێی ڕاستیان و په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ستی ڕاستیان و په‌نجه گه‌وره‌ی پێی ڕاستیانی دا، پاشان خوێنی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی قوربانگاكهدا پرژاند.
- 25
- له‌دوای ئه‌وه پیو و دوگ و هه‌موو پیوهكهی هه‌ناوی و سه‌ر جگه‌ر و گورچیله‌كان و هه‌ردوو گورچیله و ڕانی ڕاستی برد.
- 26
- هه‌روه‌ها له سه‌به‌ته‌ی فهتیرهكه، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م یه‌زدانه، نانێك و كولێره‌یه‌ك له‌وه‌ی به زه‌یته و ناسكه نانێكی[c] برد و له‌سه‌ر پیوهكه و له‌سه‌ر ڕانه ڕاسته‌كه‌ی دانا.
- 27
- هه‌مووی خستنه سه‌ر ده‌ستی هارون و كوڕه‌كانی و له‌به‌رده‌م یه‌زدان وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه به‌رزیان كرده‌وه.
- 28
- ئینجا مو‌سا له ده‌ستیانی وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ قوربانی سووتاندنه‌كه له‌سه‌ر قوربانگاكه سووتاندی، ئه‌وه قوربانی ئه‌رك پێ سپاردنه، بۆنی خۆشییه، قوربانی به ئاگره بۆ یه‌زدان.
- 29
- هه‌روه‌ها مو‌سا سنگی به‌رانی ئهركسپاردنهكهی برد كه به‌شی مو‌سا بوو، وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه[d] له‌به‌رده‌م یه‌زدانی به‌رزی كرده‌وه، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 30
- پاشان مو‌سا له زه‌یتی ده‌ستنیشانكردنه‌كه و له خوێنه‌كه‌ی سه‌ر قوربانگاكه‌ی برد و به‌سه‌ر هارون و جله‌كانی و به‌سه‌ر كوڕه‌كانی و جلی كوڕه‌كانی پرژاند. هارون و جله‌كانی و كوڕه‌كانی و جلی كوڕه‌كانی پێ ته‌رخان كردن.
- 31
- ئینجا مو‌سا به هارون و كوڕه‌كانی گوت: «گۆشته‌كه له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن لێبنێن و هه‌ر له‌وێش بیخۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌و نانه‌ی ناو سهبهتهكهش، قوربانی ئه‌ركسپاردن، وه‌ك فه‌رمانم كرد و گوتم: ”هارون و كوڕه‌كانی بیخۆن.“
- 32
- ئه‌وه‌ی له گۆشت و نانه‌كه‌ش ده‌مێنێته‌وه به ئاگر بیسووتێنن،
- 33
- له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتنیش دوور نه‌كه‌ونه‌وه، حه‌وت ڕۆژ هه‌تا ته‌واوی ڕۆژه‌كانی ئهركسپاردنتان، چونكه حه‌وت ڕۆژ ئه‌ركتان پێ ده‌سپێردرێت.
- 34
- هه‌روه‌ك له‌م ڕۆژه‌دا كرا، یه‌زدان فه‌رمانی داوه كه بكرێت بۆ كهفارهتكردن بۆتان.
- 35
- حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن ده‌مێننه‌وه و وریابن بۆ پارێزگاری له ئه‌ركه‌كانی یه‌زدان، ئیتر نامرن، چونكه ئاوا فه‌رمانم پێكراوه.»
- 36
- جا هارون و كوڕه‌كانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی یه‌زدان له ڕێگه‌ی مو‌سا فه‌رمانی پێ كردبوو، كردیان.
- a. 8:8 دوو به‌ردی گرانبه‌ها بوون، له كاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا به‌كارهێنراون، بڕوانه \+xt ده‌رچوون 28:30 و یه‌كه‌م ساموئێل 23:9-12.\+xt*
- b. 8:10 چادری په‌رستن: په‌رستگایه‌كی گواستراوه بووه كه گه‌لی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانگواسته‌وه؛ \+xt بڕوانه ده‌رچوون 36:8-38.\+xt*
- c. 8:26 ناسكه نان: ناوه‌شكێنه.
- d. 8:29 له‌م قوربانییه‌دا مو‌سا چه‌ند جارێك قوربانییه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه كه هێمایه‌كه بۆ ته‌رخانكردن بۆ خودا.