عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
كاهینه‌كان خزمه‌تیان ده‌ستپێده‌كه‌ن 
1
له‌ ڕۆژی هه‌شته‌م، موسا هارون و كوڕه‌كانی و پیرانی ئیسرائیلی بانگكرد و
2
به‌ هارونی گوت: «جوانه‌گایه‌ك بۆ خۆت، بۆ قوربانی گوناه و به‌رانێك بۆ قوربانی سووتاندن ببه‌، هه‌ردووكیان ساغ بن و له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌شیان بكه‌.
3
له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش بدوێ و بڵێ: ”گیسكێكی نێرینه‌ بۆ قوربانی گوناه و جوانه‌گایه‌ك و به‌رخێكی یه‌ك ساڵه‌ی ساغ بۆ قوربانی سووتاندن و
4
گایه‌ك[a] و به‌رانێك بۆ قوربانی هاوبه‌شی بۆ سه‌ربڕین له‌به‌رده‌م یه‌زدان ببه‌ن، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی به‌ زه‌یت شێلراو، چونكه‌ ئه‌مڕۆ یه‌زدان بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت.“»
5
ئه‌وه‌ی موسا فه‌رمانی پێ كردبوو بردیانه‌ پێش چادری چاوپێكه‌وتن و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ چوونه‌ پێشه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م یه‌زدان وه‌ستان.
6
موسا گوتی: «یه‌زدان فه‌رمانی ئه‌مه‌ی داوه‌، ده‌یكه‌ن، ئینجا شكۆمه‌ندی یه‌زدانتان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.»
7
پاشان موسا به‌ هارونی گوت: «بڕۆ پێشه‌وه‌ بۆ لای قوربانگاكه‌ و قوربانی گوناهت و قوربانی سووتاندنه‌كه‌ت بكه‌ و كه‌فاره‌ت بۆ خۆت و گه‌ل بكه‌ و قوربانی گه‌ل بكه‌ و كه‌فاره‌تیان بۆ بكه‌، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی دا.»
8
ئیتر هارون چووه‌ پێشه‌وه‌ بۆ لای قوربانگه‌كه‌ و جوانه‌گاكه‌ی قوربانی گوناهی سه‌ربڕی كه‌ بۆ خۆی بوو.
9
كوڕه‌كانی هارونیش خوێنه‌كه‌یان بۆ هێنا و ئه‌ویش په‌نجه‌ی كرده‌ ناو خوێنه‌كه‌ و له‌سه‌ری قۆچه‌كانی قوربانگاكه‌ی دا و خوێنه‌كه‌ی ڕشته‌ بنكه‌ی قوربانگاكه‌.
10
پیوه‌كه‌ و گورچیله‌كان و ئه‌و پیوه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ری قوربانییه‌كه‌ی گوناه بوو له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ سووتاندی، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد،
11
به‌ڵام كه‌له‌ش و پێسته‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌ سووتاند.
12
ئینجا قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی سه‌ربڕی و كوڕه‌كانی هارون خوێنه‌كه‌یان دایێ، ئه‌ویش به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی قوربانگاكه‌دا پرژاندی.
13
پاشان قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی ئه‌وانی دایێ به‌ پارچه‌كانی و سه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ سووتاندی.
14
هه‌ناو و قاچه‌كانیشی شوشت و له‌سه‌ر قوربانی سووتاندنه‌كه‌ له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ سووتاندی.
15
ئینجا هارون قوربانییه‌كه‌ی گه‌لی پێشكه‌ش كرد، گیسكه‌كه‌ی برد كه‌ قوربانی بوو بۆ گوناهی گه‌ل، سه‌ری بڕی و بۆ گوناه كردی وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
16
هارون به‌پێی مه‌راسیم قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
17
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی دانه‌وێڵه‌ی هێنا و مستی لێ پڕكرد و له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ سووتاندی، بێجگه‌ له‌ قوربانی سووتاندنی به‌یانی.
18
گایه‌كه‌ و به‌رانه‌كه‌ی سه‌ربڕی، قوربانی هاوبه‌شی كه‌ بۆ گه‌له‌ و كوڕه‌كانی هارون خوێنه‌كه‌یان پێیدا، ئه‌ویش به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی قوربانگاكه‌دا پرژاندی.
19
هه‌روه‌ها پیوه‌كه‌ له‌ گایه‌كه‌ و دوگه‌كه‌ له‌ به‌رانه‌كه‌، ئه‌و پیوه‌ش كه‌ هه‌ناو داده‌پۆشێت و گورچیله‌كان و ئه‌و پیوه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ره‌،
20
ئه‌م پیوانه‌یان خسته‌ سه‌ر دوو سنگه‌كه‌. ئینجا پیوه‌كه‌یان له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ سووتاند،
21
به‌ڵام دوو سنگه‌كه‌ و ڕانی ڕاست، هارون به‌رزی كردنه‌وه‌ بۆ قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدان، هه‌روه‌ك موسا فه‌رمانی دا.
22
ئینجا هارون ده‌ستی به‌ره‌و گه‌ل به‌رزكرده‌وه‌ و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن و له‌ پێشكه‌شكردنی قوربانی گوناه و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبه‌شی، هاته‌ خواره‌وه‌.
23
ئینجا موسا و هارون چوونه‌ ناو چادری چاوپێكه‌وتن و پاشان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ گه‌ل كرد. ئیتر شكۆمه‌ندی یه‌زدان بۆ هه‌موو گه‌ل ده‌ركه‌وت.
24
ئاگرێك له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه‌ كڵپه‌ی كرد، هات و له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ قوربانی سووتاندنه‌كه‌ و پیوه‌كه‌ی سووتاند. هه‌موو گه‌لیش بینییان و هاواریان كرد و به‌سه‌ر ڕوویاندا كه‌وتن.
  1. a. 9‏:4 له‌ زمانی عیبری ئه‌و وشه‌یه‌ بۆ نێر و مێ چێڵ و گا به‌كاردێت، لێره‌ و له‌ ئایه‌ته‌كانی 18 و 19. \+xt بڕوانه‌ 3‏:1‏\+xt*.