عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «ئه‌گه‌ر یه‌كێك گوناهی كرد و ناپاكی له یه‌زدان كرد، به‌وه‌ی فێڵی له كه‌سێك كرد، له شتێك كه له‌لای دانرابێت یان ئه‌مانه‌تێك یان دزینێك یان ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شتێكی نزیكه‌كه‌ی،
- 3
- یان شتێكی بزربووی دۆزییه‌وه و سه‌باره‌ت به‌وه نكۆڵی كرد، یان به درۆ سوێندی له‌سه‌ر ئه‌مانه خوارد یان هه‌ر شتێك كه مرۆڤ گوناهی تێدا بكات،
- 4
- ئه‌گه‌ر گوناهی كرد و تاوانبار بوو، پێویسته شته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌ی دزیویه‌تی یان ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه یان ئه‌وه‌ی له‌لای دانراوه یان ئه‌وه‌ی بزر ببوو و دۆزییه‌وه،
- 5
- یان هه‌ر شتێك كه به درۆ سوێندی له‌سه‌ر خواردبێت. سه‌ر به‌سه‌ر قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه و پێنج یه‌كیشی بۆ زیاد ده‌كات. له ڕۆژی قوربانی تاوانه‌كه‌ی ده‌یداته‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ی.
- 6
- له‌بری تاوانه‌كه ده‌بێت قوربانییه‌ك بۆ كاهین بهێنێت، ئه‌مه بۆ یه‌زدانه، قوربانی تاوانه‌كه به‌رانێكی ساغی مێگه‌ل بێت، به‌و نرخه‌ی بۆی داده‌نێیت،
- 7
- كاهینه‌كه له‌به‌رده‌م یه‌زدان كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات و لێخۆشبوونی بۆ ده‌بێت له هه‌ر شتێك كه كردوویه‌تی و پێی تاوانباره.»
- قوربانی سووتاندن
- 8
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 9
- «ئه‌م فه‌رمانه به هارون و كوڕه‌كانی ڕابگه‌یه‌نه: ”ئه‌مانه ڕێنماییه‌كانن ده‌رباره‌ی قوربانی سووتاندن. قوربانی سووتاندن ده‌بێت به درێژایی شه‌و هه‌تا به‌یانی له‌سه‌ر ئاگردانه‌كه بێت له‌سه‌ر قوربانگاكه. پێویسته ئاگری قوربانگاكهش به داگرساوی بمێنێته‌وه.
- 10
- كاهینه‌كه جله‌كانی و ده‌رپێكه‌ی كه له كهتانن له‌به‌ر ده‌كات و خۆڵه‌مێشی ئه‌و قوربانی سووتاندنه‌ی كه ئاگره‌كه هه‌ڵیلووشی هه‌ڵده‌گرێت و له‌ته‌نیشت قوربانگاكه دایده‌نێت.
- 11
- ئینجا جله‌كانی داده‌كه‌نێت و جلی دیكه له‌به‌ر ده‌كات و خۆڵه‌مێشه‌كه ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه بۆ شوێنێك به‌پێی ڕێوڕه‌سم پاك بێت.
- 12
- پێویسته ئاگری سه‌ر قوربانگاكهش به داگرساوی بمێنێته‌وه و نه‌كوژێته‌وه. كاهینهكهش هه‌موو به‌یانییه‌ك داری له‌سه‌ر ده‌سووتێنێت و قوربانی سووتاندنی له‌سه‌ر ڕێك ده‌خات و پیوی قوربانییه‌كانی هاوبه‌شی له‌سه‌ر ده‌سووتێنێت.
- 13
- ئاگرێكی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر قوربانگاكه كراوه‌ته‌وه و ناكوژێته‌وه.
- پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه
- 14
- «”ئه‌مانه‌ش ڕێنماییه‌كانن ده‌رباره‌ی پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه، كوڕانی هارون له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ پێش قوربانگاكه.
- 15
- به مستی هه‌ندێك ئاردی پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌كه و زه‌یته‌كه‌ی و هه‌موو بخووره ساده‌كه‌ی كه له‌سه‌ر پێشكه‌شكراوه خۆراكه‌كه‌یه لێ ده‌بات و به‌شی یاده‌وه‌رییه‌كه له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌سووتێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك بۆنی خۆشییه بۆ یه‌زدان.
- 16
- ئه‌وه‌ی لێشی ده‌مێنێته‌وه هارون و كوڕانی ده‌یخۆن. به‌ڵام به‌بێ هه‌ویرترش له شوێنێكی پیرۆز ده‌خورێت. له حه‌وشه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن ده‌یخۆن.
- 17
- به هه‌ویرترش ناكرێت به نان. كردوومه به به‌شی ئه‌وان له قوربانییه به ئاگرهكانم، ئه‌وه هه‌ره‌پیرۆزه وه‌ك قوربانی گوناه و قوربانی تاوان.
- 18
- هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له نه‌وه‌ی هارون لێی ده‌خوات، به‌شێكی چه‌سپاوه بۆ نه‌وه‌كانتان له قوربانییه به ئاگره‌كان بۆ یه‌زدان، هه‌ر شتێكی به‌ر بكه‌وێت پیرۆز ده‌بێت.“»
- 19
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 20
- «ئه‌مه قوربانی هارون و كوڕه‌كانییه‌تی كه له ڕۆژی ده‌ستنیشانكردن بۆ یه‌زدانی ده‌هێنن: ده‌یه‌كی ئێفهیهك[a] له باشترین ئارد له پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه، به به‌رده‌وامی نیوه‌ی له به‌یانییان و نیوه‌ی له ئێواران.
- 21
- له‌سه‌ر ساج دروستكراو و به زه‌یت شێلراو ساز ده‌كه‌یت و ده‌یهێنیت، به پارچهپارچهكراوی پێشكه‌شكراوه دانه‌وێڵه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌یت، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه.
- 22
- ئه‌و كوڕه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه وه‌ك كاهینی ده‌ستنیشانكراو هه‌ڵده‌ستێت به‌و كاره، به‌شێكی چه‌سپاوه بۆ یه‌زدان، به ته‌واوی ده‌سووتێنرێ.
- 23
- هه‌موو پێشكهشكراوێكی دانه‌وێڵه‌ی كاهین به ته‌واوی ده‌سووتێنرێت و ناخورێت.»
- قوربانی گوناه
- 24
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 25
- «له‌گه‌ڵ هارون و كوڕه‌كانی بدوێ و بڵێ: ”ئه‌مانه ڕێنماییه‌كانن ده‌رباره‌ی قوربانی گوناه، له‌و شوێنه‌ی قوربانی سووتاندن سه‌رده‌بڕدرێت له‌وێش قوربانی گوناه له‌به‌رده‌م یه‌زدان سه‌رده‌بڕیت، ئه‌وه هه‌ره‌پیرۆزه.
- 26
- ئه‌و كاهینه‌ی قوربانییه‌كه بۆ كه‌فاره‌تی گوناه ده‌كات لێی ده‌خوات، له شوێنێكی پیرۆز ده‌خورێت، له حه‌وشه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن.
- 27
- هه‌ر شتێك به‌ر كهلهشهكه بكه‌وێت ئه‌وا پیرۆز ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پرژهیهك له خوێنه‌كه به‌ر جلێك كه‌وت، ئه‌وا پێویسته جله‌كه له شوێنێكی پیرۆز بشۆیت.
- 28
- به‌ڵام ئه‌و مه‌نجه‌ڵه گڵینه‌ی تێیدا لێنراوه، ئه‌وا ده‌شكێنرێت، ئه‌گه‌ر له مه‌نجه‌ڵێكی بڕۆنز لێ‌نرا، ئه‌وا سپی ده‌كرێته‌وه و ئاوی پێدا ده‌كرێت.
- 29
- هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له كاهینه‌كان لێی ده‌خوات، ئه‌وه هه‌ره‌پیرۆزه.
- 30
- به‌ڵام هه‌موو قوربانییه‌كی گوناه له خوێنه‌كه‌ی ده‌بردرێته ناو چادری چاوپێكه‌وتن و بۆ كهفارهتكردن له شوێنی پیرۆز، ناخورێت به‌ڵكو به ئاگر ده‌سووتێنرێ.
- a. 6:20 نزیكه‌ی 1,6 كیلۆگرام.