عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاداشتی گوێڕایه‌ڵی
- 1
- «”بت بۆ خۆتان دروستمهكهن و په‌یكه‌ری تاشراو و به‌ردی ته‌رخانكراو[a] دامه‌مه‌زرێنن، له خاكه‌كه‌تان به‌ردی وێنه له‌سه‌ر كێشراو دامه‌نێن، هه‌تا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن، چونكه من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم.
- 2
- «”شهممهكانم ده‌پارێزن و ڕێز له پیرۆزگاكهم ده‌گرن، من یه‌زدانم.
- 3
- «”ئه‌گه‌ر فه‌رزه‌كانم به‌جێبهێنن و فه‌رمانه‌كانم به‌جێبگه‌یه‌نن و كاری پێ بكه‌ن،
- 4
- ئه‌وا له كاتی خۆی بارانتان ده‌ده‌مێ و زه‌ویش به‌ری خۆی ده‌دات و دره‌خته‌كانی كێڵگه‌ش به‌روبووم ده‌دات.
- 5
- گێرهكردنتان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا چنینه‌وه‌ی ترێ و چنینه‌وه‌ی ترێ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا چاندن، جا هه‌تا تێری نانتان ده‌خۆن و به ئاسووده‌یی له خاكه‌كه‌تان نیشته‌جێ ده‌بن.
- 6
- «”ئاشتیش له خاكه‌كه‌دا ده‌نێمه‌وه، جا ده‌خه‌ون و كه‌س ناتانترسێنێت، گیانله‌به‌ره دڕنده‌كانیش له خاكه‌كه‌دا لاده‌به‌م و شمشێر به خاكهكهتاندا تێناپه‌رێت.
- 7
- دوژمنه‌كانتان ڕاوده‌نێن و له‌به‌رده‌متان به شمشێر ده‌كوژرێن.
- 8
- پێنج له ئێوه سه‌د ڕاوده‌نێن و سه‌د له ئێوه ڕاوی ده هه‌زار ده‌نێن و دوژمنه‌كانتان له‌به‌رده‌متان به شمشێر ده‌كوژرێن.
- 9
- «”ئاوڕتان لێ ده‌ده‌مه‌وه و به به‌روبوومتان ده‌كه‌م و زیادتان ده‌كه‌م و په‌یمانم له‌گه‌ڵتان ده‌به‌مه‌سه‌ر،
- 10
- جا له به‌روبوومی دروێنه‌ی ساڵی پێشوو ده‌خۆن و بۆ ئه‌مباركردنی به‌روبوومی نوێ، كۆنه‌كه ده‌رده‌هێنن.
- 11
- نشینگهكهم له‌نێوتان داده‌نێم و قێزتان لێ ناكه‌مه‌وه،
- 12
- له‌نێوتان هاتوچۆ ده‌كه‌م و ده‌بم به خودای ئێوه و ئێوه‌ش ده‌بن به گه‌لی من.
- 13
- من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم كه له خاكی میسر ده‌ریهێنان، له‌وه‌ی كه كۆیله‌ی ئه‌وان بوون و كۆتی نیری[b] ئێوه‌ی شكاند و به سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌ڕێی كردن.
- سزادان بۆ گوێڕایه‌ڵنه‌بوون
- 14
- «”به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێم لێ نه‌گرن و هه‌موو ئه‌م فه‌رمانانه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن،
- 15
- ئه‌گه‌ر فه‌رزه‌كانم ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و قێزتان له یاساكانم ببێته‌وه و فه‌رمانه‌كانم به‌جێنه‌هێنن، به‌ڵكو په‌یمانه‌كه‌م بشكێنن،
- 16
- ئه‌وا من ئه‌مه‌تان پێ ده‌كه‌م، ترس و تۆقین و نه‌خۆشی سیل و تایهكتان ده‌هێنمه سه‌ر كه چاوتان كوێر بكات و گیانتان بشێوێنێت، بێهووده كشتوكاڵهكهتان ده‌چێنن، چونكه دوژمنه‌كانتان ده‌یخۆن.
- 17
- من ڕووتان لێ وه‌رده‌گێڕم، جا دوژمنه‌كانتان دهتانشكێنن و ناحه‌زه‌كانتان به‌سه‌رتاندا زاڵ ده‌بن و كه‌سیش به‌دواتانه‌وه نه‌بێت هه‌ر هه‌ڵدێن.
- 18
- «”ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر گوێم لێ نه‌گرن، ئه‌وا حه‌وت قات بۆ گوناهه‌كانتان سزاتان ده‌ده‌م.
- 19
- جا له‌خۆبایی كهللهڕهقیتان ده‌شكێنم و ئاسمانتان وه‌ك ئاسن لێ ده‌كه‌م و زه‌ویتان وه‌ك بڕۆنز،
- 20
- بێهووده ماندوو ده‌بن و زه‌ویتان به‌ری خۆی نادات و دره‌ختی زه‌وی به‌روبوومی نادات.
- 21
- «”ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه له‌گه‌ڵم جوڵانه‌وه و نه‌تانویست گوێم لێ بگرن، ئه‌وا جارێكی دیكه حه‌وت قات كارهساتهكهتان له‌سه‌ر زیاد ده‌كه‌م، به‌گوێره‌ی گوناهه‌كانتان.
- 22
- دڕنده‌ی كێویتان بۆ به‌ڕه‌ڵا ده‌كه‌م و بێ منداڵتان ده‌كات و مه‌ڕوماڵاتتان قڕ ده‌كات و كه‌متان ده‌كاته‌وه، جا ڕێگاتان چۆڵ ده‌بێت.
- 23
- «”ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش ته‌مبێ نه‌بوون و به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵم جوڵانه‌وه،
- 24
- ئینجا منیش به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵتان ده‌جوڵێمه‌وه و حه‌وت قات بۆ گوناهه‌كانتان ئازارتان ده‌ده‌م.
- 25
- شمشێرێكتان ده‌هێنمه سه‌ر، تۆڵه‌ی تووڕه‌یی په‌یمانه‌كه‌تان لێ ده‌كاته‌وه، جا له شارۆچكه‌كانتان كۆده‌بنه‌وه و ده‌رد ده‌نێرمه نێوانتان و ده‌درێنه ده‌ست دوژمن.
- 26
- كه نان بڕاوتان ده‌كه‌م، هه‌موو نانه‌كه‌تان به ده ژن و له یه‌ك ته‌نوور ده‌كرێت، به پێوانه‌ش به‌شی ده‌كه‌ن و ده‌یخۆن، به‌ڵام تێر نابن.
- 27
- «”ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش گوێم لێ نه‌گرن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵم جوڵانه‌وه،
- 28
- ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵتان ده‌جوڵێمه‌وه به تووڕه‌ییم و حه‌وت قات بۆ گوناهه‌كانتان سزاتان ده‌ده‌م.
- 29
- جا گۆشتی كوڕ و كچه‌كانتان ده‌خۆن.
- 30
- نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزاییتان[c] وێران ده‌كه‌م و قوربانگا‌كانی بخوورتان ته‌خت ده‌كه‌م، لاشهكانتان فڕێده‌ده‌مه سه‌ر لاشه‌ی بته‌كانتان و قێزتان لێ ده‌كه‌مه‌وه.
- 31
- شارۆچكه‌كانتان وێران ده‌كه‌م و شوێنه پیرۆزه‌كانتان ده‌كه‌مه چۆڵه‌وانی، بۆنه‌كانی خۆشی قوربانی ئێوه دڵخۆشم ناكات.
- 32
- زه‌وییه‌كه ده‌كه‌مه چۆڵه‌وانی و دوژمنه‌كانتان كه تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن، سه‌رسام ده‌بن.
- 33
- به‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا په‌رشوبڵاوتان ده‌كه‌مه‌وه و شمشێره‌كه‌م هه‌ڵده‌كێشم و ڕاوتان ده‌نێم. جا خاكه‌كه‌تان ده‌بێته چۆڵه‌وانی و شارۆچكه‌كانتان وێران ده‌بێت،
- 34
- ئه‌وسا زه‌وی پشووی ساڵه‌كانی[d] خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌موو ڕۆژانی چۆڵبوونی، ئێوه‌ش له خاكی دوژمنه‌كانتان ده‌بن، ئه‌وسا زه‌وی پشوو ده‌دات، سوود له پشووه‌كانی وه‌رده‌گرێت.
- 35
- هه‌موو ڕۆژانی چۆڵبوونی پشوو ده‌دات، ئه‌و پشووانه‌ی كه ئێوه پێتان نه‌ده‌دا، كاتێك تێیدا نیشته‌جێ بوون.
- 36
- «”ئه‌وانه‌ی لێتان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وا ترسنۆكی ده‌خه‌مه دڵیان له خاكی دوژمنانیان و ده‌نگی گه‌ڵایه‌كی هه‌ڵوه‌ریو ده‌یانبه‌زێنێت، جا وه‌ك له شمشێر هه‌ڵبێن ئاوا هه‌ڵدێن و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ڕاویان بنێت ده‌كه‌ون.
- 37
- به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌كه‌ون هه‌روه‌ك له شمشێر هه‌ڵبێن و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ڕاویان بنێت، له‌به‌رده‌م دوژمنه‌كانتان هه‌ستانه‌وه‌تان نابێت،
- 38
- جا له‌نێو گه‌لان له‌ناوده‌چن و خاكی دوژمنانتان ده‌تانخوات.
- 39
- ئه‌وانه‌ی لێتان ده‌مێنێته‌وه ئه‌وا له خاكی دوژمنانتان به گوناههكانیانهوه له‌ناوده‌چن، هه‌روه‌ها به گوناهی باوكانیشیانهوه له‌ناوده‌چن.
- 40
- «”به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیان به گوناهه‌كانی خۆیان و باوك و باپیرانیاندا نا، له‌و ناپاكییه‌ی له‌گه‌ڵ من كردیان كه به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵم جوڵانه‌وه،
- 41
- له‌به‌ر ئه‌وه منیش به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵیاندا جوڵامه‌وه و ئه‌وانم برده خاكی دوژمنانیان هه‌تا دڵه خه‌ته‌نه نهكراوهكانیان بێ‌فیز بێت و باجی گوناهه‌كانیان بده‌نه‌وه،
- 42
- ئه‌وا په‌یمانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یاقوب به‌بیر دێته‌وه. هه‌روه‌ها په‌یمانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئیسحاق و په‌یمانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئیبراهیم و خاكهكهشم به‌بیر دێته‌وه.
- 43
- خاكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه چۆڵ ده‌كرێت و سوود له پشووه‌كانی[e] وه‌رده‌گرێت كاتێك به‌بێ ئه‌وان چۆڵه‌وانییه. ئه‌وانیش باجی گوناهه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه، چونكه یاساكانی منیان ڕه‌تكرده‌وه و له ناخه‌وه قێزیان له فه‌رزه‌كانم بووه‌وه.
- 44
- به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك له خاكی دوژمنانیان بوون، ڕه‌تم نه‌كردنه‌وه و قێزم لێیان نه‌كرده‌وه، هه‌تا به ته‌واوی له‌ناویان ببه‌م و په‌یمانم له‌گه‌ڵیان بشكێنم، چونكه من یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریانم.
- 45
- به‌ڵكو له پێناویان یادی ئه‌و په‌یمانه‌یان بۆ ده‌كه‌مه‌وه كه له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌كان له خاكی میسره‌وه ده‌رمهێنان هه‌تا ببمه خودای خۆیان. من یه‌زدانم.“»
- 46
- ئه‌وانه فه‌رز و یاسا و ڕێنماییه‌كان بوون كه یه‌زدان له‌نێوان خۆی و نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا داینا، له شاخی سینا له‌سه‌ر ده‌ستی مو‌سا.
- a. 26:1 مه‌به‌ست له‌و به‌ردانه‌یه به ستوونی ڕاگیراون بۆ په‌رستن. بڕوانه دواوتار 16:21-22.
- b. 26:13 مه‌به‌ستی له بارگرانییه.
- c. 26:30 مه‌به‌ست له‌و شوێنه به‌رزانه‌یه كه بۆ قوربانیكردن و ڕێوڕه‌سمی په‌رستنی بته‌كان بووه.
- d. 26:34 \+xt بڕوانه 25:4\+xt*.
- e. 26:43 پشووه‌كان: له زمانی عیبری به واتای شه‌ممه‌كان دێت.