عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گبعۆنییهكان یه‌شوع فریوده‌ده‌ن
- 1
- ئینجا كاتێك هه‌موو ئه‌و پاشایانه‌ی له به‌ری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردونن، له ناوچه شاخاوییه‌كان و زوورگه‌كانی[a] ڕۆژئاوای و له هه‌موو كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست[b] تاكو لوبنان، حیتی و ئه‌موری و كه‌نعانی و پریزی و حیڤی و یه‌بوسییه‌كان ئه‌وه‌یان بیسته‌وه،
- 2
- به یه‌ك ده‌نگ پێكه‌وه كۆبوونه‌وه بۆ جه‌نگ له دژی یه‌شوع و ئیسرائیل.
- 3
- به‌ڵام دانیشتووانی گبعۆن كه بیستیانه‌وه یه‌شوع چی به ئه‌ریحا و عای كردووه،
- 4
- به زۆرزانییه‌وه كاریان كرد و چوون وه‌ك شاندێك[c] خۆیان پیشان دا، گوێدرێژه‌كانیان له جه‌واڵه كۆن و مه‌شكه شه‌رابی كۆن و دڕا‌و و به‌ستراو باركرد،
- 5
- پێڵاوی دڕا‌و و پینهكراویان له‌پێكرد و جلی شڕیان له‌به‌ركرد، هه‌موو نانی ئازووقهكهیان وشك و كه‌ڕووی هه‌ڵهێنابوو.
- 6
- ئینجا به‌ره‌و لای یه‌شوع چوون بۆ ئۆردوگاكه كه له گلگال بوو، به یه‌شوع و پیاوانی ئیسرائیلیان گوت: «له وڵاتێكی دووره‌وه هاتووین و ئێستا په‌یمانمان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن.»
- 7
- پیاوانی ئیسرائیلیش به حیڤییهكانیان گوت: «له‌وانه‌یه ئێوه دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه بن، ئیتر چۆن په‌یمانتان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستین؟»
- 8
- ئه‌وانیش به یه‌شوعیان گوت: «ئێمه خزمه‌تكاری تۆین.»
یه‌شوعیش لێی پرسین: «ئێوه كێن و له‌كوێوه هاتوون؟» - 9
- ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: «خزمه‌تكاره‌كانت له وڵاتێكی زۆر دووره‌وه هاتوون، له‌به‌ر ناوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت، چونكه ئێمه گوێمان له هه‌واڵی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت بوو و له باره‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه به‌سه‌ر میسری هێنا،
- 10
- هه‌موو ئه‌وه‌ی به دوو پاشای ئه‌مورییه‌كانی كرد، ئه‌وانه‌ی له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردون له‌لای ڕۆژهه‌ڵات بوون، سیحۆنی پاشای حه‌شبۆن و عۆگی پاشای باشان ئه‌وه‌ی له عه‌شتارۆت بوو.
- 11
- جا پیرانمان و هه‌موو دانیشتووانی خاكه‌كه‌مان قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردین و گوتیان: ”ئازووقه‌ی ڕێگا له‌گه‌ڵ خۆتان ببه‌ن و بڕۆن بۆ بینینیان، پێیان بڵێن: ئێمه خزمه‌تكاری ئێوه‌ین و ئێستاش په‌یمانمان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن.“
- 12
- ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به‌ڕێكه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی بێین بۆ لای ئێوه، له ماڵه‌وه نانه‌كه‌مان به گه‌رمی هێنا، به‌ڵام ته‌ماشا بكه، ئێستا وشكه و كه‌ڕووی هه‌ڵهێناوه.
- 13
- ئه‌مه‌ش مه‌شكه‌ی شهرابهكانمانه كه به نوێتی پڕمان كردن و وا دڕاون، ئه‌مه‌ش جلوبه‌رگ و پێڵاوهكانمانه كه له‌به‌ر دووری ڕێگاكه كۆن بوون.»
- 14
- جا پیاوانی ئیسرائیل له ئازووقهكهیان وه‌رگرت[d] ، به‌ڵام پرسیان به یه‌زدان نه‌كرد.
- 15
- یه‌شوعیش په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵیاندا به‌ست كه به زیندوویی بیانهێڵێته‌وه، ڕابه‌ره‌كانی گه‌لیش سوێندیان بۆ خواردن.
- 16
- پاش تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژ به‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌دا، بیستیانه‌وه كه گبعۆنییهكان لێیان نزیكن و دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن.
- 17
- جا نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ڕێكه‌وتن و له ڕۆژی سێیه‌مدا هاتنه شاره‌كانیان، ئه‌مانه شاره‌كانیان بوون: گبعۆن، كهفیرا، بئێرۆت و قیریه‌ت یه‌عاریم.
- 18
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش لێیان نه‌دان، چونكه ڕابه‌ره‌كانی گه‌ل سوێندیان به یه‌زدانی خودای ئیسرائیل بۆ خواردبوون.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو گه‌ل بۆڵه‌بۆڵیان له دژی ڕابه‌ره‌كان كرد، - 19
- جا هه‌موو ڕابه‌ره‌كان به هه‌موو گه‌لیان گوت: «ئێمه به یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل سوێندمان بۆ خواردن و ئێستاش ناتوانین ده‌ستیان لێ بده‌ین،
- 20
- ئه‌مه‌یان بۆ ده‌كه‌ین و به زیندوویی ده‌یانهێڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی به‌سه‌رماندا نه‌بارێت، به‌هۆی ئه‌و سوێنده‌ی كه بۆمان خواردوون.»
- 21
- هه‌روه‌ها ڕابه‌ره‌كان پێیان گوتن: «به زیندوویی ده‌مێننه‌وه و بۆ هه‌موو گه‌ل ده‌بن به داربڕ و ئاوكێش.» به‌م شێوه‌یه ڕابه‌ره‌كان به‌ڵێنیان پێدابوون.
- 22
- ئینجا یه‌شوع گبعۆنییهكانی بانگ‌كرد و پێی گوتن: «بۆچی فریوتان داین و گوتتان: ”ئێمه زۆر له ئێوه‌وه دوورین،“ ئێوه وا دانیشتووانی ئه‌م ناوه‌ن؟
- 23
- ئێستا ئێوه نه‌فره‌ت لێكراون، كۆیله و داربڕ و ئاوكێشتان لێ نابڕێت بۆ ماڵی خودام.»
- 24
- ئه‌وانیش وه‌ڵامی یه‌شوعیان دایه‌وه گوتیان: «خزمه‌تكاره‌كانت هه‌موو ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیستووه‌ته‌وه كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی به موسای به‌نده‌ی كردبوو كه هه‌موو خاكه‌كه‌تان بداتێ و هه‌موو دانیشتووانی خاكه‌كه‌ش له‌به‌رده‌متان له‌ناو ببات. ئێمه‌ش له‌به‌ر گیانی خۆمان زۆر له ئێوه ترساین و ئه‌م كاره‌مان كرد،
- 25
- ئێستاش ئه‌وه‌تا له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌داین و چی به باش و ڕاست ده‌زانیت ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه.»
- 26
- یه‌شوعیش ئاوای لێ‌كردن و له ده‌ست نه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕزگاری كردن و نه‌یانكوشتن.
- 27
- له‌و ڕۆژه‌شدا یه‌شوع گبعۆنییهكانی كرده داربڕ و ئاوكێش بۆ كۆمه‌ڵ و بۆ قوربانگای یه‌زدان، هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌وه كاریانه له‌و شوێنه‌ی یه‌زدان هه‌ڵیده‌بژێرێت.
- a. 9:1 زوورگ: له ته‌پۆڵكه به‌رزتره، هه‌روه‌ك به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراو له كوردستان.
- b. 9:1 ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست: عیبری ده‌ریای مه‌زن.
- c. 9:4 شاند: وه‌فد.
- d. 9:14 مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نانه‌كه‌یان وه‌ك به‌ڵگه وه‌رگرت و بڕوایان پێیان كرد.