عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خۆر به‌سه‌ر گبعۆنه‌وه به‌رده‌وامه
- 1
- ئینجا كاتێك ئه‌دۆنی سه‌ده‌قی پاشای ئۆرشه‌لیم بیستییه‌وه كه یه‌شوع شاری عایی گرتووه و به ته‌واوی قڕی كردووه[a] ، ئه‌وه‌ی به ئه‌ریحا و پاشاكه‌ی كرد، هه‌مان شتی به عای و پاشاكه‌ی كردووه، دانیشتووانی گبعۆنیش په‌یمانی ئاشتییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا به‌ستووه و له نزیكیان ده‌ژین؛
- 2
- زۆر ترسا، چونكه گبعۆن شارێكی گه‌وره بوو، وه‌ك یه‌كێك له شاره پاشانشینهكان و له عای گه‌وره‌تر بوو، هه‌موو پیاوه‌كانیشی پاڵه‌وان بوون.
- 3
- ئینجا ئه‌دۆنی سه‌ده‌قی پاشای ئۆرشه‌لیم به‌دوای هۆهامی پاشای حه‌برۆن و پیرامی پاشای یه‌رموت و یافیعی پاشای لاخیش و ده‌ڤیری پاشای عه‌گلۆنیدا نارد و گوتی:
- 4
- «سه‌ربكه‌ون بۆ لام و یارمه‌تیم بده‌ن، له گبعۆن ده‌ده‌ین، چونكه په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌شوع و نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا به‌ستووه.»
- 5
- ئینجا هه‌ر پێنج پاشای ئه‌مورییه‌كان كۆبوونه‌وه، پاشای ئۆرشه‌لیم و حه‌برۆن و یه‌رموت و لاخیش و عه‌گلۆن، خۆیان و هه‌موو سوپاكانیان سه‌ركه‌وتن و چادریان هه‌ڵدا له دژی گبعۆن و جه‌نگیان له دژی به‌رپا كرد.
- 6
- جا دانیشتووانی گبعۆن به‌دوای یه‌شوعدا ناردیان بۆ ئۆردوگاكه له گلگال، پێیان گوت: «ده‌ست له خزمه‌تكاره‌كانت به‌رمه‌ده. به په‌له سه‌ربكه‌وه بۆ لامان، ڕزگارمان بكه و یارمه‌تیمان بده، چونكه هه‌موو پاشاكانی ئه‌مورییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌ی شاخاویدا نیشته‌جێن له دژمان گه‌له‌كۆمه‌یان لێكردووین.»
- 7
- بۆیه یه‌شوع له گلگاله‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو سوپاكه و جه‌نگاوه‌ره قاره‌مانه‌كان سه‌ركه‌وتن.
- 8
- یه‌زدانیش به یه‌شوعی فه‌رموو: «لێیان مه‌ترسه، چونكه ئه‌وانه‌م داوه‌ته ده‌ست تۆ، كه‌سیان ناتوانێت له‌به‌رده‌مت ڕابوه‌ستێت.»
- 9
- یه‌شوع به درێژایی ئه‌و شه‌وه له گلگاله‌وه سه‌ركه‌وت و له‌ناكاو بۆیان هات.
- 10
- یه‌زدانیش له‌به‌رده‌م ئیسرائیل‌دا سه‌ری لێ شێواندن، له گبعۆن لێدانێكی گه‌وره‌ی لێدان و به ڕێگای هه‌ورازی بێتحۆرۆندا ڕاوی نان، هه‌تا عه‌زێقا و مه‌قێدا لێیدان.
- 11
- هه‌روه‌ها كاتێك له‌به‌رده‌م ئیسرائیل‌دا هه‌ڵده‌هاتن و له نشێوهكهی بێت‌حۆرۆن بوون، یه‌زدان له ئاسمانه‌وه به ته‌رزه‌ی گه‌وره لێیدان هه‌تا گه‌یشتنه عه‌زێقا و مردن. ئه‌وانه‌ی كه به ته‌رزه مردن زیاتر بوون له‌وانه‌ی كه نه‌وه‌ی ئیسرائیل به شمشێر كوشتیانن.
- 12
- له‌و ڕۆژه‌دا كه یه‌زدان ئه‌مورییه‌كانی دایه ده‌ست نه‌وه‌ی ئیسرائیل، یه‌شوع له‌گه‌ڵ یه‌زداندا دوا، له‌به‌رچاوی ئیسرائیل‌دا گوتی:
«ئه‌ی خۆر به‌سه‌ر گبعۆنه‌وه ڕابوه‌سته و
ئه‌ی مانگ به‌سه‌ر دۆڵی ئه‌یالۆنه‌وه. - 13
- جا خۆر ڕاوه‌ستا و
مانگیش وه‌ستا
هه‌تا گه‌ل تۆڵه‌یان له دوژمنه‌كانیان سه‌نده‌وه.»
ئایا ئه‌مه له په‌ڕتووكی یاشاردا[b] نه‌نووسراوه؟
جا خۆر له‌ناو جه‌رگه‌ی ئاسماندا ڕاوه‌ستا و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی ته‌واو له ئاوابوون په‌له‌ی نه‌كرد. - 14
- وه‌ك ئه‌و ڕۆژه قه‌ت نه‌بووه، نه له‌پێشی و نه له‌پاشی كه یه‌زدان ئاوا گوێ له ده‌نگی كه‌سێك بگرێت، چونكه یه‌زدان بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل ده‌جه‌نگا!
- 15
- ئینجا یه‌شوع و هه‌موو ئیسرائیل گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆردوگاكه له گلگال.
- پێنج پاشاكه كوژران
- 16
- پێنج پاشاكه‌ش هه‌ڵاتن و له ئه‌شكه‌وتێكدا له مه‌قێدا خۆیان شارده‌وه.
- 17
- جا به یه‌شوع ڕاگه‌یه‌نرا و گوترا كه پێنج پاشاكه له ئه‌شكه‌وتێكدا له مه‌قێدا خۆیان شاردووه‌ته‌وه،
- 18
- یه‌شوعیش گوتی: «به‌ردی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه تل بكه‌نه‌وه و چه‌ند پیاوێكی به‌دیاره‌وه دابنێن بۆ چاودێرییان.
- 19
- ئێوه‌ش مه‌وه‌ستن، به‌ڵكو دوای دوژمنه‌كانتان بكه‌ون و له پشته‌وه لێیان بده‌ن، مه‌هێڵن بچنه ناو شاره‌كانیانه‌وه، چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئه‌وانی داوه‌ته ده‌ستتان.»
- 20
- ئینجا كه یه‌شوع و نه‌وه‌ی ئیسرائیل ته‌واو بوون له لێدانیان به گورزێكی جه‌رگبڕ هه‌تا له‌ناوچوون و ئه‌وانه‌ی لێیان هه‌ڵاتن چوونه ناو شاره قهڵابهندهكانهوه،
- 21
- هه‌موو سوپا به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای یه‌شوع بۆ ئۆردوگاكه له مه‌قێدا. كه‌س نه‌بوو له دژی نه‌وه‌ی ئیسرائیل زمان درێژ بكات.
- 22
- ئینجا یه‌شوع گوتی: «ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه بكه‌نه‌وه و ئه‌و پێنج پاشایه‌م له ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه بۆ بهێنه ده‌ره‌وه.»
- 23
- ئه‌وانیش به‌م جۆره‌یان كرد و ئه‌و پێنج پاشایه‌یان له ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه بۆ هێنایه ده‌ره‌وه، پاشای ئۆرشه‌لیم و حه‌برۆن و یه‌رموت و لاخیش و عه‌گلۆن.
- 24
- جا كه پاشاكانیان بۆ یه‌شوع هێنایه ده‌ره‌وه، یه‌شوع هه‌موو پیاوانی ئیسرائیلی بانگ‌كرد و به فه‌رمانده‌كانی سوپای گوت، ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا ڕۆیشتبوون، «وه‌رنه پێشه‌وه و قاچتان له‌سه‌ر ملی ئه‌م پاشایانه دابنێن.» ئه‌وانیش چوونه پێش و قاچیان له‌سه‌ر ملیان دانا.
- 25
- ئینجا یه‌شوع پێی گوتن: «مه‌ترسن و وره به‌رمه‌ده‌ن، به‌هێز و ئازا بن، چونكه یه‌زدان ئاوا له هه‌موو دوژمنه‌كانتان ده‌كات، كه ئێوه له دژیان ده‌جه‌نگن.»
- 26
- ئینجا یه‌شوع لێیدان و كوشتنی، هه‌ر پێنجیانی له‌سه‌ر پێنج دار هه‌ڵواسی، هه‌تا ئێواره به هه‌ڵواسراوی له‌سه‌ر داره‌كان مانه‌وه.
- 27
- پاشان له كاتی ئاوابوونی خۆر یه‌شوع فه‌رمانی دا، ئینجا له داره‌كان دایانگرتن و فڕێیان دانه ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی خۆیان تێیدا شاردبووه‌وه، چه‌ند به‌ردێكی گه‌وره‌شیان خسته سه‌ر ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه، هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌وێن.
- 28
- هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا یه‌شوع[c] مه‌قێدای گرت و دایه به‌ر زه‌بری شمشێر، پاشاكه‌ی و هه‌موو گیانێكی تێدا به ته‌واوی قڕكرد. كه‌سی لێیان نه‌هێشت، ئه‌وه‌ی به پاشای مه‌قێدا كرد كه به پاشای ئهریحای كردبوو.
- گرتنی زۆربه‌ی شاره‌كانی باشوور
- 29
- ئینجا یه‌شوع له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیسرائیل له مه‌قێداوه تێپه‌ڕین بۆ لیڤنا، له دژی لیڤنا جه‌نگان.
- 30
- یه‌زدان شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاشاكه‌ی دایه ده‌ست ئیسرائیل و به شمشێر لێیدا، له خۆی و هه‌موو گیانێك كه تێیدا بوو. كه‌سی لێیان نه‌هێشت، ئه‌وه‌ی به پاشاكه‌ی كرد كه به پاشای ئهریحای كردبوو.
- 31
- پاشان یه‌شوع له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیسرائیل‌دا له لیڤنایه‌وه تێپه‌ڕین بۆ لاخیش، گه‌مارۆیان دا و له دژی جه‌نگان.
- 32
- یه‌زدان لاخیشی دایه ده‌ست ئیسرائیل، له ڕۆژی دووه‌مدا یه‌شوع گرتی و دایه به‌ر زه‌بری شمشێر، له‌گه‌ڵ هه‌ر گیانێكی زیندوو كه تێیدا بوو، هه‌روه‌ك چۆن یه‌شوع به لیڤنای كردبوو.
- 33
- له‌و كاته‌دا هۆرامی پاشای گه‌زه‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی لاخیش سه‌ركه‌وتبوو، به‌ڵام یه‌شوع له خۆی و له‌شكره‌كه‌ی دا و كه‌سی لێیان نه‌هێشت.
- 34
- ئینجا یه‌شوع و هه‌موو ئیسرائیل له لاخیشه‌وه تێپه‌ڕین بۆ عه‌گلۆن، گه‌مارۆیان دا و له دژی جه‌نگان.
- 35
- هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا گرتیان و دایانه به‌ر زه‌بری شمشێر، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو گیانێكی زیندوویان تێدا به ته‌واوی قڕكرد، به ده‌ردی لاخیشیان برد.
- 36
- ئینجا یه‌شوع و هه‌موو ئیسرائیل له عه‌گلۆنه‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ حه‌برۆن و له دژی جه‌نگان،
- 37
- گرتیان و دایانه به‌ر زه‌بری شمشێر، له‌گه‌ڵ پاشاكه‌ی و هه‌موو شارۆچكه‌كانی و هه‌موو گیانێكی زیندوو كه تێیدا بوو، كه‌سی لێیان نه‌هێشت، به ده‌ردی عه‌گلۆنیان برد، جا خۆی و هه‌موو گیانێكی زیندووی به ته‌واوی قڕكرد كه تێیدا بوو.
- 38
- ئینجا یه‌شوع و هه‌موو ئیسرائیل گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ڤیر و له دژی جه‌نگان و
- 39
- گرتیان، خۆی و پاشاكه‌ی و هه‌موو شارۆچكه‌كانی و دایانه به‌ر زه‌بری شمشێر و هه‌رچی گیانی زیندووی تێدابوو به ته‌واوی قڕیان كرد، كه‌سی لێیان نه‌هێشت، ده‌ڤیر و پاشاكه‌ی به ده‌ردی حه‌برۆن و پاشاكه‌ی برد، هه‌روه‌ك چی به لیڤنا و پاشاكه‌ی كردبوو.
- 40
- جا یه‌شوع هه‌موو خاكی ناوچه شاخاوییهكه و نه‌قه‌ب و زوورگه‌كانی خۆرئاوا و قه‌دپاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو پاشاكانیانی خسته ژێر ڕكێفی خۆی و كه‌سی لێیان نه‌هێشت، به‌ڵكو به ته‌واوی هه‌موو هه‌ناسه‌دانێكی لێ بڕی، هه‌روه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل فه‌رمانی دابوو.
- 41
- یه‌شوع هه‌ر له قادێش به‌رنێعه‌وه هه‌تا غه‌زه لێیدان، له هه‌موو ناوچه‌ی گۆشه‌ن هه‌تا گبعۆن.
- 42
- یه‌شوع هه‌موو ئه‌و پاشایانه و خاكه‌كه‌یانی به یه‌ك جار گرت، چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل جه‌نگا.
- 43
- ئینجا یه‌شوع له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیسرائیل‌دا گه‌ڕایه‌وه بۆ ئۆردوگاكه له گلگال.
- a. 10:1 قڕی كردووه: له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه به ته‌واوی له ناوده‌بردرێت، لێره و له ئایه‌ته‌كانی 28، 35، 37، 39، 40.
- b. 10:13 په‌ڕتووكی یاشار: ده‌شێت كۆكراوه‌ی هه‌ڵبه‌سته جه‌نگییه‌كان بووبێت، هه‌روه‌ها له \+xt دووه‌م ساموئێل 1:18\+xt* ده‌قێكی دیكه له‌م په‌ڕتووكه وه‌رگێڕاوه.
- c. 10:28 یه‌شوع: واته یه‌شوع له‌گه‌ڵ هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئیسرائیل.