عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌زاندنی پاشاكانی باكوور
- 1
- ئینجا كاتێك یاڤینی پاشای حاچۆر ئه‌مه‌ی بیسته‌وه، نێردراوی نارد بۆ لای یۆڤاڤی پاشای مادۆن و پاشای شیمرۆن و پاشای ئه‌كشاف و
- 2
- ئه‌و پاشایانه‌ی له باكوور له چیان و له ده‌شتایی عه‌راڤا خوارووی كینهرهت و له زوورگه‌كانی خۆرئاوا و له به‌رزاییه‌كانی دۆره له ڕۆژئاوا،
- 3
- كه‌نعانییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، ئه‌موری و حیتی و پریزی و یه‌بوسییه‌كان له ناوچه شاخاوییه‌كان و حیڤییهكانی بناری حه‌رمۆن له خاكی میچپا.
- 4
- جا خۆیان و هه‌موو لهشكرهكانیان له‌گه‌ڵیان هاتنه ده‌ره‌وه، سوپایه‌كی گه‌وره وه‌ك لمی كه‌ناری ده‌ریا، به ئه‌سپ و گالیسكه‌یه‌كی زۆر زۆره‌وه.
- 5
- ئینجا هه‌موو ئه‌و پاشایانه له كاتی دیاریكراودا كۆبوونه‌وه و هاتن، له‌لای جۆگه‌ی مێرۆم چادریان هه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ی له دژی ئیسرائیل بجه‌نگن.
- 6
- یه‌زدانیش به یه‌شوعی فه‌رموو: «لێیان مه‌ترسه، چونكه سبه‌ینێ له‌م كاته‌دا هه‌موویان به كوژراوی فڕێده‌ده‌مه به‌رده‌م ئیسرائیل، جا ده‌ماری پێی ئه‌سپه‌كانیان ده‌بڕیته‌وه و گالیسكه‌كانیان به ئاگر ده‌سووتێنیت.»
- 7
- ئینجا یه‌شوع و هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كان له‌گه‌ڵیدا له‌ناكاو له نزیك جۆگه‌ی مێرۆم هاتنه سه‌ریان.
- 8
- یه‌زدانیش ئه‌وانی دایه ده‌ست ئیسرائیل، ئه‌وانیش لێیان دان و ده‌ریانپه‌ڕاندن هه‌تا سه‌یدائی مه‌زن و میسره‌فۆت مهیم و دۆڵی میچپا له ڕۆژهه‌ڵات، جا لێیان دان هه‌تا كه‌سیان لێیان نه‌هێشت.
- 9
- یه‌شوع ئه‌وه‌ی پێكردن كه یه‌زدان پێی فه‌رموو، جومگه پێی ئه‌سپه‌كانی ئه‌وانی بڕی و گالیسكه‌كانی سووتاندن.
- 10
- ئینجا له‌و كاته‌دا یه‌شوع گه‌ڕایه‌وه و شاری حاچۆری گرت و به شمشێر له پاشاكه‌ی دا، چونكه پێشتر حاچۆر پایته‌ختی هه‌موو ئه‌و پاشایه‌تییانه بوو.
- 11
- هه‌موو گیانێك كه تێیدابوو دایانه به‌ر زه‌بری شمشێر، به ته‌واوی قڕیان كردن[a] و هه‌ناسه‌یه‌كی تێدا نه‌ما، حاچۆریشیان سووتاند.
- 12
- ئینجا یه‌شوع هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی كه پاشایان هه‌بوو به پاشاكانیانهوه گرتی و دایه به‌ر زه‌بری شمشێر، به ته‌واوی قڕی كردن، هه‌روه‌ك موسای به‌نده‌ی یه‌زدان فه‌رمانی دابوو.
- 13
- به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌و شارانه‌ی نه‌سووتاند كه له‌سه‌ر گرده‌كان بوون، ته‌نها حاچۆر، یه‌شوع به ته‌نها ئه‌وی سووتاند.
- 14
- نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و شارانه و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانیان بۆ خۆیان تاڵان كرد. به‌ڵام هه‌موو دانیشتووانه‌كانیان دایه به‌ر شمشێر هه‌تا به ته‌واوی له‌ناویانبردن، هیچ زیندووێكیان تێدا نه‌هێشته‌وه.
- 15
- هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به موسای به‌نده‌ی كردبوو، موساش ئاوا فه‌رمانی به یه‌شوع كرد و یه‌شوعیش ئاوای كرد، هیچ شتێكی پشتگوێ نه‌خست، له هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كردبوو.
- 16
- جا یه‌شوع هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی گرت: ناوچه شاخاوییهكه و هه‌موو نه‌قه‌ب و هه‌موو خاكی گۆشه‌ن و زوورگه‌كانی خۆرئاوا و ده‌شتایی عه‌راڤا و چیاكانی ئیسرائیل و زوورگه‌كانی،
- 17
- له كێوی حالاقه‌وه كه به‌ره‌و سێعیر سه‌رده‌كه‌وێت هه‌تا به‌علگاد له دۆڵی لوبنان له بناری چیای حه‌رمۆن، هه‌موو پاشاكانیشی گرتن و لێیدان و كوشتنی.
- 18
- یه‌شوع ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و پاشایانه‌دا جه‌نگا،
- 19
- هیچ شارێك نه‌بوو په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ببه‌ستێت، ته‌نها حیڤییهكانی دانیشتووی گبعۆن نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موویانی به جه‌نگ گرت،
- 20
- چونكه یه‌زدان خۆی دڵیانی ڕهقكردبوو، هه‌تا له جه‌نگدا به‌ره‌نگاری ئیسرائیل ببنه‌وه، جا قڕ بكرێن و به‌زه‌ییان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو به ته‌واوی له‌ناویان ببات، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كردبوو.
- 21
- له‌و كاته‌دا یه‌شوع چوو و عه‌ناقییه‌كانی له كێوی حه‌برۆن و ده‌ڤیر و عه‌ناڤ و هه‌موو ناوچه شاخاوییه‌كانی یه‌هودا و هه‌موو ناوچه شاخاوییه‌كانی ئیسرائیل بنبڕ كرد. یه‌شوع له‌گه‌ڵ شارۆچكهكانیاندا به ته‌واوی قڕی كردن.
- 22
- جا له خاكی نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا عه‌ناقییه‌كان نه‌مان، به‌ڵام هه‌ندێكیان له غه‌زه و گه‌ت و ئه‌شدۆد مانه‌وه.
- 23
- ئینجا یه‌شوع هه‌موو خاكه‌كه‌ی گرت، به‌پێی هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان به موسای فه‌رمووبوو، یه‌شوع به‌گوێره‌ی به‌ش و هۆزه‌كانیان به میرات به ئیسرائیلی دا.
ئینجا خاكه‌كه له جه‌نگ پشووی دا.
- a. 11:11 له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه به ته‌واوی له ناوده‌بردرێت.