عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- لستی ئه‌و پاشایانه‌ی كه به‌زین
- 1
- ئه‌مانه‌ش ئه‌و پاشایانه‌ن كه نه‌وه‌ی ئیسرائیل لێیان دان و ده‌ستیان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یاندا گرت، له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون، له ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه‌وه هه‌تا چیای حه‌رمۆن و هه‌موو ده‌شتایی عه‌راڤا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات:
- 2
- سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان، كه له حه‌شبۆن نیشته‌جێ بوو، حوكمڕان بوو له‌سه‌ر عه‌رۆعێر كه كه‌ناری ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه، ناوه‌ڕاستی دۆڵه‌كه، نیوه‌ی گلعاد هه‌تا دۆڵی یه‌بۆق كه سنووری عهمۆنییهكانه،
- 3
- ده‌شتایی عه‌راڤا هه‌تا ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل[a] ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات، هه‌تا ده‌ریای عه‌راڤا واته ده‌ریای مردوو[b] به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات، ڕێگای بێتیه‌شیمۆت، ئینجا به‌ره‌و باشووری بناری پسگه.
- 4
- سنووره‌كانی عۆگی پاشای باشان، كه له پاشماوه‌ی ڕفائییهكانه[c] و نیشته‌جێی عه‌شتارۆت و ئه‌دره‌عییه،
- 5
- حوكمڕان بوو به‌سه‌ر چیای حه‌رمۆن و سه‌لخه و هه‌موو باشانه‌وه هه‌تا سنووری گه‌شووری و مهعكائییهكان و نیوه‌ی گلعاد هه‌تا سنووره‌كانی سیحۆنی پاشای حه‌شبۆن.
- 6
- موسای به‌نده‌ی یه‌زدان و نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وانیان شكاند. موسای به‌نده‌ی یه‌زدان به میرات[d] دایه ڕه‌ئوبێنی و گادییهكان و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه.
- 7
- ئه‌مانه‌ش ئه‌و پاشایانه‌ی خاكهكهن كه یه‌شوع و نه‌وه‌ی ئیسرائیل شكاندیانن، له به‌ری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون له به‌علگاد له دۆڵی لوبنانه‌وه هه‌تا كێوی حالاق كه به‌ره‌و سێعیر سه‌رده‌كه‌وێت، یه‌شوعیش به‌گوێره‌ی به‌شه‌كانیان به میرات دایه هۆزه‌كانی ئیسرائیل.
- 8
- ئه‌و خاكه‌ی له ناوچه شاخاوییه‌كان، زوورگه‌كانی خۆرئاوا، ده‌شتایی عه‌راڤا، بناره‌كان، چۆڵه‌وانی و نه‌قه‌بدا بوو. ئه‌مه‌ش خاكی حیتی و ئه‌موری و كه‌نعانی و پریزی و حیڤی و یهبوسییهكانه. ئه‌مانه ئه‌و پاشایانه‌ن:
- 9
- پاشای ئه‌ریحا
پاشای عای كه له‌لای بێتئێله - 10
- پاشای ئۆرشه‌لیم
پاشای حه‌برۆن - 11
- پاشای یه‌رموت
پاشای لاخیش - 12
- پاشای عه‌گلۆن
پاشای گه‌زه‌ر - 13
- پاشای ده‌ڤیر
پاشای گه‌ده‌ر - 14
- پاشای حۆرما
پاشای عه‌راد - 15
- پاشای لیڤنا
پاشای عه‌دولام - 16
- پاشای مه‌قێدا
پاشای بێت‌ئێل - 17
- پاشای ته‌پووه‌ح
پاشای حێفه‌ر - 18
- پاشای ئه‌فێق
پاشای له‌شارۆن - 19
- پاشای مادۆن
پاشای حاچۆر - 20
- پاشای شیمرۆنمه‌رۆن
پاشای ئه‌كشاف - 21
- پاشای تهعنهك
پاشای مه‌گیدۆ - 22
- پاشای قه‌ده‌ش
پاشای یۆقنه‌عام له كارمهل - 23
- پاشای دۆر له به‌رزاییه‌كانی دۆر
پاشای گۆییم له گلگال - 24
- پاشای تیرزه.
هه‌موو پاشا‌كان سی و یه‌ك پاشا بوون.
- a. 12:3 ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل: عیبری: ده‌ریای كینهرهت. بڕوانه \+xt مه‌تا 4:18\+xt*.
- b. 12:3 ده‌ریای مردوو: عیبری: ده‌ریای خوێ.
- c. 12:4 ڕفائییهكان: خه‌ڵكێكی زه‌به‌لاح بوون.
- d. 12:6 میرات: واته مو‌سا خاكه‌كه‌یانی به میرات دایه ڕه‌ئوبێنی و گادییهكان و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه.