عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خاكی ده‌ستبه‌سه‌ردانه‌گیراو 
1
كاتێك یه‌شوع پیر بوو و چووه‌ ساڵه‌وه‌، یه‌زدانیش پێی فه‌رموو: «تۆ پیر بوویت و چوویته‌ ساڵه‌وه‌، هێشتا چه‌ند خاكێكی زۆریش ماوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت.
2
«ئه‌مه‌ ئه‌و خاكه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌: هه‌موو ناوچه‌كانی فه‌له‌ستی و گه‌شوورییه‌كان،
3
له‌ ڕووباری شیحۆره‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی میسره‌ هه‌تا سنووری عه‌قرۆن له‌ باكوور كه‌ سه‌ر به‌ كه‌نعانییه‌كانه‌، سنووری پێنج ڕابه‌ره‌[a] فه‌له‌ستییه‌كان، له‌ غه‌زه‌، ئه‌شدۆد، ئه‌سقه‌لان، گه‌ت و عه‌قرۆن، عه‌قرۆنی خاكی عه‌ڤییه‌كان.
4
له‌ باشووره‌وه‌ هه‌موو خاكی كه‌نعانییه‌كان و عارا كه‌ هی سه‌یدائییه‌كانه‌ هه‌تا ئه‌فێق و سنووری ئه‌مورییه‌كان،
5
خاكی جوبه‌یلییه‌كان[b] و هه‌موو ناوچه‌كانی لوبنان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات، له‌ به‌عل‌گاد بناری چیای حه‌رمۆنه‌وه‌ هه‌تا ده‌روازه‌ی حه‌مات.
6
«من خۆم هه‌موو دانیشتووانی چیا له‌ لوبنانه‌وه‌ هه‌تا میسره‌فۆت مه‌یم، هه‌موو سه‌یدائییه‌كان له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسرائیلدا ده‌رده‌كه‌م. ده‌بێت تۆش ئه‌م خاكانه‌ به‌ تیروپشك به‌ میرات بۆ ئیسرائیل دابه‌ش بكه‌یت، به‌و شێوه‌یه‌ی فه‌رمانم پێ كردیت،
7
ئێستاش به‌سه‌ر نۆ هۆز و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌دا به‌ میرات دابه‌شی بكه‌.»
دابه‌شكردنی خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون 
8
ڕه‌ئوبێنی و گادییه‌كان به‌شی خۆیان له‌گه‌ڵ نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی مه‌نه‌شه‌ وه‌رگرت كه‌ موسای به‌نده‌ی یه‌زدان به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردونی پێدابوون.
9
له‌ عه‌رۆعێره‌وه‌ كه‌ له‌ كه‌ناری ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه‌، شارۆچكه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ده‌ربه‌نده‌كه‌، هه‌موو ده‌شته‌ به‌رزه‌كه‌ی مێده‌با هه‌تا دیڤۆن،
10
هه‌موو شارۆچكه‌كانی سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان كه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كرد له‌ حه‌شبۆنه‌وه‌ هه‌تا سنووری عه‌مۆنییه‌كان،
11
گلعاد و سنووره‌كانی گه‌شووری و مه‌عكائییه‌كان، هه‌موو چیای حه‌رمۆن، هه‌موو باشان هه‌تا سه‌لخه‌؛
12
واته‌ هه‌موو پاشایه‌تی عۆگ له‌ باشان كه‌ پاشایه‌تی ده‌كرد له‌ عه‌شتارۆت و له‌ ئه‌دره‌عی، ئه‌ویش له‌ پاشماوه‌ی ڕفائییه‌كان مابووه‌وه‌، موسا لێیدان و ده‌ریكردن.
13
نه‌وه‌ی ئیسرائیل گه‌شوورییه‌كان و مه‌عكائییه‌كانیان ده‌رنه‌كرد، ئیتر هه‌تا ئه‌مڕۆش گه‌شووری و مه‌عكائی له‌نێو ئیسرائیلدا نیشته‌جێن.
14
به‌ڵام موسا میراتی به‌ هۆزی لێڤی نه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوربانییه‌ به‌ ئاگره‌كانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل میراتی ئه‌وانه‌، هه‌روه‌ك یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو.
15
ئه‌و خاكانه‌ی موسا به‌ هۆزی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێنی دابوو، به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، ئه‌مانه‌ بوون:
16
سنووریان له‌ عه‌رۆعێره‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه‌، شارۆچكه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ده‌ربه‌نده‌كه‌وه‌، هه‌موو ده‌شته‌ به‌رزه‌كه‌ له‌ مێده‌بایه‌وه‌
17
هه‌تا شاری حه‌شبۆن و هه‌موو شارۆچكه‌كانی كه‌ له‌ ده‌شته‌ به‌رزه‌كه‌یه‌، دیڤۆن، بامۆت‌به‌عل، بێت‌به‌عل‌مه‌عۆن،
18
یه‌هه‌چ، قه‌دێمۆت، مێفه‌عه‌ت،
19
قیریاته‌یم، سیڤما، چه‌ره‌ت شه‌حه‌ر له‌ كێوی دۆڵه‌كه‌دا،
20
بێت‌په‌عۆر، بناره‌كانی پسگه‌، بێت‌یه‌شیمۆت،
21
هه‌موو شارۆچكه‌كانی ده‌شته‌ به‌رزه‌كه‌ و هه‌موو شانشینی سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان كه‌ له‌ حه‌شبۆن فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی موسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی میدیاندا شكاندنی، ئاڤی، ڕاقه‌م، چوور، حوور و ڕیڤه‌ع، میره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی سیحۆن كه‌ له‌و خاكه‌دا ده‌ژیان.
22
نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌لعامی كوڕی به‌عۆری فاڵگره‌وه‌شیان به‌ شمشێر له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كانیان كوشت.
23
جا سنووری نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن كه‌ناری ڕووباری ئوردون بوو. ئه‌مه‌ میراتی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێنه‌ به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، شارۆچكه‌ و گونده‌كانیان.
24
ئه‌و خاكانه‌ی موسا به‌ هۆزی نه‌وه‌ی گادی دابوو، به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، ئه‌مانه‌ بوون:
25
سنووره‌كانیان یه‌عزێر و هه‌موو شارۆچكه‌كانی گلعاد و نیوه‌ی خاكی عه‌مۆنییه‌كان هه‌تا عه‌رۆعێر كه‌ له‌ نزیك ڕه‌به‌یه‌،
26
له‌ شاری حه‌شبۆنه‌وه‌ هه‌تا ڕامای میچپا و به‌تۆنیم، له‌ مه‌حه‌نه‌یمه‌وه‌ هه‌تا سنووری ده‌ڤیر،
27
له‌ دۆڵه‌كه‌ش بێت‌هارام، بێت‌نیمرا، سوكۆت و چافۆن، پاشماوه‌كه‌ی شانشینی سیحۆنی پاشای حه‌شبۆن، به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون كه‌ سنووره‌كانی هه‌تا قه‌راغی ده‌ریاچه‌ی جه‌لیله‌.
28
ئه‌مه‌ میراتی نه‌وه‌ی گاده‌ به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، شارۆچكه‌ و گونده‌كانیان.
29
ئه‌و خاكانه‌ی موسا دابوویه‌ نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌، واته‌ بۆ نیوه‌ی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه‌، به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، ئه‌مانه‌ بوون:
30
سنووره‌كه‌یان له‌ مه‌حه‌نه‌یمه‌وه‌ هه‌موو باشان، هه‌موو شانشینی عۆگی پاشای باشان، هه‌موو ئاوه‌دانییه‌كانی یائیر كه‌ له‌ باشانه‌، شه‌ست شارۆچكه‌ و
31
نیوه‌ی گلعاد و عه‌شتارۆت و ئه‌دره‌عی، شاره‌كانی پاشایه‌تی عۆگ له‌ باشان بۆ نه‌وه‌ی ماكیری كوڕی مه‌نه‌شه‌ بوون، بۆ نیوه‌ی نه‌وه‌ی ماكیر به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان.
32
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ موسا له‌ ده‌شته‌كانی مۆئاب له‌ به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون به‌رامبه‌ر ئه‌ریحا كردی به‌ میرات.
33
به‌ڵام موسا میراتی نه‌دا به‌ هۆزی لێڤی، چونكه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل میراتی ئه‌وان بوو، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی پێدابوون.
  1. a. 13‏:3 لێره‌دا به‌ وشه‌ی زمانی كۆنی فه‌له‌ستی (سێرێن) هاتووه‌، واته‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و پێنج شاره‌ی فه‌له‌ستییه‌كان ڕابه‌ری خۆی هه‌بوو، كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا سه‌ركرده‌ی له‌شكری شاره‌كه‌ش بووه‌.
  2. b. 13‏:5 شاری جوبه‌یل شارێكی كۆنه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 7000 له‌مه‌وپێش، ئه‌مرۆ به‌ دووری 38 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری به‌یروت.