عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
- «ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟
 ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟
- 2
- قین گێل دەکوژێت و
 بەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.
- 3
- من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،
 بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:
- 4
- با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،
 لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.
- 5
- دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،
 ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،
 تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،
- 6
- چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت و
 چەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.
- 7
- بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،
 وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.
- 8
- «بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و
 کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.
- 9
- ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و
 کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.
- 10
- ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و
 ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.
- 11
- ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،
 هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.
- 12
- ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوە
 بۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.
- 13
- ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،
 ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.
- 14
- لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،
 لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.
- 15
- ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار و
 لە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.
- 16
- جا زەلیل بە هیوا دەبێت و
 ناڕەوا دەمی دادەخات.
- 17
- «سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،
 لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.
- 18
- لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،
 وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.
- 19
- لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات و
 لە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.
- 20
- لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و
 لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.
- 21
- لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،
 کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.
- 22
- بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت و
 لە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،
- 23
- چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت و
 ئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.
- 24
- جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە و
 سەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.
- 25
- ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و
 نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.
- 26
- لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوە
 وەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.
- 27
- «ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،
 جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»

