عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - «بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە!
گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم. - 2
 - ئەوەتا من دەمم کردەوە؛
قسەکانم لەسەر زمانی منن. - 3
 - قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛
زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم. - 4
 - ڕۆحی خودا دروستی کردم،
هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم. - 5
 - ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە و
هەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم. - 6
 - لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم،
لە قوڕ دروستکراوم. - 7
 - ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت و
زۆرکردنم لێت بارت گران بکات. - 8
 - «تۆ لەبەردەمم گوتت،
من بە وردی گوێم لێت بوو، - 9
 - گوتت: ”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون،
بێگەردم و تاوانم نییە. - 10
 - لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە و
بە دوژمنی خۆی دامدەنێت. - 11
 - پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛
چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“ - 12
 - «بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت،
چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە. - 13
 - بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:
”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“ - 14
 - بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت،
کەس ڕامانی ئەوە ناکات. - 15
 - لە خەون، لە بینینی شەودا،
کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێت
لە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا، - 16
 - ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە و
بە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت، - 17
 - تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە و
لە لووتبەرزیش بیانپارێزێت، - 18
 - هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات،
ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر. - 19
 - «یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت و
ململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە، - 20
 - ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە و
نەوسیشی لە خواردنی خۆش. - 21
 - گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت،
ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن. - 22
 - گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە،
ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ. - 23
 - لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت،
پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزار
تاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت، - 24
 - لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:
”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛
کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە. - 25
 - با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛
با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“ - 26
 - ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت،
بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن،
ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە. - 27
 - دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:
”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد،
بەڵام سزا نەدرام لەسەری. - 28
 - خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان،
ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“ - 29
 - «خودا هەموو ئەمانە دەکات،
دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ، - 30
 - بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ و
تاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە. - 31
 - «جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب!
بێدەنگ بە من قسە دەکەم. - 32
 - ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە،
قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم. - 33
 - ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛
بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.» 

