عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
«بۆچی خودای هه‌ره‌ به‌ توانا كاته‌كانی دادگاییكردنی خراپه‌كاران دیاری ناكات؟
بۆچی خواناسه‌كان ئه‌و ڕۆژانه‌ نابینن؟
2
خراپه‌كاران سنوور ده‌گوازنه‌وه‌،
ده‌ست به‌سه‌ر مێگه‌لێكدا ده‌گرن و ده‌یله‌وه‌ڕێنن.
3
گوێدرێژی هه‌تیوان ده‌ده‌نه‌ پێش خۆیان و
گای بێوه‌ژن وه‌ك بارمته‌ ده‌به‌ن.
4
نه‌داران له‌سه‌ر ڕێگا ده‌رده‌كه‌ن،
هه‌ژارانی خاكه‌كه‌ ناچار ده‌كه‌ن خۆیان بشارنه‌وه‌.
5
هه‌ژاران وه‌ك كه‌ره‌كێوی له‌ چۆڵه‌وانی،
بۆ گه‌ڕان به‌دوای خواردندا ده‌چن،
ده‌شتوده‌ریش نان بۆ منداڵه‌كانیان دابین ده‌كات.
6
له‌ كێڵگه‌ ئالیكی خۆیان دروێنه‌ ده‌كه‌ن،
له‌ ڕه‌زی خراپه‌كار هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌.
7
به‌ ڕووتی به‌بێ جل سه‌ر ده‌نێنه‌وه‌،
هیچ به‌رگێكیان نییه‌ له‌ سه‌رمادا.
8
له‌به‌ر نه‌بوونی په‌ناگا به‌ بارانی چیاكان ته‌ڕ ده‌بن و
خۆیان به‌ تاشه‌به‌رده‌وه‌ ده‌گرن.
9
به‌دكار هه‌تیو له‌ مه‌مكان ده‌ڕفێنن،
منداڵی ساوای هه‌ژار وه‌ك بارمته‌ ده‌گرن.
10
نه‌دار به‌ ڕووتی ده‌ڕۆن به‌بێ جل،
به‌ برسیێتی كۆڵه‌كان هه‌ڵده‌گرن.
11
له‌نێو كه‌ڵه‌كی زه‌وییه‌كان زه‌یت ده‌گوشن،
به‌ پێیان گوشه‌ره‌كان ده‌په‌ستن و تینوو ده‌بن.
12
ئه‌وانه‌ی له‌ناو شار له‌ناوده‌چن ده‌ناڵێنن،
گیانی برینداران بۆ فریاكه‌وتن هاوار ده‌كه‌ن،
به‌ڵام خودا هیچ كه‌س به‌ خراپه‌كاری تاوانبار ناكات.
13
«ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ ڕووناكی یاخین،
نه‌ ڕێگاكانی ده‌زانن و
نه‌ له‌ ڕێڕه‌وه‌كانی ده‌مێننه‌وه‌.
14
بكوژ له‌گه‌ڵ ڕووناكی هه‌ڵده‌ستێت و
هه‌ژار و نه‌دار ده‌كوژێت؛
به‌ شه‌ویش بۆ دزی ده‌چێت.
15
چاوی داوێنپیسیش تێبینی تاریكوڕوونی ده‌كات؛
ده‌ڵێت: ”هیچ چاوێك چاودێریم ناكات،“
ڕووپۆشێك له‌سه‌ر ڕووی داده‌نێت.
16
له‌ تاریكیدا ماڵ ده‌بڕن،
له‌ ڕۆژیشدا ده‌رگا له‌سه‌ر خۆیان داده‌خه‌ن؛
ڕووناكی ناناسن.
17
تاریكی شه‌و به‌یانییه‌ له‌لای ئه‌وان،
هاوڕێی تۆقێنه‌ره‌كانی تاریكین.
18
«له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ كه‌فن له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كان؛
به‌شیان له‌ زه‌وی نه‌فره‌ت لێكراوه‌،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌س ناچێته‌ ڕه‌زه‌كان.
19
وه‌ك چۆن وشكه‌ساڵی و گه‌رما ئاوی به‌فر ده‌بات،
جیهانی مردووانیش گوناهباران ده‌ڕفێنێت.
20
سكی دایك له‌بیریان ده‌كات و
كرم تامی ده‌می پێیان خۆش ده‌كات؛
ئیتر یادی خراپه‌كار ناكرێته‌وه‌ و
وه‌ك دار ده‌شكێت.
21
له‌گه‌ڵ نه‌زۆك كه‌ منداڵی نه‌بووه‌ به‌ خراپی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن،
هیچ چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بێوه‌ژن ناكه‌ن.
22
به‌ڵام خودا به‌ هێزی خۆی پاڵه‌وانان ده‌گرێت؛
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ڵام كه‌سیان له‌ ژیانی خۆی دڵنیا نابێت.
23
ده‌شێت بیانهێڵێت به‌ ئاسووده‌یی بژین،
به‌ڵام چاوی له‌سه‌ر ڕێگاكانیانه‌.
24
كه‌مێك پایه‌دار ده‌بن و ئیتر نامێنن؛
نزم ده‌بن و وه‌ك هه‌مووان كۆده‌كرێنه‌وه‌،
وه‌ك سه‌ری گوڵه‌گه‌نم ده‌بڕێنه‌وه‌.
25
«ئه‌گه‌ر وا نییه‌، كێ به‌ درۆم ده‌خاته‌وه‌ و
قسه‌كانم وه‌ك هیچ لێ ده‌كات؟»