عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
وه‌ڵامی سێیه‌می بیلده‌د 
1
بیلده‌دی شوحیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
2
«ده‌سه‌ڵات و شكۆ له‌لای خودایه‌؛
ئه‌و به‌رزاییه‌كانی ئاسمان به‌رقه‌رار ده‌كات.
3
ئایا هێزه‌كانی ده‌توانرێت بژمێردرێن؟
ڕووناكییه‌كه‌ی به‌سه‌ر كێدا هه‌ڵنایه‌ت؟
4
ئیتر چۆن مرۆڤ له‌به‌رچاوی خودا ڕاستودروست ده‌بێت؟
له‌دایكبوو له‌ ژن چۆن بێتاوان ده‌بێت؟
5
ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوی خودا ته‌نانه‌ت مانگ ڕۆشن نییه‌ و
ئه‌ستێره‌كانیش بێگه‌رد نین،
6
ئیتر چۆن مرۆڤ بێگه‌رد ده‌بێت كه‌ مۆرانه‌یه‌كه‌،
ئاده‌میزاد كه‌ كرمێكه‌!»