عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
قسه‌ی نۆیه‌می ئه‌یوب 
1
ئه‌یوبیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
2
«چۆن یارمه‌تی ئه‌وه‌ت دا كه‌ هێزی نییه‌!
چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار كرد!
3
چۆن ڕاوێژت كرد بۆ ئه‌وه‌ی دانایی نییه‌!
چۆن زانینی زۆرت ده‌رخست!
4
به‌ یارمه‌تی كێ وته‌كانت ڕاگه‌یاند و
ڕۆحی كێ له‌ زارته‌وه‌ قسه‌ی كرد؟
5
«تارماییه‌كان له‌ جیهانی مردوواندا
له‌ سامناكی خودا ده‌له‌رزن.
6
جیهانی مردووان له‌به‌رده‌م خودا ئاشكرایه‌،
شوێنی له‌ناوچوون[a] شاردراوه‌ نییه‌.
7
ئاسمانی باكوور به‌سه‌ر بۆشاییدا لێك ده‌كێشێت و
زه‌وی له‌سه‌ر هیچ هه‌ڵده‌واسێت.
8
ئاو له‌ناو هه‌وره‌كانی ده‌پێچێته‌وه‌ و
هه‌ور له‌ژێری نادڕێت.
9
ڕووی مانگی چوارده‌ شه‌وه‌ ده‌شارێته‌وه‌،
هه‌وری خۆی به‌سه‌ردا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
10
ئاسۆی له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كان كێشاوه‌
وه‌ك سنوور له‌نێوان ڕووناكی و تاریكی.
11
كۆڵه‌كه‌كانی ئاسمان ده‌له‌رزن و
له‌ سه‌رزه‌نشتكردنه‌كه‌ی ده‌تۆقن.
12
به‌ هێزی خۆی ده‌ریا ده‌هه‌ژێنێت و
به‌ تێگه‌یشتنی خۆی زه‌بر له‌ ڕه‌هه‌ڤ[b] ده‌وه‌شێنێت.
13
به‌ هه‌ناسه‌ی ئه‌و ئاسمان ساماڵه‌ و
ده‌ستی ئه‌و ماره‌ هه‌ڵاتووه‌كه‌ی پێكا.
14
بێگومان ئه‌مانه‌ شته‌ ده‌ره‌كییه‌كانی كاره‌كانی ئه‌ون.
هه‌واڵه‌كانی به‌ چرپه‌ دێنه‌ به‌ر گوێمان!
ئیتر كێ له‌ هه‌وره‌تریشقه‌ی هێزی تێده‌گات؟»
  1. a. 26‏:6 له‌ناوچوون: عیبری: \+tl ئه‌به‌دۆن\+tl*. له‌ په‌یمانی نوێ، ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ واتای (له‌ناوبه‌ر) هاتووه‌، بڕوانه‌ \+xt ئاشكراكردن 11‏:9‏\+xt*‏.
  2. b. 26‏:12 هێمایه‌ بۆ میسر.