عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - قسەی هەشتەمی ئەیوب
- 1
- ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2
- «هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛
 لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە.
- 3
- خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛
 دەهاتمە لای نشینگەکەی!
- 4
- بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی،
 دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە،
- 5
- هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە و
 لەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت.
- 6
- ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟
 نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات.
- 7
- لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە و
 بۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم.
- 8
- «بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە،
 بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم.
- 9
- کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛
 کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم.
- 10
- بەڵام ڕێگام دەزانێت،
 دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
- 11
- پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون،
 ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا.
- 12
- لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛
 لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە.
- 13
- «بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟
 ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات.
- 14
- فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات،
 پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای.
- 15
- لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛
 سەرنج دەدەم و لێی دەترسم.
- 16
- خودا دڵی بێهێز کردم؛
 توانادارەکە منی تۆقاند.
- 17
- لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەش
 کە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات.

