عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قسه‌ی چواره‌می ئه‌یوب
- 1
- ئه‌یوبیش وه‌ڵامی دایه‌وه:
- 2
- «ڕاسته ئێوه گه‌لێكن،
به مردنتان داناییش ده‌مرێت، - 3
- به‌ڵام منیش وه‌ك ئێوه تێگه‌یشتنم هه‌یه،
من له ئێوه كه‌متر نیم.
ئایا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت لای هه‌موو كه‌سێك نه‌زانراوه؟ - 4
- «له خودا پاڕامه‌وه و ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه،
به‌ڵام بووم به گاڵته‌جاڕی هاوڕێیه‌كانم،
هه‌رچه‌نده پیاوێكی ڕاستودروست و بێ كه‌موكوڕیم، بوومه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی! - 5
- كه‌سێكی دڵنیا
گاڵته به شكستی پێ هه‌ڵخلیسكاو ده‌كات. - 6
- چادری تێكدهران ئارامه و
ئاسووده‌ییش بۆ ئه‌وانه‌ی خودا تووڕه ده‌كه‌ن،
بۆ ئه‌وانه‌ی به ده‌ستی خۆیان بته‌كانیان ده‌هێنن. - 7
- «به‌ڵام پرسیار له ئاژه‌ڵان بكه، ئه‌وان فێرت ده‌كه‌ن،
هه‌روه‌ها پرسیار له باڵنده‌ی ئاسمانیش بكه، ئه‌وان پێت ڕاده‌گه‌یه‌نن؛ - 8
- یان له‌گه‌ڵ زه‌وی بدوێ، فێرت ده‌كات،
ماسی ده‌ریاش بۆت باس ده‌كه‌ن. - 9
- كام له‌مانه نازانێت كه
ده‌ستی خودا ئه‌مه‌ی ئه‌نجام داوه؟ - 10
- ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌موو زیندووێك و
ڕۆحی هه‌موو مرۆڤێكی له‌ناو ده‌ستدایه؟ - 11
- ئایا گوێ قسه‌كان تاقی ناكاته‌وه و
مه‌ڵاشوو تامی خواردن ناكات؟ - 12
- له ڕیش سپیێتی دانایی و
له ته‌مه‌ن درێژیش تێگه‌یشتن. - 13
- «دانایی و تواناداری له‌لای خوداوه‌یه،
ڕاوێژ و تێگه‌یشتن هی ئه‌ون. - 14
- ئه‌وه‌ی ده‌ڕووخێنێت بنیاد نانرێته‌وه،
ئه‌گه‌ر ده‌رگای له‌سه‌ر كه‌سێك داخست لێی ناكرێته‌وه. - 15
- ڕێ له ئاو ده‌گرێت، وشكه‌ساڵی دێت،
به‌ڕه‌ڵای ده‌كات زه‌وی سه‌ره‌وژێر ده‌كات. - 16
- هێز و دانایی له‌لای ئه‌وه،
چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو هی ئه‌ون. - 17
- ڕاوێژكاران به پێ خاوسی ده‌بات،
دادوه‌ران تووشی شێتی ده‌كات. - 18
- كۆتی پاشا‌كان ده‌كاته‌وه و
ناوقه‌دیان به پشتێن ده‌به‌ستێته‌وه. - 19
- كاهینه‌كان به پێ خاوسی ده‌بات و
پته‌وه‌كان سه‌ره‌وژێر ده‌كات. - 20
- ڕێگری گفتوگۆ له شاره‌زایان ده‌كات،
ژیری له پیران ده‌ستێنێته‌وه. - 21
- سووكایه‌تی به‌سه‌ر پایه‌داراندا ده‌بارێنێت و
پشتێنی به‌هێزان شل ده‌كاته‌وه. - 22
- قووڵاییه‌كان له تاریكی ئاشكرا ده‌كات و
سێبه‌ری مه‌رگ بۆ ڕووناكی ده‌رده‌خات. - 23
- نه‌ته‌وه‌كان مه‌زن ده‌كات و له‌ناویان ده‌بات،
نه‌ته‌وه‌كان به‌رفراوان ده‌كات و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات. - 24
- مێشك له سه‌ركرده‌كانی گه‌لی زه‌وی ده‌ستێنێته‌وه و
له چۆڵه‌وانییه‌كی بێ ڕێگا وێڵیان ده‌كات. - 25
- له تاریكی‌دا به په‌له‌كوتێ ده‌ڕۆن و ڕووناكی نییه،
وه‌ك سه‌رخۆش به ئه‌ملا و ئه‌ولادا ده‌كه‌ون.