عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
قسه‌ی چواره‌می ئه‌یوب 
1
ئه‌یوبیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
2
«ڕاسته‌ ئێوه‌ گه‌لێكن،
به‌ مردنتان داناییش ده‌مرێت،
3
به‌ڵام منیش وه‌ك ئێوه‌ تێگه‌یشتنم هه‌یه‌،
من له‌ ئێوه‌ كه‌متر نیم.
ئایا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت لای هه‌موو كه‌سێك نه‌زانراوه‌؟
4
«له‌ خودا پاڕامه‌وه‌ و ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌،
به‌ڵام بووم به‌ گاڵته‌جاڕی هاوڕێیه‌كانم،
هه‌رچه‌نده‌ پیاوێكی ڕاستودروست و بێ كه‌موكوڕیم، بوومه‌ مایه‌ی گاڵته‌جاڕی!
5
كه‌سێكی دڵنیا
گاڵته‌ به‌ شكستی پێ هه‌ڵخلیسكاو ده‌كات.
6
چادری تێكده‌ران ئارامه‌ و
ئاسووده‌ییش بۆ ئه‌وانه‌ی خودا تووڕه‌ ده‌كه‌ن،
بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ستی خۆیان بته‌كانیان ده‌هێنن.
7
«به‌ڵام پرسیار له‌ ئاژه‌ڵان بكه‌، ئه‌وان فێرت ده‌كه‌ن،
هه‌روه‌ها پرسیار له‌ باڵنده‌ی ئاسمانیش بكه‌، ئه‌وان پێت ڕاده‌گه‌یه‌نن؛
8
یان له‌گه‌ڵ زه‌وی بدوێ، فێرت ده‌كات،
ماسی ده‌ریاش بۆت باس ده‌كه‌ن.
9
كام له‌مانه‌ نازانێت كه‌
ده‌ستی خودا ئه‌مه‌ی ئه‌نجام داوه‌؟
10
ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌موو زیندووێك و
ڕۆحی هه‌موو مرۆڤێكی له‌ناو ده‌ستدایه‌؟
11
ئایا گوێ قسه‌كان تاقی ناكاته‌وه‌ و
مه‌ڵاشوو تامی خواردن ناكات؟
12
له‌ ڕیش سپیێتی دانایی و
له‌ ته‌مه‌ن درێژیش تێگه‌یشتن.
13
«دانایی و تواناداری له‌لای خوداوه‌یه‌،
ڕاوێژ و تێگه‌یشتن هی ئه‌ون.
14
ئه‌وه‌ی ده‌ڕووخێنێت بنیاد نانرێته‌وه‌،
ئه‌گه‌ر ده‌رگای له‌سه‌ر كه‌سێك داخست لێی ناكرێته‌وه‌.
15
ڕێ له‌ ئاو ده‌گرێت، وشكه‌ساڵی دێت،
به‌ڕه‌ڵای ده‌كات زه‌وی سه‌ره‌وژێر ده‌كات.
16
هێز و دانایی له‌لای ئه‌وه‌،
چه‌واشه‌كار و چه‌واشه‌كراو هی ئه‌ون.
17
ڕاوێژكاران به‌ پێ خاوسی ده‌بات،
دادوه‌ران تووشی شێتی ده‌كات.
18
كۆتی پاشاكان ده‌كاته‌وه‌ و
ناوقه‌دیان به‌ پشتێن ده‌به‌ستێته‌وه‌.
19
كاهینه‌كان به‌ پێ خاوسی ده‌بات و
پته‌وه‌كان سه‌ره‌وژێر ده‌كات.
20
ڕێگری گفتوگۆ له‌ شاره‌زایان ده‌كات،
ژیری له‌ پیران ده‌ستێنێته‌وه‌.
21
سووكایه‌تی به‌سه‌ر پایه‌داراندا ده‌بارێنێت و
پشتێنی به‌هێزان شل ده‌كاته‌وه‌.
22
قووڵاییه‌كان له‌ تاریكی ئاشكرا ده‌كات و
سێبه‌ری مه‌رگ بۆ ڕووناكی ده‌رده‌خات.
23
نه‌ته‌وه‌كان مه‌زن ده‌كات و له‌ناویان ده‌بات،
نه‌ته‌وه‌كان به‌رفراوان ده‌كات و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات.
24
مێشك له‌ سه‌ركرده‌كانی گه‌لی زه‌وی ده‌ستێنێته‌وه‌ و
له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی بێ ڕێگا وێڵیان ده‌كات.
25
له‌ تاریكیدا به‌ په‌له‌كوتێ ده‌ڕۆن و ڕووناكی نییه‌،
وه‌ك سه‌رخۆش به‌ ئه‌ملا و ئه‌ولادا ده‌كه‌ون.