عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- په‌یامێك سه‌باره‌ت به بابل
- 1
- ئه‌مه ئه‌و فه‌رمایشته‌یه كه یه‌زدان سه‌باره‌ت به بابل و خاكی بابلییه‌كان له ڕێگه‌ی یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ره‌وه فه‌رمووی:
- 2
- «له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان جاڕبده‌ن و ڕایبگه‌یه‌نن،
ئاڵا به‌رز بكه‌نه‌وه و ڕابگه‌یه‌نن،
هیچ مه‌شارنه‌وه، بڵێن،
”بابل ده‌گیرێت،
بێل[a] شه‌رمه‌زار ده‌بێت،
مه‌رۆداخ[b] وردوخاش ده‌بێت.
په‌یكه‌ره‌كانی شه‌رمه‌زار و
بته‌كانی وردوخاش ده‌بن!“ - 3
- نه‌ته‌وه‌یه‌ك له باكووره‌وه دێته سه‌ری،
خاكه‌كه‌ی وێران ده‌كات،
ئاوه‌دانی تێدا نابێت،
له مرۆڤه‌وه هه‌تا ئاژه‌ڵ هه‌ڵدێن.» - 4
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت:
«له‌و ڕۆژانه و له‌و سه‌رده‌مه،
نه‌وه‌ی ئیسرائیل و نه‌وه‌ی یه‌هودا پێكه‌وه دێن،
به‌ده‌م ڕێگاوه ده‌گریێن و ڕوو له یه‌زدان ده‌كه‌ن، خودای خۆیان. - 5
- پرسیاری ڕێگای سییۆن ده‌كه‌ن و
ڕووی تێ ده‌كه‌ن.
دێنه‌وه و به په‌یمانێكی هه‌تاهه‌تایی كه له‌بیر نه‌كرێت،
ده‌چنه پاڵ یه‌زدانی خۆیان. - 6
- «گه‌له‌كه‌م مه‌ڕی ونبوو بوون،
شوانهكانیان گومڕایان كردن،
وێڵی ناو چیاكانیان كردن.
له‌نێو چیا و گرده‌كان ده‌گه‌ڕان،
جێی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان له‌بیر كرد. - 7
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی تووشیان ده‌بوون لووشیان ده‌دان،
دوژمنانیان گوتیان: ”ئێمه تاوانبار نین،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوناهیان له دژی یه‌زدان كرد،
كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌یانه،
له دژی یه‌زدان كه ئومێدی باوباپیرانیانه.“ - 8
- «له بابل ڕابكه‌ن،
خاكی بابلییه‌كان بهجێبهێڵن،
وه‌ك نێرییهكانی پێش مێگه‌ل بن. - 9
- چونكه ئه‌وه‌تا من كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره
له خاكی باكووره‌وه ڕاده‌په‌ڕێنم.
ئه‌وان له دژی بابل ڕیز ده‌به‌ستن،
له باكوور ده‌یگرن.
تیره‌كانیان وه‌ك پاڵه‌وانی شاره‌زایه،
به ده‌ستبه‌تاڵی ناگه‌ڕێنه‌وه. - 10
- خاكی بابل ده‌بێته ده‌ستكه‌وت،
ئه‌وه‌ی ده‌ستی بكه‌وێت لێی تێر ده‌بێت.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 11
- «ئه‌ی تاڵانكه‌رانی میراتهكهم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵخۆش و شادمان بوون،
وه‌ك مانگایه‌ك گه‌نم بكوتێت هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه و
وه‌ك ئه‌سپ حیلاندتان، - 12
- دایكتان زۆر شه‌رمه‌زار ده‌بێت،
ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی بووه ڕیسوا ده‌بێت.
ده‌بێته دوایین نه‌ته‌وه،
ده‌بێته چۆڵه‌وانی و بیابان و ده‌شتی ڕووت. - 13
- له‌به‌ر تووڕه‌یی یه‌زدان ئاوه‌دان نابێته‌وه و
هه‌مووی ده‌بێته چۆڵه‌وانی.
هه‌ركه‌سێك به بابلدا تێبپه‌ڕێت سه‌رسام ده‌بێت و فیكه لێده‌دات،
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتووه. - 14
- «ئه‌ی هه‌موو كه‌وان ڕاكێشان،
له چوارده‌وری بابل ڕیز ببه‌ستن.
تیربارانی بكه‌ن! ده‌ست مه‌پارێزن،
چونكه له دژی یه‌زدان گوناهی كرد. - 15
- له هه‌موو لایه‌كه‌وه نه‌عره‌ته‌ی به‌سه‌ردا بكێشن!
خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دا، قوللهكانی ده‌كه‌ون،
شووراكانی ده‌ڕووخێن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه تۆڵه‌ی یه‌زدانه،
تۆڵه‌ی لێ بكه‌نه‌وه،
چی كرد، ئه‌وه‌ی پێ بكه‌نه‌وه. - 16
- وه‌رزێر له بابل ببڕنه‌وه و
داس به‌ده‌ست له كاتی دروێنه.
له ڕووی شمشێری سته‌مكار،
با هه‌ریه‌كه به‌ره‌و گه‌له‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه،
با هه‌ریه‌كه به‌ره‌و خاكی خۆی هه‌ڵبێت. - 17
- «ئیسرائیل مێگه‌لێكی په‌رته‌وازه‌یه،
شێره‌كان ڕاویان ناوه.
سه‌ره‌تا پاشای ئاشور لووشی دا،
ئینجا ئه‌مه‌ی دوایی،
نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل،
ئێسكه‌كانی هاڕی.» - 18
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«من پاشای بابل و خاكه‌كه‌ی سزا ده‌ده‌م،
وه‌ك چۆن پاشای ئاشورم سزا دا. - 19
- به‌ڵام ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێنمه‌وه ناو پاوانهكهی خۆی،
جا له كارمهل و باشان ده‌له‌وه‌ڕێت،
له شاخه‌كانی ئه‌فرایم و گلعادیش
تێر ده‌خوات.» - 20
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت:
«له‌و ڕۆژانه‌دا و له‌و سه‌رده‌مه‌دا،
به‌دوای تاوانی ئیسرائیل‌دا ده‌گه‌ڕێن،
به‌ڵام نییه‌تی،
هه‌روه‌ها به‌دوای گوناهی یه‌هودا ده‌گه‌ڕێن،
به‌ڵام هیچ نادۆزنه‌وه،
چونكه ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانهێڵمه‌وه لێیان خۆشده‌بم.» - 21
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «په‌لاماری خاكی میراته‌یم[c] و
دانیشتووانی په‌قۆد[d] بده.
ڕایانماڵه و بیانكوژه و به ته‌واوی بیانبڕه‌وه[e] ،
هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێكردیت بیكه. - 22
- له خاكه‌كه ده‌نگی جه‌نگه،
ده‌نگی تێكشكانێكی مه‌زن! - 23
- چۆن تێكشكا و ته‌فروتونا بوو،
چه‌كوشی هه‌موو زه‌وی!
بابل چۆن وێران بوو
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان! - 24
- ئه‌ی بابل، ته‌ڵه‌م بۆت نایه‌وه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانی پێوه‌بوویت.
دۆزرایته‌وه و گیرایت،
چونكه دژایه‌تی یه‌زدانت كرد. - 25
- یه‌زدان جبه‌خانه‌كه‌ی خۆی كرده‌وه و
چه‌كه‌كانی تووڕه‌یی خۆی ده‌رهێنا،
چونكه یه‌زدان، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار،
كارێكی هه‌یه له خاكی بابلییه‌كان. - 26
- له‌وپه‌ڕه‌وه وه‌رنه سه‌ری!
ئه‌مباره‌كانی بكه‌نه‌وه،
وه‌ك كۆمه‌ی ده‌غڵودان كه‌ڵه‌كه‌ی بكه‌ن.
به ته‌واوی قڕی بكه‌ن،
پاشماوه‌ی نه‌مێنێته‌وه! - 27
- هه‌موو جوانهگاكانی[f] بكوژن،
با بۆ سه‌ربڕین ببردرێن!
قوڕبه‌سه‌ریان! چونكه ڕۆژیان هات،
كاتی سزادانیان. - 28
- له خاكی بابله‌وه گوێ له ده‌نگی هه‌ڵاتووان و ده‌ربازبووان بگرن
له سییۆن ڕایبگه‌یه‌نن
چۆن یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان تۆڵه‌ی سه‌نده‌وه،
تۆڵه‌ی په‌رستگاكه‌ی. - 29
- «تیرهاوێژهكان بانگ بكه‌ن له دژی بابل،
هه‌موو كه‌وان به‌ده‌سته‌كان.
له هه‌موو لایه‌كه‌وه دابه‌زنه سه‌ری،
با كه‌س ده‌رباز نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی سزای بده‌ن،
هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی پێی بكه‌نه‌وه،
چونكه له ڕووی یه‌زدان وه‌ستایه‌وه،
له ڕووی خودا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل. - 30
- له‌به‌ر ئه‌وه لاوه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌كوژرێن و
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌كانی له‌ناوده‌چن.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 31
- «ئه‌ی بێ چاوه‌ڕوو، ئه‌وه‌تا من له دژی تۆم،
چونكه ڕۆژت هات،
كاتی سزادانت.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. - 32
- «جا بێ چاوهڕووهكه ساتمه ده‌كات و ده‌كه‌وێت،
كه‌س هه‌ڵیناستێنێته‌وه،
منیش ئاگر به‌رده‌ده‌مه شارۆچكه‌كانی و
هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌خوات.» - 33
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«نه‌وه‌ی ئیسرائیل چه‌وسێنراوه‌ن،
هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی یه‌هوداش.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاپێچیان كردن ئه‌وانیان گرت،
ڕازی نه‌بوون به‌ڕه‌ڵایان بكه‌ن. - 34
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یانكڕێته‌وه به‌هێزه،
ناوی یه‌زدانی سوپاسالاره.
به چالاكی داكۆكی له كێشه‌كه‌یان ده‌كات،
هه‌تا خاكه‌كه ده‌حه‌سێنێته‌وه،
به‌ڵام دانیشتووانی بابل هه‌راسان ده‌كات.» - 35
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «شمشێر له دژی بابلییهكانه!
له دژی دانیشتووانی بابله و
له دژی میر و پیاوه داناكانییهتی! - 36
- شمشێر له دژی قسه پووچهكانه![g]
جا گێل ده‌بن.
شمشێر له دژی پاڵهوانهكانییهتی!
جا ده‌تۆقن. - 37
- شمشێر له دژی ئه‌سپ و گالیسكهكانییهتی،
له دژی هه‌موو سه‌ربازه بێگانه‌كان له ڕیزه‌كانی ئه‌و!
جا ده‌بن به ژن.
شمشێر له دژی گهنجینهكانییهتی!
جا تاڵان ده‌كرێن. - 38
- وشكه‌ساڵی له دژی ئاوهكانییهتی!
جا وشك ده‌بن،
چونكه خاكی بته‌كانه،
ئه‌و بتانه‌ی شێتی و تۆقین ده‌هێنن. - 39
- «له‌به‌ر ئه‌وه دڕنده بیابانییه‌كان و كه‌متیار تێیدا ده‌ژین،
كونده‌په‌پووی تێدا ده‌ژیێت.
ئیتر هه‌رگیز كه‌سی تێدا نیشته‌جێ نابێت،
نه‌وه دوای نه‌وه ئاوه‌دان نابێته‌وه. - 40
- وه‌ك چۆن خودا سه‌دۆم و عه‌مۆرای سه‌ره‌وژێر كرد
له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری،
هیچ مرۆڤێك له‌وێدا نیشته‌جێ نابێت،
هیچ ئاده‌میزادێك بۆ ئه‌وێ ئاواره نابێت.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 41
- «ئه‌وه‌تا! سوپایه‌ك له باكووره‌وه دێت،
نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زن و چه‌ندین پاشا،
له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هه‌ڵده‌ستێنرێن. - 42
- كه‌وان و ڕمیان به ده‌سته‌وه‌یه،
دڵڕه‌قن و به‌زه‌ییان نییه.
ده‌نگیان وه‌ك ده‌ریا هاژه‌ی دێت و
سواری ئه‌سپ ده‌بن،
وه‌ك یه‌ك پیاو ڕیز ده‌به‌ستن
بۆ هێرشكردنه سه‌ر تۆ، ئه‌ی شاری بابل. - 43
- پاشای بابل هه‌واڵی ئه‌وانی بیست،
وره‌ی ڕووخا،
تووشی ته‌نگانه بوو،
تووشی ئازار بوو وه‌ك ئازاری ژنی ژانگرتوو. - 44
- ئه‌وه‌تا وه‌ك شێرێك له ده‌وه‌نه‌كانی ڕووباری ئوردونه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت،
به‌ره‌و له‌وه‌ڕگا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان،
ئاوا له چاوتروكانێكدا له‌وێ بابلییه‌كان ڕاوده‌نێم.
كێ هه‌ڵبژێردراوه كه بیكه‌م به سه‌رپه‌رشتیاری؟
چونكه كێ وه‌ك منه و كێ كێشهوبهرهم له‌گه‌ڵ ده‌كات؟
ئه‌و شوانه كێیه كه ده‌توانێ له ڕووی من بوه‌ستێته‌وه؟» - 45
- له‌به‌ر ئه‌وه ببیستن خودا چ پلانێكی له دژی بابل داڕشتووه،
مه‌به‌ستی چی بووه له دژی خاكی بابلییه‌كان بیكات:
بچووكه‌كانی مێگه‌له‌كه ڕاده‌كێشرێن،
به‌هۆی ئه‌وان به ته‌واوی لهوهڕگاكانیان وێران ده‌كات. - 46
- له ده‌نگی گرتنی بابل زه‌وی ده‌له‌رزێت،
قیژه‌یان ده‌گاته ناو نه‌ته‌وه‌كان.
- a. 50:2 بێل یه‌كێكه له خوداوه‌ند و بته ناوداره‌كانی سه‌رده‌می شانشینی بابل.
- b. 50:2 بێل یان مه‌رۆداخ یان مه‌ردوخ، هه‌مان سه‌رۆكی خوداوه‌نده‌كانی بابلییه‌كان بوو.
- c. 50:21 به واتای دوو هێنده یاخیبوون.
- d. 50:21 به واتای سزادان.
- e. 50:21 وشه‌ی له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه به ته‌واوی له ناوده‌بردرێت.
- f. 50:27 له‌و كاته‌وه گوێره‌كه‌ی نێر له شیر ده‌بڕدرێته‌وه پێ ده‌ڵێن (نۆبه‌ن) یان (جوانه‌گا).
- g. 50:36 مه‌به‌ستی له‌وانه كه به درۆ بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تییان ده‌كرد.