عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یه‌رمیا له به‌ندیخانه
- 1
- ئینجا نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل سدقیا كوڕی یۆشیای له خاكی یه‌هودا كرده پاشا، له جێی یههۆیاكینی كوڕی یه‌هۆیاقیم.
- 2
- به‌ڵام نه خۆی و نه خزمه‌تكاره‌كانی و نه گه‌لی خاكه‌كه گوێیان له په‌یامه‌كه‌ی یه‌زدان نه‌گرت كه له ڕێگه‌ی یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ره‌وه فه‌رمووی.
- 3
- جا سدقیای پاشا یه‌هوخه‌لی كوڕی شه‌له‌میاهو و سه‌فه‌نیای كوڕی مه‌عسێیاهوی كاهینی بۆ لای یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ر نارد و گوتی: «تكایه له پێناوی ئێمه له یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان بپاڕێوه.»
- 4
- له‌و كاته‌دا یه‌رمیا به ئازادی هاتوچۆی ناو خه‌ڵكی ده‌كرد، چونكه هێشتا نه‌یانخسبووه به‌ندیخانه‌وه.
- 5
- سوپاكه‌ی فیرعه‌ونیش له میسره‌وه به‌ڕێكه‌وتبوون، كاتێك ئه‌و بابلییانه‌ی كه گه‌مارۆی ئۆرشه‌لیمیان دابوو هه‌واڵی ئه‌وانیان بیست، له ئۆرشه‌لیم كشانه‌وه.
- 6
- ئینجا فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ر هات، پێی فه‌رموو:
- 7
- «یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: پاشای یه‌هودا كه ئێوه‌ی ناردووه بۆ لام تاكو لێم بپرسێت، پێی بڵێن: ”ئه‌وه‌تا سوپاكه‌ی فیرعه‌ون كه بۆ یارمه‌تیتان به‌ڕێكه‌وتوون، ده‌گه‌ڕێته‌وه خاكه‌كه‌ی خۆی، میسر.
- 8
- بابلییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م شاره ده‌كه‌ن، ده‌یگرن و به ئاگر ده‌یسووتێنن.“
- 9
- «یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: خۆتان مه‌خه‌ڵه‌تێنن و بڵێن: ”بابلییه‌كان به ته‌واوی له كۆڵمان ده‌بنه‌وه.“ له كۆڵتان نابنه‌وه!
- 10
- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو سوپای بابلییه‌كانیش ببه‌زێنن كه له دژتان ده‌جه‌نگن، ته‌نها چه‌ند پیاوێكی برینداریان لێ بمێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌ریه‌كه له چادره‌كه‌ی خۆیانه‌وه هه‌ڵده‌ستنه‌وه و ئه‌م شاره به ئاگر ده‌سووتێنن.»
- 11
- دوای ئه‌وه‌ی سوپای بابلییه‌كان له ئۆرشه‌لیم به‌رامبه‌ر به سوپاكه‌ی فیرعه‌ون كشانه‌وه،
- 12
- یه‌رمیاش ده‌ستبه‌جێ ئۆرشه‌لیمی به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته خاكی بنیامین، تاكو له‌وێ له‌نێو گه‌ل به‌شی خۆی له زه‌وی وه‌ربگرێت.
- 13
- به‌ڵام كه گه‌یشته ناو ده‌روازه‌ی بنیامین، سه‌ركارێكی پاسه‌وانان له‌وێ هه‌بوو، ناوی یرئیا ی كوڕی شه‌له‌میاهوی كوڕی حه‌نه‌نیا بوو، یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ری گرت و پێی گوت: «تۆ ده‌چیته پاڵ بابلییه‌كان!»
- 14
- یه‌رمیاش گوتی: «درۆیه! من ناچمه پاڵ بابلییه‌كان.» به‌ڵام یرئیا گوێی لێ نه‌گرت، ئینجا یه‌رمیای گرت و هێنایه لای پیاوه گه‌وره‌كان.
- 15
- پیاوه گه‌وره‌كانیش له یه‌رمیا تووڕه بوون، لێیاندا و له ماڵی یۆناتانی خامه‌ی نهێنی به‌ندیان كرد، چونكه ئه‌وێیان كردبووه به‌ندیخانه.
- 16
- یه‌رمیایان خسته كونجی زیندانه‌وه له به‌ندیخانه‌كه، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وێ مایه‌وه.
- 17
- ئینجا سدقیا پاشا ناردی و له‌وێ ده‌ریانهێنا، پاشا له ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌دزییه‌وه پرسیاری لێ‌كرد و گوتی: «ئایا هیچ په‌یامێك له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه هه‌یه؟»
یه‌رمیاش وه‌ڵامی دایه‌وه: «به‌ڵێ، هه‌یه. تۆ ده‌كه‌ویته ده‌ست پاشای بابله‌وه.» - 18
- ئینجا یه‌رمیا به سدقیا پاشای گوت: «تاوانی من ده‌رهه‌ق به تۆ و خزمه‌تكاره‌كانت و ئه‌م گه‌له چییه، هه‌تا بمخه‌نه به‌ندیخانه‌وه؟
- 19
- ئه‌ی كوا پێغه‌مبه‌ره‌كانتان، ئه‌وانه‌ی پێشبینییان بۆ كردیت و گوتیان: ”پاشای بابل نایه‌ته سه‌ر ئێوه و ئه‌م خاكه“؟
- 20
- ئێستاش، ئه‌ی پاشای گه‌وره‌م، تكایه گوێ بگره. تكایه با له‌به‌رده‌مت بپاڕێمه‌وه: مه‌مگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی یۆناتانی خامه‌ی نهێنی، با له‌وێ نه‌مرم.»
- 21
- سدقیای پاشاش فه‌رمانی دا كه یه‌رمیا بخرێته حه‌وشه‌ی پاسه‌وانه‌كان، ڕۆژانه یه‌ك نانی له بازاڕی نانه‌وایانه‌وه پێبدرێت، هه‌تا به ته‌واوی نان له شاره‌كه ده‌بڕدرێته‌وه. یه‌رمیا له حه‌وشه‌ی پاسه‌وانه‌كان مایه‌وه.