عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- مه‌ترسی یه‌رمیا
- 1
- له سه‌ره‌تای پاشایه‌تی یه‌هۆیاقیمی كوڕی یۆشیای پاشای یه‌هودا، ئه‌و په‌یامه‌م له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه بۆ هات:
- 2
- «یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له حهسارهكهی ماڵی یه‌زدان بوه‌سته و ئه‌و په‌یامه بۆ هه‌موو شارۆچكه‌كانی یه‌هودا ڕابگه‌یه‌نه، كاتێك دێنه ماڵی یه‌زدان بۆ كڕنۆش بردن. ئه‌و په‌یامه‌ی كه فه‌رمانم پێ كردیت یه‌ك وشه‌ی لێ كه‌م نه‌كه‌یته‌وه.
- 3
- به‌ڵكو گوێیان لێ بێت و بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌ریه‌كه و له ڕێگا خراپه‌كانی، منیش پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه له‌و به‌ڵایه‌ی به نیاز بووم له‌به‌ر خراپی كرده‌وه‌كانیان به‌سه‌ریان بهێنم.
- 4
- پێیان بڵێ: ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر گوێ له من نه‌گرن و فێركردنهكهم په‌یڕه‌و نه‌كه‌ن كه له‌به‌رده‌می ئێوه دامناوه،
- 5
- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر گوێ له قسه‌ی به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانم نه‌گرن، ئه‌وانه‌ی من به به‌رده‌وامی بۆم ده‌ناردن، به‌ڵام ئێوه گوێتان نه‌گرت،
- 6
- ئه‌وا ئه‌م ماڵه وه‌ك شیلۆ لێ ده‌كه‌م و ئه‌م شاره‌ش ده‌كه‌م به مایه‌ی نه‌فره‌ت بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی.“»
- 7
- جا كاهینه‌كان و پێغه‌مبه‌ره‌كان و هه‌موو گه‌ل گوێیان لێ بوو یه‌رمیا له ماڵی یه‌زدان ئه‌م په‌یامه‌ی ڕاگه‌یاند.
- 8
- كاتێك یه‌رمیا له قسه‌كردن بووه‌وه، له هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێكردبوو به هه‌موو گه‌لی ڕابگه‌یه‌نێت، كاهین و پێغه‌مبه‌ر و هه‌موو گه‌ل گرتییان و گوتیان: «ده‌بێ بمریت!
- 9
- بۆچی به ناوی یه‌زدانه‌وه پێشبینیت كرد و گوتت كه ئه‌م ماڵه وه‌ك شیلۆی لێدێت، ئه‌م شاره‌ش وێران ده‌بێت و ئاوه‌دانی تێدا نابێت؟» ئینجا هه‌موو گه‌ل له ماڵی یه‌زدان له یه‌رمیا كۆبوونه‌وه.
- 10
- كاتێك پیاوه گه‌وره‌كانی یه‌هودا گوێیان له‌م قسانه بوو، له كۆشكی پاشاوه سه‌ركه‌وتن بۆ ماڵی یه‌زدان، له‌لای داڵانی ده‌روازه نوێیه‌كه‌ی ماڵی یه‌زدان دانیشتن.
- 11
- ئینجا كاهین و پێغه‌مبه‌ره‌كان به پیاوه گه‌وره‌كان و به هه‌موو گه‌لیان گوت: «ئه‌م پیاوه‌یه شایانی حوكمی مردنه، چونكه پێشبینی خراپی له‌سه‌ر ئه‌م شاره كردووه، هه‌روه‌ك به گوێی خۆتان گوێتان لێ بوو!»
- 12
- یه‌رمیاش به پیاوه گه‌وره‌كان و هه‌موو گه‌لی گوت: «یه‌زدان منی نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ماڵه و ئه‌م شاره پێشبینی بكه‌م، به هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی گوێتان لێ بوو.
- 13
- ئێستاش ڕه‌فتار و كرده‌وه‌كانتان چاك بكه‌نه‌وه و گوێڕایه‌ڵی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بن، ئه‌ویش پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له‌و به‌ڵایه‌ی سه‌باره‌ت به ئێوه فه‌رموویه‌تی.
- 14
- به‌ڵام من له‌به‌رده‌ستتانم، ئه‌وه‌ی پێتان باشه و ڕاسته به منی بكه‌ن.
- 15
- به‌ڵام باش بزانن ئه‌گه‌ر من بكوژن، ئه‌وا خوێنێكی بێ‌تاوان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆتان و ئه‌م شاره و دانیشتووانه‌كه‌ی، چونكه به‌ڕاستی یه‌زدان منی بۆ ئێوه ناردووه تاكو هه‌موو ئه‌م قسانه به‌به‌ر گوێتاندا بده‌م.»
- 16
- ئینجا پیاوه گه‌وره‌كان و هه‌موو گه‌ل به كاهین و پێغه‌مبه‌ره‌كانیان گوت: «ئه‌م پیاوه شایانی حوكمی مردنی نییه، چونكه به ناوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمانه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووین.»
- 17
- ئینجا هه‌ندێك له پیرانی یه‌هودا[a] هه‌ستان و به هه‌موو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌یان گوت:
- 18
- «میخای پێغه‌مبه‌ر له شاری مۆره‌شه‌ت له سه‌رده‌می حه‌زقیای پاشای یه‌هودا پێشبینیی كرد و به هه‌موو گه‌لی یه‌هودای گوت: ”یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”سییۆن وه‌ك كێڵگه ده‌كێڵدرێت،
ئۆرشه‌لیم كاول ده‌بێت،
گرده‌كه‌ی په‌رستگاش ده‌بێته دارستانێكی بێ كه‌ڵك.“[b] - 19
- ئایا حه‌زقیای پاشای یه‌هودا یان كه‌سێكی دیكه له یه‌هودا كوشتیان؟ ئایا له یه‌زدان نه‌ترسا و به‌دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌وه نه‌بوو؟ ئایا یه‌زدان پاشگه‌ز نه‌بووه‌وه له‌و به‌ڵایه‌ی فه‌رمووبووی به‌سه‌ریان ده‌هێنێت؟ وا به‌ڵایه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر خۆمان ده‌هێنین!»
- 20
- هه‌روه‌ها پیاوێكی دیكه‌ش هه‌بوو به ناوی یه‌زدانه‌وه پێشبینی ده‌كرد، ئوریای كوڕی شه‌مه‌عیا، خه‌ڵكی قیریه‌ت یه‌عاریم بوو. ئه‌ویش له دژی ئه‌و شاره و ئه‌و خاكه په‌یامێكی ڕاگه‌یاند، وه‌ك په‌یامه‌كه‌ی یه‌رمیا.
- 21
- جا یه‌هۆیاقیمی پاشا و هه‌موو پاڵه‌وانه‌كانی و هه‌موو پیاوه گه‌وره‌كان گوێیان له قسه‌كانی بوو، پاشا داوای كرد بیكوژن. به‌ڵام ئوریا ئه‌مه‌ی بیست، له ترسان به‌ره‌و میسر هه‌ڵات.
- 22
- یه‌هۆیاقیمی پاشاش ئه‌لناتانی كوڕی عهكبۆری له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێك نارده میسر.
- 23
- ئوریایان له میسر ده‌رهێنا و هێنایانه لای یه‌هۆیاقیمی پاشا، به شمشێر لێیدا و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدایه ناو گۆڕی خه‌ڵكی ئاسایی.
- 24
- جگه له‌وه‌ش، ده‌ستی ئه‌حیقامی كوڕی شافان له پشت یه‌رمیا بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌درێته ده‌ست گه‌ل و بیكوژن.