عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یه‌هودا خزمه‌تی نه‌بوخودنه‌سر ده‌كات
- 1
- له سه‌ره‌تای پاشایه‌تی سدقیای كوڕی یۆشیای پاشای یه‌هودا، ئه‌م په‌یامه له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه بۆ یه‌رمیا هات:
- 2
- یه‌زدان ئه‌مه‌ی به من فه‌رموو: «گوریس و دار ببه و بۆ خۆت نیرێكی لێ دروستبكه و بیخه سه‌ر ملت.
- 3
- ئینجا په‌یامێك بنێره بۆ پاشاكانی ئه‌دۆم و مۆئاب و عه‌مۆن و سور و سه‌یدا، به‌ده‌ستی ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم هاتوون بۆ لای سدقیای پاشای یه‌هودا.
- 4
- ڕایانبسپێره به گه‌وره‌كانیان بڵێن: ”یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ’ئه‌مه به گه‌وره‌كانتان بڵێن:
- 5
- من به توانای مه‌زنی خۆم و به ده‌ستی به‌هێزم زه‌ویم دروستكردووه، هه‌روه‌ها مرۆڤ و ئاژه‌ڵیش كه له‌سه‌رین، ئه‌وه‌ی بمه‌وێ ده‌یده‌مێ.
- 6
- ئێستاش من هه‌موو ئه‌م خاكانه ده‌ده‌مه ده‌ستی خزمه‌تكاره‌كه‌م، نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵه كێوییهكانیشی ده‌ده‌مێ تاكو خزمه‌تی بكه‌ن.
- 7
- هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیش خزمه‌تی خۆی و كوڕ و نه‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌تا كاتی خاكه‌كه‌ی ئه‌ویش دێت، جا زۆر له نه‌ته‌وه‌كان و پاشا مه‌زنه‌كان ده‌یخه‌نه ژێرده‌ستی خۆیان.‘
- 8
- «”یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: ’هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و شانشینێك خزمه‌تی نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل نه‌كات و مل نه‌خاته ژێر نیری پاشای بابله‌وه، به شمشێر و قاتوقڕی و ده‌رد سزای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌ده‌م، هه‌تا به ده‌ستی ئه‌و له‌ناویان ده‌به‌م.
- 9
- ئێوه‌ش گوێ مه‌گرن له پێغه‌مبه‌ر و فاڵگره‌وه و خه‌ونبین و به‌خت خوێنه‌ر و جادووگهرهكانتان، ئه‌وانه‌ی پێتان ده‌ڵێن: (خزمه‌تی پاشای بابل ناكه‌ن.)
- 10
- چونكه ئه‌وان به درۆ پێشبینیتان بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری دوورخستنه‌وه‌تان، جا دهرتاندهكهم و له‌ناوده‌چن.
- 11
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ملی بخاته ژێر نیری پاشای بابل و خزمه‌تی بكات، من له خاكی خۆیدا ده‌یهێڵمه‌وه، جا دهیكێڵێت و تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت.‘ ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.“»
- 12
- هه‌مان په‌یامم به سدقیای پاشای یه‌هوداش ڕاگه‌یاند[a] : «ملتان بخه‌نه ژێر نیری پاشای بابل و خزمه‌تی خۆی و گه‌له‌كه‌ی بكه‌ن، ئینجا ئێوه ده‌ژین.
- 13
- بۆچی خۆت و گه‌له‌كه‌ت به شمشێر و قاتوقڕی و ده‌رد ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا بمێنێته‌وه به شمشێر و قاتوقڕی و ده‌رد له‌ناوبچن، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌زدان سه‌باره‌ت به‌و گه‌له فه‌رمووی كه خزمه‌تی پاشای بابل نه‌كات؟
- 14
- گوێ له په‌یامی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه مه‌گرن كه پێتان ده‌ڵێن: ”خزمه‌تی پاشای بابل ناكه‌ن،“ چونكه ئه‌وان به درۆ پێشبینیتان بۆ ده‌كه‌ن.
- 15
- ”من نه‌مناردوون، ئه‌وان به درۆ به ناوی منه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه دهرتاندهكهم و له‌ناوده‌چن، خۆتان و ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ش كه پێشبینیتان بۆ ده‌كه‌ن.“» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 16
- به كاهینه‌كان و به هه‌موو ئه‌م گه‌له‌شم گوت: «یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: گوێ له قسه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانتان مه‌گرن، ئه‌وانه‌ی پێشبینیتان بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ”ئه‌وه‌تا قاپوقاچاغهكانی ماڵی یه‌زدان به‌م زووانه له بابله‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.“ ئه‌وان به درۆ پێشبینیتان بۆ ده‌كه‌ن.
- 17
- گوێیان لێ مه‌گرن. خزمه‌تی پاشای بابل بكه‌ن، ئینجا ئێوه ده‌ژین. بۆچی ئه‌م شاره وێران بێت؟
- 18
- ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رن و فه‌رمایشتی یه‌زدانیان له‌لایه، كه‌واته با بۆمان له یه‌زدانی سوپاسالار بپاڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قاپوقاچاغه‌ی ماوه‌ته‌وه له ماڵی یه‌زدان و له كۆشكی پاشای یه‌هودا و له ئۆرشه‌لیم نه‌بردرێنه بابل،
- 19
- چونكه یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت سه‌باره‌ت به كۆڵه‌كه‌كان و حه‌وزه بڕۆنزییهكه[b] و عه‌ره‌بانه‌كانی ئاوگواستنه‌وه و پاشماوه‌ی ئه‌و قاپوقاچاغانه‌ی كه له‌م شاره‌دا ماونه‌ته‌وه،
- 20
- ئه‌وانه‌ی نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل نه‌یبردن، كاتێك یههۆیاكینی كوڕی یه‌هۆیاقیمی پاشای یه‌هودای له ئۆرشه‌لیمه‌وه بۆ بابل ڕاپێچ كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو پیاوماقوڵانی یه‌هودا و ئۆرشه‌لیم.
- 21
- به‌ڵێ، یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئه‌مه ده‌فه‌رموێت سه‌باره‌ت به‌و قاپوقاچاغه‌ی مابووه‌وه، له ماڵی یه‌زدان و له كۆشكی پاشای یه‌هودا و له ئۆرشه‌لیم:
- 22
- ”بۆ بابل ده‌بردرێن و له‌وێ ده‌مێننه‌وه هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌دوایاندا ده‌نێرم، جا ده‌یانهێنمه‌وه و ده‌یانگه‌ڕێنمه‌وه ئه‌م شوێنه.“» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- a. 27:12 یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ر په‌یامی خودای گه‌یاندووه‌ته سدقیای پاشا.
- b. 27:19 كۆگای ئاو بووه، هه‌روه‌ها پێی گوتراوه ده‌ریا، بڕوانه\+xt ده‌رچوون 30:17-21.\+xt*