عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- لقه ڕاستودروسته‌كه
- 1
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «قوڕبه‌سه‌ر ئه‌و شوانانه‌ی مه‌ڕی مێگهلهكهم ده‌فه‌وتێنن و په‌رتوبڵاوی ده‌كه‌نه‌وه!»
- 2
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل له‌باره‌ی ئه‌و شوانانه‌ی كه شوانایه‌تی گه‌له‌كه‌ی من ده‌كه‌ن، ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «ئێوه مه‌ڕه‌كانی منتان پهرتوبڵاوكردهوه و دهرتانكرد و گرنگیتان پێنه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه منیش له‌سه‌ر خراپی كرده‌وه‌كانتان سزاتان ده‌ده‌م.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 3
- «به‌ڵام من پاشماوه‌ی مێگه‌له‌كه‌ی خۆم له هه‌موو ئه‌و خاكانه كۆده‌كه‌مه‌وه كه دهرمكردن بۆی، ده‌یانگه‌ڕێنمه‌وه بۆ لهوهڕگاكانیان و زاوزێ ده‌كه‌ن و زۆر ده‌بن.
- 4
- ئینجا شوانیان بۆ داده‌نێم و شوانه‌تییان ده‌كه‌ن، ئیتر ناترسن و ناتۆقن و ون نابن.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 5
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «ئه‌وه‌تا سه‌رده‌مێك دێت،
لقێكی ڕاستودروست له داوده‌وه هه‌ڵده‌ستێنم،
پاشایه‌ك به دانایی پاشایه‌تی ده‌كات،
ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری له زه‌ویدا په‌یڕه‌و ده‌كات. - 6
- له سه‌رده‌می ئه‌ودا، یه‌هودا ڕزگاری ده‌بێت و
ئیسرائیل به ئاسووده‌یی نیشته‌جێ ده‌بێت.
ئه‌و ناوه‌ی كه پێی ده‌ناسرێت:
”یه‌زدان ڕاستودروستیمانه.“» - 7
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌تا سه‌رده‌مێك دێت، چیتر ناڵێن: ”به یه‌زدانی زیندوو، ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلی له خاكی میسره‌وه ده‌رهێنا،“
- 8
- به‌ڵكو ده‌ڵێن: ”به یه‌زدانی زیندوو، ئه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیلی له خاكی باكووره‌وه ده‌رهێنا و له هه‌موو ئه‌و خاكانهوه بۆ ئه‌وێ ده‌ریكردن.“ ئه‌وانیش له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆیان نیشته‌جێ ده‌بن.»
- پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كان
- 9
- سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ره‌كان:
دڵم له ناخمدا وردوخاش بووه،
هه‌موو ئێسكه‌كانم ده‌له‌رزن.
من وه‌ك كه‌سێكی سه‌رخۆشم لێهات،
وه‌ك پیاوێك شه‌راب به‌سه‌ریدا زاڵ بووبێت،
له‌به‌ر یه‌زدان و
له‌به‌ر فه‌رمووده پیرۆزه‌كانی. - 10
- چونكه خاكه‌كه پڕ بووه له داوێنپیسان،
خاكه‌كه له‌به‌ر نه‌فره‌ت ده‌ناڵێنێت،
له‌وه‌ڕگاكانی چۆڵه‌وانی وشك بوون.
پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی خراپه ده‌ڕۆن و
ده‌سه‌ڵاتیان بۆ سته‌م به‌كارده‌هێنن. - 11
- «پێغه‌مبه‌ر و كاهین هه‌ردووكیان گڵاوبوون،
ته‌نانه‌ت له پهرستگاكهشم خراپه‌ی ئه‌وانم به‌رچاوكه‌وت.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 12
- «له‌به‌ر ئه‌وه ڕێگاكانیان خلیسكه بۆیان،
بۆ ناو تاریكی ده‌رده‌كرێن و
له‌وێ ده‌خزێن،
چونكه به‌ڵایان به‌سه‌ردا ده‌هێنم
له ساڵی سزادانیان.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 13
- «له‌نێو پێغه‌مبه‌ره‌كانی سامیره‌دا
قێزهونییهكهم بینی،
به‌هۆی به‌عله‌وه پێشبینی ده‌كه‌ن و
ئیسرائیلی گه‌لی من گومڕا ده‌كه‌ن. - 14
- له‌نێو پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئۆرشه‌لیمیش
ئه‌وه‌ی بینیم موچڕكه به له‌شدا ده‌هێنێت:
داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووه‌ته‌به‌ر،
خراپه‌كاران هانده‌ده‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له خراپه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وان بۆ من وه‌ك سه‌دۆمیان لێهاتووه،
خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیمیش وه‌ك عه‌مۆرا.» - 15
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی سوپاسالار سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ره‌كان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«ئه‌وه‌تا من زه‌قنه‌بووتیان ده‌رخوارد ده‌ده‌م و
ئاوی ژه‌هراوییان پێ ده‌نۆشم،
چونكه له‌لای پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئۆرشه‌لیمه‌وه
گڵاوی بۆ هه‌موو زه‌وی بڵاو بووه‌وه.» - 16
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«گوێ له قسه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه مه‌گرن كه پێشبینیتان بۆ ده‌كه‌ن،
چونكه ئه‌وان ته‌فره‌تان ده‌ده‌ن.
له خه‌یاڵی بیری خۆیانه‌وه ده‌دوێن،
نه‌ك له‌سه‌ر زمانی یه‌زدانه‌وه. - 17
- ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تی به من ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن،
”یه‌زدان ده‌فه‌رموێت، ئاشتیتان بۆ ده‌بێت.“
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دوای كه‌لله‌ڕه‌قی خۆیان كه‌وتوون، ده‌ڵێن،
”خراپه‌تان به‌سه‌رنایه‌ت.“ - 18
- به‌ڵام كامیان له ئه‌نجومه‌نی یه‌زدان[a] ڕاوه‌ستا و
بینی و گوێی له فه‌رمووده‌كانی بوو؟
كامیان فه‌رمووده‌كانی بیست و گوێی لێ گرت؟ - 19
- ئه‌وه‌تا ڕه‌شه‌بای یه‌زدان
له تووڕه‌ییدا هه‌ڵده‌چێت،
گه‌رده‌لوولێكی ڕاماڵه
له‌سه‌ر سه‌ری به‌دكاران هه‌ڵده‌كات. - 20
- تووڕه‌یی یه‌زدان دانامركێته‌وه
هه‌تا نیازه‌كانی دڵی خۆی
به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كات.
له داهاتوودا
به ڕوونی تێی ده‌گه‌ن. - 21
- من ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌م نه‌نارد،
به په‌له په‌یامیان ڕاگه‌یاند،
من قسه‌م له‌گه‌ڵیان نه‌كرد،
كه‌چی خۆیان پێشبینییان كرد. - 22
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئه‌نجومه‌نی مندا بووه‌ستابان،
فه‌رمووده‌كانی منیان به گه‌له‌كه‌م ڕاده‌گه‌یاند و
له ڕێگا خراپه‌كانیان و
له خراپه‌ی كرده‌وه‌كانیان ده‌یانگێڕانه‌وه. - 23
- «ئایا من ته‌نها له نزیكه‌وه خودام و
له دووره‌وه خودا نیم؟»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 24
- «یان كه‌س هه‌یه له په‌ناگا خۆی بشارێته‌وه و
من نه‌یبینم؟
ئایا من ئاسمان و زه‌وی پڕناكه‌مه‌وه؟»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 25
- «گوێم له قسه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه بوو كه به درۆ به ناوی منه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ”خه‌ونم بینی! خه‌ونم بینی!“
- 26
- هه‌تا كه‌ی ئه‌مه له دڵی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره درۆزنانه ده‌بێت كه به خه‌یاڵی بیری خۆیان پێشبینی بكه‌ن؟
- 27
- به‌و خه‌ونانه‌ی بۆ یه‌كتری ده‌گێڕنه‌وه وای لێك ده‌ده‌نه‌وه ناوی من له‌بیری گه‌له‌كه‌م ببه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن باوباپیرانیان له‌به‌ر په‌رستنی به‌عل ناوی منیان له‌بیرچوو.
- 28
- با ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خه‌ونی هه‌یه خه‌ونه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه، به‌ڵام با ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی منی له‌لایه به دڵسۆزییه‌وه فه‌رمووده‌ی من ڕابگه‌یه‌نێت! گه‌نم و كا زۆر له یه‌كتری جیاوازن.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 29
- «ئایا فهرموودهكانم وه‌ك ئاگر نین؟ وه‌ك چه‌كوش به‌رد وردوخاش ناكه‌ن؟» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 30
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌تا من له دژی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌م، ئه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌كان له یه‌كتری ده‌دزن، جا ده‌ڵێن كه له منه‌وه هاتووه.
- 31
- ئه‌وه‌تا من له دژی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌م، ئه‌وانه‌ی زمانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ و ڕایده‌گه‌یه‌نن: ”ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.“
- 32
- ئه‌وه‌تا من له دژی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌م كه به خه‌ونی درۆوه پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی به شانازییه‌وه درۆكانیان ده‌گێڕنه‌وه و گه‌له‌كه‌م گومڕا ده‌كه‌ن، به‌ڵام من نه ناردوومن و نه فه‌رمانم پێكردوون. هیچ سوودێكیش به‌م گه‌له ناگه‌یه‌نن.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- په‌یام و پێغه‌مبه‌رایه‌تی درۆزن
- 33
- «كاتێك ئه‌م گه‌له یان پێغه‌مبه‌ر یان كاهینێك لێت ده‌پرسێت: ”سروشی یه‌زدان چییه؟“ پێیان بڵێ: ”سروشی چی؟ یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: من له كۆڵ خۆمتان ده‌كه‌مه‌وه.“
- 34
- هه‌ركه‌سێك، پێغه‌مبه‌ر یان كاهین یان له گه‌ل، ئه‌گه‌ر وا بڵێت: ”ئه‌مه سروشی یه‌زدانه،“ خۆی و ماڵه‌كه‌ی سزا ده‌ده‌م.
- 35
- ئاوا به یه‌كتری ده‌ڵێن، هه‌ریه‌كه به براده‌ره‌كه‌ی و هه‌ریه‌كه به براكه‌ی: ”وه‌ڵامی یه‌زدان چی بوو؟ یه‌زدان چی فه‌رموو؟“
- 36
- به‌ڵام چیتر باسی ”سروشی یه‌زدان“ ناكه‌ن، چونكه هه‌ركه‌سه و قسه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت به سروشهكهی، ئێوه ده‌ستكاری فه‌رمووده‌كانی خودای زیندووتان كرد، فه‌رمووده‌كانی خودامان، یه‌زدانی سوپاسالار.
- 37
- ئاوا به هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك ده‌ڵێیت: ”وه‌ڵامی یه‌زدان چی بوو؟ یه‌زدان چی فه‌رموو؟“
- 38
- هه‌رچه‌نده وا بڵێن: ”ئه‌مه سروشی یه‌زدانه،“ یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ن: ”ئه‌مه سروشی یه‌زدانه،“ هه‌رچه‌نده من بۆم ناردوون كه وا نه‌ڵێن: ”ئه‌مه سروشی یه‌زدانه،“
- 39
- له‌به‌ر ئه‌وه به ته‌واوی له‌به‌رده‌می خۆم هه‌ڵتانده‌گرم و له كۆڵ خۆمتان ده‌كه‌مه‌وه، خۆتان و ئه‌م شاره‌ش كه به خۆتان و باوباپیرانتانم داوه.
- 40
- ڕیسواییه‌كی هه‌تاهه‌تایی و سه‌رشۆڕییه‌كی هه‌تاهه‌تاییتان له‌سه‌ر داده‌نێم كه هه‌رگیز له‌یاد نه‌چێت.»
- a. 23:18 یه‌رمیا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، كه پێغه‌مبه‌رێكی ڕاسته‌قینه بانگهێشت ده‌كرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسمان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی یه‌زدان وه‌ربگرێت.