عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دانانی ئیشایا له‌سه‌ر ئه‌رك
- 1
- له ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، په‌روه‌ردگارم بینی له‌سه‌ر ته‌ختێكی به‌رز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی په‌رستگاكه‌ی پڕكردبوو.
- 2
- سهرافیمهكان[a] له‌به‌رده‌ستی بوون، هه‌ریه‌كه شه‌ش باڵیان هه‌بوو، به دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، به دووانی دیكه‌یان پێیه‌كانی داپۆشی بوو، به دووانیش ده‌فڕی.
- 3
- ئه‌میان بانگی ئه‌وه‌ی دیكه‌ی كرد و گوتی:
«یه‌زدانی سوپاسالار پیرۆزه، پیرۆزه، پیرۆزه!
شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی هه‌موو زه‌ویی پڕكردووه.» - 4
- چوارچێوه و سه‌كۆی ده‌روازه‌كان له ده‌نگی بانگده‌ر له‌رینه‌وه و په‌رستگاكه پڕبوو له دووكه‌ڵ.
- 5
- گوتم: «قوڕبه‌سه‌رم، فه‌وتام! چونكه من كابرایه‌كی لێو گڵاوم و له‌نێو گه‌لێكی لێو گڵاودا نیشته‌جێم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌كانم پاشا یه‌زدانی سوپاسالاریان بینی.»
- 6
- ئینجا یه‌كێك له سهرافیمهكان بۆ لای من فڕی و پشكۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو به مه‌قاش له‌سه‌ر قوربانگاكه‌وه هه‌ڵیگرت و
- 7
- له ده‌می منی سووی و گوتی: «ئه‌وه‌تا ئه‌مه له لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت كه‌فاره‌تی بۆ كرا.»
- 8
- ئینجا گوێم له ده‌نگی په‌روه‌ردگار بوو، ده‌یفه‌رموو: «كێ بنێرم و كێ بۆمان ده‌ڕوات؟»
منیش گوتم: «ئه‌وه‌تام، من بنێره.» - 9
- ئه‌ویش فه‌رمووی: «بڕۆ و به‌م گه‌له بڵێ:
«”هه‌میشه ببیستن به‌ڵام تێمه‌گه‌ن،
هه‌میشه سه‌یر بكه‌ن، به‌ڵام مه‌بینن.“ - 10
- دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بكه،
گوێی گران بكه و
چاوی بنوقێنه،
نه‌وه‌ك به چاوی ببینێت و
به گوێی ببیستێت،
به دڵی تێبگات و
بگه‌ڕێته‌وه و چاك ببێته‌وه.» - 11
- منیش گوتم: «ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌تا كه‌ی؟»
ئه‌ویش فه‌رمووی:
«هه‌تا شاره‌كان ده‌بن به وێرانه‌ی
بێ ئاوه‌دانی و
ماڵه‌كانیش بێ خه‌ڵك و
كێڵگه‌كانیش وێران و چۆڵه‌وانی، - 12
- با وای لێ بێت یه‌زدانیش مرۆڤ دووربخاته‌وه و
شوێنی به‌جێهێڵراو له‌ناو خاكه‌كه زۆر ده‌بێت. - 13
- ئه‌گه‌ر ده‌یه‌كی تێدا مایه‌وه،
جارێكی دیكه بۆ سووتان ده‌بێت.
به‌ڵام وه‌ك داره‌به‌ن و دار به‌ڕوو،
كه كاتێك ده‌بڕێنه‌وه بنهدارهكهیان هه‌ر ده‌مێنێت،
پاشماوه‌ی ئه‌و گه‌له‌ش وه‌ك بنهدارێكه و زیندوو ده‌بێته‌وه.»
- a. 6:2 سهرافیمهكان: جۆره بوونه‌وه‌رێكی ئاسمانین كه ده‌كرێت جۆرێكی تایبه‌تی فریشته بن.