عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی ڕهزهمێوهكه
- 1
- با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م،
گۆرانی خۆشه‌ویسته‌كه‌م بۆ ڕهزهمێوهكهی:
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ڕهزهمێوێكی هه‌بوو
له‌سه‌ر گردێكی به‌پیت. - 2
- بنكۆڵی كرد و به‌ردی لێ بژار كرد،
شامێویشی لێ چاند.
قوللهیهكی چاودێری له‌ناوه‌ڕاست بنیاد نا،
هه‌روه‌ها گوشهرێكی تێدا هه‌ڵكۆڵی.
به هیوا بوو ترێ بگرێت،
به‌ڵام په‌سیره‌ی[a] كێوی گرت. - 3
- «ئێستا ئه‌ی دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم و ئه‌ی پیاوانی یه‌هودا،
تكایه له‌نێوان من و ڕهزهمێوهكهم دادوه‌ری بكه‌ن. - 4
- چی دی هه‌یه بۆ ڕهزهمێوهكهم بكرێت كه
من نهمكردبێت؟
كاتێك من هیوادار بووم ترێ بگرێت
بۆچی په‌سیره‌ی كێوی گرت؟ - 5
- ئێستا پێتان ده‌ڵێم
چی له ڕهزهمێوهكهم ده‌كه‌م:
پهرژینهكهی لێ ده‌كه‌مه‌وه و
ده‌بێته له‌وه‌ڕگا،
دیواره‌كه‌ی ده‌ڕووخێنم،
ده‌بێته پێپه‌ست. - 6
- ده‌یكه‌مه كه‌لاوه،
نه په‌رچ ده‌كرێت و نه ژێری هه‌ڵده‌درێته‌وه،
دڕكوداڵ سه‌رهه‌ڵده‌دات.
فه‌رمان به هه‌وره‌كان ده‌كه‌م
باران به‌سه‌ریدا نه‌بارێنن.» - 7
- ڕه‌زه‌مێوی یه‌زدانی سوپاسالار
بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیله و
پیاوانی یه‌هوداش
نه‌مامی شادی ئه‌ون.
به هیوای دادوه‌ری بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌تا خوێنڕژانه؛
به هیوای ڕاستودروستی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌تا داد و بێداده. - دادوه‌ری یه‌زدانی سوپاسالار
- 8
- قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خانوو به خانووه‌وه ده‌لكێنن و
كێڵگه له كێڵگه نزیك ده‌كه‌نه‌وه
هه‌تا هیچ جێیه‌ك نه‌ما و
به ته‌نها خۆتان له خاكه‌كه نیشته‌جێ بوون. - 9
- به ڕاستی گوێم لێ بوو كه یه‌زدانی سوپاسالار فه‌رمووی:
«بێگومان كۆشكی مه‌زن ده‌بێته كه‌لاوه،
خانووی گه‌وره و خۆشیش چوڵه‌وانی. - 10
- چونكه جێی ده دۆنم ڕه‌زه‌مێو، یه‌ك بهت[b] شه‌راب به‌رهه‌م ده‌هێنێت و
حۆمهرێك[c] تۆویش ئێفهیهك[d] به‌رهه‌م ده‌هێنێت.» - 11
- قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌یانییان زوو هه‌ڵده‌ستن
به‌دوای شه‌راب ده‌كه‌ون،
له زه‌رده‌په‌ڕی ئێواران دوا ده‌كه‌ون
مه‌ی گڕی تێبه‌رداون. - 12
- قیساره و ساز، ده‌ف و شمشاڵ و
شه‌راب بووه به خه‌و و خۆراكیان،
به‌ڵام ئاوڕ له كاری یه‌زدان ناده‌نه‌وه،
ده‌ستكرده‌كانی نابینن. - 13
- له‌به‌ر ئه‌وه گه‌له‌كه‌م له‌به‌ر نه‌زانی ڕاپێچ ده‌كرێن،
سه‌نگینه‌كانی له برسان ده‌مرن،
ساده و ساكاره‌كانی له تینووان وشك ده‌بن. - 14
- له‌به‌ر ئه‌وه جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ كرد و
بێ ئه‌ندازه ده‌می خۆی كرده‌وه،
تاكو به‌گزاده و ڕه‌شۆكی و شه‌ڕانگێزان،
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه شانازی به ئۆرشه‌لیم ده‌كه‌ن، شۆڕ ببنه‌وه ناوی. - 15
- مرۆڤ ده‌چه‌مێته‌وه و
پیاو نزم ده‌بێت،
چاوی به‌فیزان نزم ده‌بێت، - 16
- به‌ڵام یه‌زدانی سوپاسالار به دادوه‌ری به گه‌وره ده‌زانرێت،
خودای پیرۆز به ڕاستودروستییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه پیرۆزه. - 17
- مه‌ڕه‌كان ده‌له‌وه‌ڕێن وه‌ك له له‌وه‌ڕگای خۆیان،
بهرخهكانیش له كه‌لاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌له‌وه‌ڕێن. - 18
- قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به په‌تی پووچی تاوان ڕاده‌كێشرێن،
گوناهیش وه‌ك گوریسی عه‌ره‌بانه، - 19
- ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: «با خودا په‌له بكات،
با خێرا بێت له كاره‌كه‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی ببینین.
با نزیك بێته‌وه و بێته دی،
هه‌تا بزانین پلانی خودا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل.» - 20
- قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به خراپ ده‌ڵێن چاك و
به چاكیش ده‌ڵێن خراپ،
ئه‌وانه‌ی تاریكی ده‌كه‌ن به ڕووناكی و
ڕووناكیش ده‌كه‌ن به تاریكی،
ئه‌وانه‌ی تاڵ ده‌كه‌ن به شیرین و
شیرین ده‌كه‌ن به تاڵ. - 21
- قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌به‌رچاوی خۆیان دانان،
له‌لای خۆیان تێگه‌یشتوون. - 22
- قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له شه‌راب خواردنه‌وه پاڵه‌وانن،
پیاوی ئازان بۆ تێكه‌ڵكردنی مه‌ی، - 23
- بۆ به‌رتیل خراپه‌كار بێ‌تاوان ده‌كه‌ن،
ڕاستودروستانیش له مافی خۆیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن. - 24
- له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك كا به زمانی ئاگر قووت بدرێت،
وه‌ك گژوگیای گڕگرتوو داكه‌وێت،
ڕه‌گیان وه‌ك كه‌ڕووی لێدێت،
خونچه‌یان وه‌ك تۆز به‌رز ده‌بێته‌وه؛
چونكه فێركردنی یه‌زدانی سوپاسالاریان ڕه‌تكرده‌وه،
سووكایه‌تییان به وشه‌ی خودا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل كرد. - 25
- له‌به‌ر ئه‌وه تووڕه‌یی یه‌زدان له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی جۆشا،
ده‌ستی بۆ درێژكرد و لێیدا.
چیاكان هه‌ژان و
جه‌سته‌كانیان وه‌ك زبڵی سه‌ر شه‌قامه‌كانی لێهات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا تووڕه‌ییه‌كه‌ی دانه‌مركایه‌وه،
هێشتا ده‌ستی درێژكردووه. - 26
- ئاڵا بۆ نه‌ته‌وه دووره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه،
فیكه بۆ ئه‌وانه ده‌كێشێت كه له‌وپه‌ڕی زه‌وین.
ئه‌وه‌تا خێرا به په‌له دێن! - 27
- نه ماندوو له‌نێویاندایه و نه شه‌كه‌ت،
نه ده‌خه‌وێت و نه خه‌واڵو ده‌بێت،
نه پشتێنی ناوقه‌دی ده‌كرێته‌وه و
نه ئاوزه‌نگی[e] پێڵاوه‌كانی ده‌پچڕێت. - 28
- ئه‌وانه‌ی تیره‌كانیان تیژ و
كه‌وانه‌كانیان توند كراوه،
سمی ئه‌سپه‌كانیان وه‌ك به‌رده‌ئه‌ستێن،
چه‌رخه‌ی گالیسكه‌كانیان وه‌ك گه‌رده‌لووله. - 29
- نه‌ڕه‌یان وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێره مێیه و
وه‌ك به‌چكه شێر ده‌نه‌ڕێنن،
ده‌مڕێنن و نێچیر ده‌گرن،
ده‌یبه‌ن و كه‌س ڕزگاریان ناكات. - 30
- له‌و ڕۆژه به‌سه‌ریدا ده‌نه‌ڕێنن،
وه‌ك هاژه‌ی ده‌ریا.
ده‌ڕواننه خاكه‌كه و ده‌بینن
وا تاریكییه‌كی ته‌نگه،
ڕووناكیش به هه‌وره‌كانی تاریك بووه.
- a. 5:2 به‌رسیله‌ی.
- b. 5:10 یه‌ك بهت ده‌كاته 22 لیتر.
- c. 5:10 نزیكه‌ی 160 كیلۆگرامی تۆ‌و.
- d. 5:10 نزیكه‌ی 16 كیلۆگرام.
- e. 5:27 ئاوه‌زێنه.