عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ئۆرشه‌لیم و یه‌هودا
- 1
- چونكه ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار،
یه‌زدانی سوپاسالار،
به‌ته‌مایه له ئۆرشه‌لیم و له یه‌هودا دابماڵێت
پاڵپشتی و پشتگیری،
هه‌موو پاڵپشتییه‌كی نان و ئاو، - 2
- پاڵه‌وان و جه‌نگاوه‌ر،
دادوه‌ر و پێغه‌مبه‌ر و
فاڵگره‌وه و پیر و - 3
- سه‌رۆكی په‌نجاكان و پیاوماقوڵان،
ڕاوێژكار و پیشه‌وه‌ری دانا و نوشتهكهری تێگه‌یشتوو. - 4
- مێردمنداڵان ده‌كه‌م به میریان،
منداڵان فه‌رمانڕواییان ده‌كه‌ن. - 5
- گه‌ل له‌نێو خۆیان سته‌م له یه‌كتری ده‌كه‌ن،
هه‌ركه‌سه و له هاوڕێكه‌ی.
مێردمنداڵ له پیر ڕاست ده‌بێته‌وه،
چروكیش له سه‌نگین. - 6
- چونكه پیاو یه‌خه‌ی برای خۆی ده‌گرێت
له ماڵی باوكی و ده‌ڵێت:
«تۆ كه‌وات هه‌یه، ببه به سه‌رۆكمان و
ئه‌م كاولگهیهش له‌ژێر ده‌ستته!» - 7
- له‌و ڕۆژه‌دا ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:
«نابم به چاره‌ساز،
نان و به‌رگ له ماڵه‌كه‌م نییه.
مهمكهن به سه‌رۆكی گه‌ل.» - 8
- ئۆرشه‌لیم شكست ده‌خوات و
یه‌هوداش ده‌كه‌وێت،
چونكه زمانیان و كرده‌وه‌كانیان له دژی یه‌زدانه،
بۆ یاخیبوون له‌به‌رچاوی شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی. - 9
- دیمه‌نی ڕوخساریان شایه‌تییان له‌سه‌ر ده‌دات،
وه‌ك سه‌دۆم گوناهه‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن،
نایشارنه‌وه.
قوڕبه‌سه‌ریان،
چونكه خراپه ده‌هێننه سه‌ر خۆیان! - 10
- بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵن
چونكه به‌ری كرده‌وه‌كانی خۆیان ده‌خۆن. - 11
- قوڕبه‌سه‌ر به‌دكار! خراپه‌ی بۆ ده‌بێت،
چونكه پاداشتی كرده‌وه‌كانی ده‌ستی خۆی وه‌رده‌گرێت. - 12
- منداڵان سته‌م له گه‌لی من ده‌كه‌ن و
ژنان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌ن.
گه‌لی من، ڕاستهڕێكارانت چه‌واشه‌كارن و
ڕێگای هاتوچۆی تۆیان تێكداوه. - 13
- یه‌زدان له شوێنی دادوه‌ر دانیشت،
هه‌ستا بۆ حوكمدان به‌سه‌ر گه‌لان. - 14
- یه‌زدان ده‌ست به دادوه‌ری ده‌كات،
له‌گه‌ڵ پیرانی گه‌له‌كه‌ی و میره‌كانیان:
«ئێوه بوون ڕهزهمێوهكهتان لووشدا،
ڕووتانه‌وه‌ی هه‌ژاران له ماڵهكانتانه. - 15
- ئه‌وه چیتانه، گه‌له‌كه‌م وردوخاش ده‌كه‌ن و
ڕووی هه‌ژاران ده‌هاڕن؟»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه، په‌روه‌ردگاری سوپاسالار. - 16
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت:
«كچانی سییۆن له‌خۆبایی بوون،
گه‌ردنیان ده‌رخستووه و
به چاوبازییه‌وه ده‌ڕۆن،
به لاروله‌نجه‌وه ده‌ڕۆن
به زرنگه‌ی له‌رزانه‌ی گۆزینگیان. - 17
- له‌به‌ر ئه‌وه په‌روه‌ردگار ته‌پڵی سه‌ری كچانی سییۆن كه‌چه‌ڵ ده‌كات،
یه‌زدان ڕووتی ئه‌وان به‌ده‌رده‌خات.» - 18
- له‌و ڕۆژه‌دا په‌روه‌ردگار جوانكاری داده‌ماڵێت: له‌رزانه و لاسه‌ره و ملوانكه،
- 19
- گواره و بازن و په‌چه،
- 20
- سه‌رپێچ و قۆڵبه‌ست و پشتێن و ته‌لیسم و چه‌ناخه،
- 21
- ئه‌نگوستیله و خه‌زێم،
- 22
- جلوبه‌رگی جه‌ژن و پاڵتۆ و چارۆكه و جزدان و
- 23
- ئاوێنه، كراسی كه‌تان و سه‌رپۆش و كۆڵوانهكان.
- 24
- جا له جێی بۆنوبه‌رام، بۆگه‌نی و
له جێی كه‌مه‌ربه‌ند گوریس و
له جێی پرچی به ئه‌گریجه سه‌ری ڕووتاوه و
له جێی به‌رگی گرانبه‌ها گوش[a] له‌به‌ر ده‌كه‌ن،
نیشانه‌ی داغیش له جێی جوانی ده‌بێت. - 25
- پیاوه‌كانتان به شمشێر و
پاڵهوانهكانتان له جه‌نگدا ده‌كه‌ون. - 26
- جا ده‌روازه‌كانی سییۆن شین ده‌گێڕن و ده‌گریێن،
بێكه‌س له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشن.
- a. 3:24 ڕیشاڵێكی ڕووهكییه كه له‌و سه‌رده‌مه به‌رگی ماته‌می لێ دروستده‌كرا.