عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - یەزدان زەوی وێران دەکات
 - 1
 - ئەوەتا یەزدان لە داهاتوودا زەوی چۆڵ دەکات،
بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت،
دانیشتووانەکەی پەرت دەکات. - 2
 - کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت،
گەورە وەک کۆیلەکەی،
خانم وەک کەنیزەکەی،
کڕیار وەک فرۆشیار،
بەخشەر وەک وەرگر،
قەرزدەر وەک قەرزار. - 3
 - زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت و
بە تاڵان تاڵان دەکرێت،
یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو. - 4
 - زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،
جیهان داهێزرا و سیس بوو،
گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا. - 5
 - زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو،
چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد،
فەرزەکانیان پێشێل کرد و
پەیمانی هەتاهەتاییان شکاند. - 6
 - لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد و
دانیشتووانەکەی سزادران.
لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان و
خەڵکێکی کەم مایەوە. - 7
 - شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو،
هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن. - 8
 - دەفی دەنگ خۆش کپ بوو،
هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە،
قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو. - 9
 - بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە،
مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت. - 10
 - شاری وێران تێکشکاوە،
هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە. - 11
 - لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەراب
خۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک،
دوورخرایەوە شادی زەوی. - 12
 - ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە و
لێدانی دەروازەش کاولییە. - 13
 - ئاوا دەبێت لەناوەندی زەوی
لەنێو گەلان،
وەک داتەکاندنی دار زەیتوون،
وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت. - 14
 - ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن،
بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن. - 15
 - لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن،
لە دوورگەکانی دەریاشەوە
ناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل بەرز بکەنەوە. - 16
 - لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو:
«شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!»
جا گوتم: «فەوتام! فەوتام!
قوڕبەسەرم!
ناپاکان ناپاکییان کرد!
ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!» - 17
 - ترس و چاڵ و تەڵە
بەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی. - 18
 - ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێت
دەکەوێتە چاڵەکەوە و
ئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوە
بە تەڵەکەوە دەبێت.
بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە و
بناغەکانی زەوی هەژان. - 19
 - زەوی بە شکان دەشکێت،
زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت،
زەوی بە لەقین دەلەقێت. - 20
 - زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت،
جۆلانە دەکات وەک کەپر لەبەردەم با.
یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە،
دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە. - 21
 - لەو ڕۆژەدا یەزدان
سزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان و
لەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات. - 22
 - بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوە
وەک دیل لە بەندیخانە و
لە گرتووخانە توند دەکرێن و
دوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن. - 23
 - مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت،
چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکات
لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم،
شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە. 

