عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سروشێك سه‌باره‌ت به شاری سور
- 1
- سروشێك سه‌باره‌ت به سور:
واوه‌یلا بكه‌ن ئه‌ی كه‌شتییه‌كانی ته‌رشیش!
چونكه سور كاول كراوه،
نه خانوو نه به‌نده‌ری به ئێوه‌ی نه‌ماوه،
له خاكی قوبرسه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌نرا. - 2
- بحه‌په‌سێن دانیشتووانی دوورگه‌كه و
بازرگانانی سه‌یدا،
ئه‌وانه‌ی ده‌ریا ده‌بڕن، پڕیان كردوویت. - 3
- دانه‌وێڵه‌ی شیحۆر
له‌سه‌ر ئاوه زۆره‌كان ده‌هات،
داهاتی ئه‌و دروێنه‌ی ڕووباری نیله،
جا سور بوو به بازاڕی نه‌ته‌وه‌كان. - 4
- شه‌رمه‌زار به ئه‌ی سه‌یدا! چونكه ده‌ریا گوتی،
قه‌ڵای ده‌ریا گوتی:
«نه ژانم گرت و نه منداڵم بوو،
نه گه‌نجم گه‌وره كرد و نه كچی عازه‌بم پێگه‌یاند.» - 5
- كاتێك هه‌واڵ به میسر ده‌گات،
به هه‌واڵی سور ژان ده‌یانگرێت. - 6
- بپه‌ڕنه‌وه بۆ ته‌رشیش،
واوه‌یلا بكه‌ن، ئه‌ی دانیشتووانی دوورگه‌كه! - 7
- ئایا ئه‌مه شاری خۆشییه بۆتان،
ئه‌وه‌ی دێرینی له دێرزه‌مانه‌وه‌یه،
ئه‌وه‌ی پێیه‌كانی به‌ره‌و دووری ده‌به‌ن
بۆ ئاواره بوون؟ - 8
- كێ ئه‌م پلانه‌ی له دژی سوری تاج له‌سه‌ر داڕشت،
ئه‌وه‌ی میران بازرگانه‌كانی ئه‌ون،
فرۆشیاره‌كانی به‌ناوبانگه‌كانی زه‌وین؟ - 9
- یه‌زدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووه
بۆ گڵاوكردنی شانازی هه‌موو شكۆمه‌ندییه‌ك،
بۆ نزمكرنهوهی هه‌موو به‌ناوبانگه‌كانی زه‌وی. - 10
- ئه‌ی دانیشتووانی ته‌رشیش،
زه‌وییه‌كه‌تان وه‌ك كه‌ناری نیل بكێڵن،
ئیتر به‌نده‌ر نه‌ما. - 11
- یه‌زدان ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ریادا درێژكرد و
شانشینه‌كان تۆقین.
له دژی فینیكیا فه‌رمانی دا
بۆ كاولبوونی قه‌ڵاكانی. - 12
- فه‌رمووی: «جارێكی دی شانازی ناكه‌یت،
ئه‌ی سه‌یدای كچه پاكیزه[a] ، ئێستا پێشێل كراویت!
«هه‌سته به‌ره‌و قوبرس بپه‌ڕه‌وه،
له‌وێش حه‌وانه‌وه‌ت نابێت.» - 13
- ئه‌وه‌تا خاكی بابلییه‌كان،
گه‌لێكی لێیه كه به هیچ دانانرێت!
ئاشور كردییه شوێنی دڕنده بیابانییه‌كان[b] .
قوللهكانیان[c] دروستكرد،
قه‌ڵاكانیان ڕووخاند،
كردیان به كاولگه. - 14
- ئه‌ی كه‌شتییه‌كانی ته‌رشیش واوه‌یلا بكه‌ن،
چونكه قهڵاكانتان كاول بوون. - 15
- له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌وه ده‌بێت، سور حه‌فتا ساڵ له‌بیر ده‌كرێت، به‌قه‌د ڕۆژگاری پاشایه‌ك. پاش حه‌فتا ساڵه‌كه وه‌ك گۆرانی ژنه له‌شفرۆشێك بۆ سور ده‌بێت:
- 16
- «ده‌ست بده قیساره و به‌ناو شاردا بسووڕێوه
ئه‌ی ژنه له‌شفرۆشی له‌بیركراو!
باش مۆسیقا بژه‌نه و زۆر گۆرانی بڵێ
بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاد نه‌كرێیت.» - 17
- جا پاش حه‌فتا ساڵه‌كه، یه‌زدان سور به‌سه‌رده‌كاته‌وه و سور ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كرێ وه‌رگرتنی و له‌گه‌ڵ هه‌موو شانشینه‌كانی جیهان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌شفرۆشی ده‌كات.
- 18
- به‌ڵام بازرگانییه‌كه‌ی و كرێ وه‌رگرتنه‌كه‌ی ته‌رخانكراو ده‌بێت بۆ یه‌زدان. هه‌ڵناگیرێت و له گه‌نجینه ناكرێت، به‌ڵكو بازرگانییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه له‌به‌رده‌م یه‌زدانن، بۆ ئه‌وه‌ی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبه‌ها بپۆشن.
- a. 23:12 پاكیزه: مه‌به‌ست له‌پێش داگیركردنیهتی، كه به‌راوردی ده‌كات به كچی پاكیزه.
- b. 23:13 بڕوانه \+xt ئیشایا 13:21 و یه‌رمیا 50:39\+xt*.
- c. 23:13 قولله لێره مه‌به‌ست له بورجێكه كه به دار دروستكراوه له كاتی شه‌ڕدا به‌كارهاتووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارێكی شوورابه‌ند.