عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سروشێك سه‌باره‌ت به‌ دیمه‌شق 
1
سروشێك سه‌باره‌ت به‌ دیمه‌شق:
«بڕوانه‌، دیمه‌شق له‌نێو شاران ده‌سڕێته‌وه‌ و
ده‌بێته‌ ته‌په‌یه‌كی ڕووخاو.
2
شاره‌كانی عه‌رۆعێر به‌جێماون و
بۆ مێگه‌له‌كان ده‌بن،
تێدا ڕاده‌كشێن،
كه‌س نییه‌ بیانترسێنێت.
3
قه‌ڵا له‌ ئه‌فرایم نامێنێت و
پاشایه‌تیش له‌ دیمه‌شق.
پاشماوه‌ی ئارام وه‌ك
شكۆمه‌ندی نه‌وه‌ی ئیسرائیلی لێ دێت،»
ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره‌.
4
«له‌و ڕۆژه‌دا شكۆمه‌ندی یاقوب نزم ده‌بێته‌وه‌،
قه‌ڵه‌وی گۆشته‌كه‌ی لاواز ده‌بێت.
5
وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی ده‌غڵی به‌پێوه‌ ڕاوه‌ستاو ده‌بێت له‌لایه‌ن دروێنه‌كه‌رانه‌وه‌،
بازووشی گوڵه‌گه‌نم ده‌دروێته‌وه‌.
وه‌ك هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گوڵه‌گه‌نم ده‌بێت
له‌ دۆڵی ڕفایم.
6
وه‌ك ته‌كاندنی دار زه‌یتوون
كه‌ پاشماوه‌ی تێدا ده‌مێنێته‌وه‌،
دوو یان سێ ده‌نك له‌سه‌ر چڵه‌كان،
چوار یان پێنج له‌ لقه‌ به‌رداره‌كان.»
ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌، خودای ئیسرائیل.
7
له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ ئاوڕ له‌ دروستكه‌ره‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌ و
چاوه‌كانیش به‌ره‌و خودا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسرائیله‌.
8
ئاوڕ له‌ قوربانگاكان ناداته‌وه‌
كه‌ دروستكراوی ده‌ستی خۆین،
ئه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی دروستی كردوون سه‌یریان ناكات،
ستوونه‌ ئه‌شێراكان[a] و قوربانگاكانی بخوور.
9
له‌و ڕۆژه‌دا شاره‌ قه‌ڵابه‌نده‌كانی وه‌ك كه‌لاوه‌ی چۆڵكراوی ناو دارستانه‌كان و چڵه‌داره‌كانی لێدێت كه‌ له‌ ڕووی نه‌وه‌ی ئیسرائیل چۆڵیان كردن، جا وێران ده‌بێت.
10
خودای ڕزگاركه‌ری خۆتت له‌بیر چوو،
تاشه‌به‌رده‌كه‌ت، قه‌ڵاكه‌ت به‌بیر نه‌هاته‌وه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕووه‌كی چاك ده‌چێنن
به‌ڵام نه‌مامی نامۆ سه‌رهه‌ڵده‌دات.
11
ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌یچێنیت، وای لێ ده‌كه‌یت نه‌مام بكات
بۆ به‌یانی وای لێ ده‌كه‌یت گوڵ بكات،
به‌ڵام دروێنه‌ له‌ ڕۆژی نه‌خۆشی و ئازاری
بێ چاره‌سه‌ردا له‌ده‌ست ده‌چێت.
12
ئای له‌ هاژه‌هاژی خه‌ڵكانێكی زۆر،
وه‌ك هاژه‌ی ده‌ریا كه‌ ده‌هه‌ژێت!
خوڕه‌ی نه‌ته‌وه‌كان
وه‌ك خوڕه‌ی ئاوی زۆر كه‌ خوڕه‌ی دێت!
13
نه‌ته‌وه‌كان كه‌ خوڕه‌یان دێت وه‌ك خوڕه‌ی ئاوی زۆر،
به‌ڵام تێیان ڕاده‌خوڕێت و بۆ دوور هه‌ڵدێن،
وه‌ك پووشی چیاكان له‌به‌رده‌م با ڕاو ده‌نرێت و
وه‌ك ته‌پوتۆز له‌به‌رده‌م ڕه‌شه‌با.
14
ده‌مه‌و ئێواره‌ تۆقینێكی له‌ناكاوه‌!
به‌ره‌به‌یانێكی زوو نامێنن!
ئه‌مه‌ به‌شی تاڵانكارانمانه‌،
به‌ختی ڕاوڕووتكارانمانه‌.
  1. a. 17‏:8 ستوونه‌ ئه‌شێرا: هێمای خواژنه‌. بڕوانه‌ \+xt یه‌كه‌م پاشایان 11‏:5‏\+xt*‏.