عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانی ستایش
- 1
- لەو ڕۆژەدا دەڵێیت:
 «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم،
 هەرچەندە لێم تووڕە بوویت،
 بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.
- 2
- ئەوەتا خودای ڕزگاریی من،
 دڵنیا دەبم و ناترسم،
 چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و
 ئەو بوو بە ڕزگاریم.»
- 3
- بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە
 لە کانییەکانی ڕزگاری.
- 4
- لەو ڕۆژەدا دەڵێن:
 «ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن،
 وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت،
 باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.
- 5
- گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،
 چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە،
 با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.
- 6
- ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە!
 چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»

