عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانی ستایش 
1
له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ڵێیت:
«ئه‌ی یه‌زدان، ستایشت ده‌كه‌م،
هه‌رچه‌نده‌ لێم تووڕه‌ بوویت،
به‌ڵام تووڕه‌ییه‌كه‌ت له‌ من دامركایه‌وه‌ و دڵت دامه‌وه‌.
2
ئه‌وه‌تا خودای ڕزگاریی من،
دڵنیا ده‌بم و ناترسم،
چونكه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگار هێز و سروودی منه‌ و
ئه‌و بوو به‌ ڕزگاریم.»
3
به‌ شادییه‌وه‌ ئاو ده‌كێشنه‌وه‌
له‌ كانییه‌كانی ڕزگاری.
4
له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ڵێن:
«ستایشی یه‌زدان بكه‌ن، ناوی ڕابگه‌یه‌نن،
وا بكه‌ن كرداره‌كانی له‌نێو گه‌لاندا زانراو بێت،
باسی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ناوی به‌رز بووه‌ته‌وه‌.
5
گۆرانی بۆ یه‌زدان بڵێن،
چونكه‌ كاری شكۆمه‌ندانه‌ی كردووه‌،
با ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا زانراو بێت.
6
ئه‌ی نیشته‌جێی سییۆن ده‌نگ به‌رز بكه‌ره‌وه‌ و هاوار بكه‌!
چونكه‌ خودا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل له‌نێوتاندا مه‌زنه‌.»