عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دورینەوەی گەردەلوول 
1
«کەڕەنا ببە بۆ دەمت!
هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان،
لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند و
لە فێرکردنەکانم یاخی بوون.
2
هاوار بۆ من دەکەن:
”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“
3
بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە،
لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت.
4
ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو،
میریان دانا، کە من نایانناسم.
لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد،
بۆ لەناوچوونیان.
5
ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ!
تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت.
هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟
6
هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن!
وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا.
گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت.
7
«ئەوان با دەچێنن و
گەردەلوول دەدورنەوە.
چێنراوێک کە بەروبوومی نییە و
ئاردی لێ دروستناکرێت و
ئەگەر دروستیش کرا
بێگانەکان هەڵیدەلووشن.
8
ئیسرائیل هەڵلووشرا!
ئێستا لەنێو نەتەوەکاندا
وەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە.
9
وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنها
چوونە ئاشور.
ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە.
10
هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە،
بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە،
ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار[a] دەفەوتێن.
11
«هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد،
بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن.
12
شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم،
بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت.
13
قوربانیم پێشکەش دەکەن و
خۆیان گۆشتەکەی دەخۆن،
بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە.
ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد و
سزای گوناهەکانیان دەدات:
ئەوان دەگەڕێنەوە میسر.
14
ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد و
چەندین کۆشکی بنیاد نا،
یەهوداش شارە قەڵابەندەکان.
بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانی
ئینجا قەڵاکانی دەخوات.»
  1. a. 8‏:10 مەبەست لە پاشای ئاشورە.‏