عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد،
تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون،
هەروەها خراپەی سامیرە.
فێڵیان کرد،
دز چووە ژوورەوە و
جەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد، - 2
 - بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوە
کە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە.
ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات،
لە بەرچاومدان. - 3
 - «بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن و
بە درۆکانیشیان میر. - 4
 - هەموو داوێنپیسن
وەک تەنوورێکی گەرمکراون
کە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات،
لە کاتی هەویر شێلانەوە هەتا کاتی هەڵهاتنی. - 5
 - لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا،
میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت،
پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات. - 6
 - دڵیان وەک ناخی تەنوورە،
بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە.
قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت و
بۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە. - 7
 - هەموویان وەک تەنوور گەرمن،
دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن،
هەموو پاشاکانیان دەکەون،
کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات. - 8
 - «ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت.
ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە. - 9
 - بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن و
ئەویش پێی نازانێت.
قژی ماشوبرنج بووە و
ئەویش پێی نازانێت. - 10
 - لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات،
لەگەڵ هەموو ئەوەشدا
ناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان و
بەدوایدا ناگەڕێن. - 11
 - «ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە،
گێل و بێ مێشک،
بانگی میسر دەکەن و
بۆ لای ئاشور دەچن. - 12
 - کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم،
وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم.
کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەم
بەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم. - 13
 - قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن!
ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون!
من دەیانکڕمەوە،
بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن. - 14
 - کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێنن
لە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن.
بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە،
لە من هەڵدەگەڕێنەوە. - 15
 - من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد،
بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە. - 16
 - دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز،
وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت.
لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن.
لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ. 

