عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
تۆبه‌نه‌كردنی ئیسرائیل 
1
«وه‌رن، با بگه‌ڕێینه‌وه‌ لای یه‌زدان،
چونكه‌ ئه‌و پارچه‌پارچه‌ی كردووین و
هه‌ر ئه‌ویش چاره‌سه‌رمان ده‌كات.
ئه‌و برینداری كردووین و
هه‌ر ئه‌ویش برینه‌كانمان ساڕێژ ده‌كات.
2
دوای دوو ڕۆژ ده‌مانژیێنێته‌وه‌،
له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ڵمانده‌ستێنێته‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌به‌رده‌میدا بژین.
3
با دان به‌ یه‌زداندا بنێین،
با تێبكۆشین بۆ ئه‌وه‌ی دانی پێدا بنێین.
بێگومان وه‌ك چۆن ڕۆژ هه‌ڵدێت
ئاواش یه‌زدان ده‌رده‌كه‌وێت،
وه‌ك بارانی زستان دێته‌ لامان،
وه‌ك به‌هاره‌ باران كه‌ زه‌وی ئاو ده‌دات.»
4
«ئه‌ی ئه‌فرایم، چیت لێ بكه‌م؟
ئه‌ی یه‌هودا، چیت لێ بكه‌م؟
خۆشویستنی ئێوه‌ وه‌ك هه‌وری به‌یانییان وایه‌،
وه‌ك ئه‌و شه‌ونمه‌ی به‌ زوویی ده‌ڕوات.
5
له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران پارچه‌پارچه‌م كردن،
به‌ وشه‌كانی ده‌مم ئێوه‌م كوشت،
حوكمه‌كه‌شم وه‌ك ڕووناكی ده‌ركه‌وت.
6
چونكه‌ میهره‌بانیم ده‌وێ نه‌ك قوربانی،
له‌لای من خواناسی له‌ قوربانی سووتاندن گرنگتره‌.
7
به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك ئاده‌م سه‌رپێچی په‌یمانیان كرد،
له‌وێدا ناپاكییان له‌ من كرد.
8
گلعاد شاری خراپه‌كارانه‌ و
به‌ خوێن پێپه‌سته‌.
9
وه‌ك چۆن جه‌رده‌ بۆسه‌ بۆ كه‌سێك ده‌نێنه‌وه‌،
ئاواش ده‌سته‌ی كاهینه‌كان،
له‌ ڕێگادا ڕووه‌و شه‌خه‌م خه‌ڵك ده‌كوژن.
به‌دڕه‌وشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
10
له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیلدا كارێكی تۆقێنه‌ر ده‌بینم،
له‌وێدا ئه‌فرایم له‌شفرۆشی ده‌كات،
ئیسرائیل گڵاوه‌.
11
«تۆش ئه‌ی یه‌هودا،
ڕۆژی لێپێچینه‌وه‌ت بۆ دیاریكراوه‌.
«هه‌ر كاتێك بمه‌وێت ڕاپێچكراوانی گه‌له‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌[a] ،
  1. a. 6‏:11 گه‌ڕاندنه‌وه‌ له‌ ڕاپێچكراوی هێمایه‌ك بووه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری.