عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئه‌فرایم له‌سه‌ر با ده‌له‌وه‌ڕێت،
دوای بای ڕۆژهه‌ڵات كه‌وتووه‌،
هه‌موو ڕۆژێك درۆ و توندوتیژی زیاد ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئاشوردا په‌یمان ده‌به‌ستن و
زه‌یتی زه‌یتوون بۆ میسر ده‌نێرێت.
2
یه‌زدان له‌ دژی یه‌هودا سكاڵای هه‌یه‌،
سزای یاقوب به‌پێی ڕه‌فتاره‌كه‌ی ده‌دات،
كرده‌وه‌كانی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌داته‌وه‌.
3
له‌ناو سكدا پاژنه‌ی براكه‌ی گرت و
به‌ هێزی خۆی له‌گه‌ڵ خودا كه‌وته‌ زۆرانێ.
4
له‌گه‌ڵ فریشته‌كه‌ زۆرانێی كرد و سه‌ركه‌وت،
گریا و پاڕایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی میهره‌بان بێت.
له‌ بێت‌ئێل تووشی بوو،
له‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵی كرد[a] .
5
یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار،
ناوبانگی یه‌زدانه‌!
6
تۆش بۆ لای خودات بگه‌ڕێوه‌،
خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و دادپه‌روه‌ری په‌یڕه‌و بكه‌ و
هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانی خودای خۆت به‌.
7
بازرگان ته‌رازووی ساخته‌ی له‌ ده‌ستدایه‌،
حه‌ز ده‌كات سته‌م بكات.
8
ئه‌فرایم گوتی:
«من ده‌وڵه‌مه‌ند بووم و سامانم بۆ خۆم پێكه‌وه‌نا،
له‌ هه‌موو سامانه‌كه‌م خراپه‌یه‌كم تێدا نابیننه‌وه‌
كه‌ گوناه بێت.»
9
«من یه‌زدانی خودای ئێوه‌م،
ئه‌وه‌ی له‌ خاكی میسره‌وه‌ تۆی ده‌رهێنا،
دووباره‌ له‌ناو چادره‌كان نیشته‌جێت ده‌كه‌م،
وه‌ك ڕۆژانی جه‌ژن.
10
قسه‌م له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كاندا كرد و
بینینی زۆرم بۆ ئاشكرا كردن،
هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ نموونه‌م هێنایه‌وه‌.»
11
ئایا خراپه‌كاری له‌ گلعاد هه‌یه‌؟
بێگومان دانیشتووانه‌كه‌ی پووچن!
له‌ گلگال گا ده‌كه‌ن به‌ قوربانی،
به‌ڵێ، به‌ڵام قوربانگاكانیان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ به‌رد ده‌بن
له‌سه‌ر هێڵه‌كانی جووتی كێڵگه‌دا.
12
یاقوب بۆ ده‌شتوده‌ری ئارام[b] هه‌ڵات و
ئیسرائیل له‌ پێناوی ژنێكدا خزمه‌تی كرد،
له‌ پێناوی ژنێكدا شوانه‌تی كرد.
13
یه‌زدان له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رێكه‌وه‌ ئیسرائیلی له‌ میسر ده‌رهێنا و
له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رێكیشه‌وه‌ چاودێری كرد.
14
به‌ڵام ئه‌فرایم زۆر به‌ خراپی یه‌زدانی په‌ست كرد،
په‌روه‌ردگاره‌كه‌شی تاوانی ئه‌و خوێنه‌ی له‌سه‌ریه‌تی ده‌یهێڵێته‌وه‌ و
سووكایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌داته‌وه‌.
  1. a. 12‏:4 قسه‌ی له‌گه‌ڵیدا كرد: بڕوانه‌، بۆ نموونه‌، \+xt په‌یدابوون 32‏:30‏\+xt*‏.
  2. b. 12‏:12 میسۆپۆتامیا، وڵاتی نێوان دجله‌ و فورات. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 28‏:2‏\+xt*‏.