عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پایه‌به‌رزی عیسای مه‌سیح 
1
له‌ سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه‌ خودا زۆر جار و به‌ ڕێگای جۆراوجۆر له‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوباپیراندا دواوه‌،
2
به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌ی كۆتاییدا له‌ ڕێگه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان دوا، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كردووه‌ وه‌ك میراتگری هه‌موو شتێك و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ گه‌ردوونی دروستكردووه‌.
3
كوڕه‌كه‌ تیشكی شكۆی خودایه‌ و به‌ ته‌واوی وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی[a] ، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه‌ به‌ هێزی فه‌رمایشتی خۆی، له‌دوای ئه‌وه‌ی پاكسازیی بۆ گوناه كرد له‌ ده‌سته‌ڕاستی خودای مه‌زن له‌ ئاسمان دانیشت.
4
به‌م شێوه‌یه‌ كوڕه‌كه‌ له‌ فریشته‌كان پایه‌به‌رزتر بوو، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ناوێكی به‌ میرات بۆ مایه‌وه‌ زۆر له‌وان شكۆدارتر.
5
ئایا خودا چ جارێك به‌ كام له‌ فریشته‌كانی فه‌رمووه‌:
{تۆ كوڕی منی،
من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت}[b] ؟
هه‌روه‌ها:
{من ده‌بمه‌ باوكی ئه‌و و
ئه‌ویش ده‌بێته‌ كوڕی من}[c] ؟
6
دیسان كاتێك خودا نۆبه‌ره‌كه‌ی ده‌هێنێته‌ جیهانه‌وه‌، ده‌فه‌رموێت:
{با هه‌موو فریشته‌ی خودا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن.}[d]
7
له‌باره‌ی فریشته‌ش ده‌فه‌رموێ:
{خودا وا له‌ فریشته‌كانی ده‌كات وه‌ك با بن،
خزمه‌تكاره‌كانیشی وه‌ك بڵێسه‌ی ئاگر.}[e]
8
به‌ڵام له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌:
{ئه‌ی خودایه‌، ته‌ختی تۆ بۆ هه‌تاهه‌تاییه‌،
گۆچانی شانشینیت گۆچانی دادپه‌روه‌رییه‌.
9
تۆ حه‌زت له‌ ڕاستودروستییه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌ بووه‌وه‌،
بۆیه‌ خودا، خودای خۆت له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای،
به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی[f] كردیت.}[g]
10
هه‌روه‌ها:
{تۆ یه‌زدان، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بناغه‌ی زه‌ویت دانا،
ئاسمانیش ده‌ستكردی تۆیه‌.
11
ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت،
هه‌موو وه‌ك كراس كۆن ده‌بن.
12
وه‌ك كه‌وا ده‌یپێچیته‌وه‌، وه‌ك به‌رگی كۆن ده‌گۆڕدرێن،
به‌ڵام تۆ هه‌روه‌ك خۆتی، ساڵانی تۆ كۆتایی نایه‌ت.}[h]
13
ئایا خودا چ جارێك به‌ كام له‌ فریشته‌كانی فه‌رمووه‌:
{له‌ ده‌سته‌ڕاستم دابنیشه‌
هه‌تا دوژمنانت ده‌كه‌مه‌ ته‌خته‌پێ[i] بۆ پێیه‌كانت}[j] ؟
14
ئایا هه‌موویان ڕۆحی خزمه‌تكارانه‌ نین كه‌ نێردراون بۆ خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن؟
  1. a. 1‏:3 وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی: مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سیح ده‌ربڕینێكی ڕاسته‌قینه‌ی ناخی خودایه‌.
  2. b. 1‏:5 \+xt زه‌بووره‌كان 2‏:7.‏\+xt*‏
  3. c. 1‏:5 \+xt دووه‌م ساموئێل 7‏:14 و یه‌كه‌م پوخته‌ی مێژوو 17‏:13.‏\+xt*‏
  4. d. 1‏:6 له‌ وه‌رگێڕانی یۆنانی بۆ په‌یمانی كۆن، \+xt دواوتار 32‏:43‏\+xt*.
  5. e. 1‏:7 \+xt زه‌بووره‌كان 104‏:4.‏\+xt*‏
  6. f. 1‏:9 له‌ په‌یمانی كۆن داود له‌لایه‌ن ساموئێله‌وه‌ چه‌وركرا كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی خودایه‌، ئه‌م چه‌وركردنه‌ش وه‌ك نه‌ریتێك به‌رده‌وام بوو بۆ ڕزگاریی خودا.
  7. g. 1‏:9 \+xt زه‌بووره‌كان 45‏:6‏،7‏\+xt*‏.
  8. h. 1‏:12 \+xt زه‌بووره‌كان 102‏:25‏-27.‏\+xt*‏
  9. i. 1‏:13 به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاشا كورسییه‌كه‌ی به‌رز بووه‌، ته‌خته‌یه‌ك له‌ژێر پێی دانراوه‌ كه‌ وێنه‌ی دوژمنه‌كانی له‌سه‌ر كێشراوه‌، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خستنه‌ ژێر پێیان.
  10. j. 1‏:13 \+xt زه‌بووره‌كان 110‏:1.‏\+xt*‏