عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پشتگوێ نه‌خستنی ڕزگاری 
1
له‌به‌ر ئه‌مه‌ ده‌بێ وریاتر بین له‌وه‌ی بیستمان، نه‌وه‌ك لێی لابده‌ین،
2
چونكه‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ند بوون به‌و په‌یامه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فریشته‌كانه‌وه‌ گوترا، كه‌ هه‌موو ده‌ستدرێژی و سه‌رپێچییه‌ك سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی وه‌رگرتووه‌،
3
ئه‌وا ئێمه‌ چۆن ده‌توانین له‌و سزایه‌ هه‌ڵبێین، كه‌ ڕزگارییه‌كی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مه‌ پشتگوێ بخه‌ین؟ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار به‌هۆی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆوه‌ گوترا و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بیستیان بۆمان پشتڕاست كرایه‌وه‌،
4
خوداش به‌ نیشانه‌ و كاری مه‌زن و په‌رجووی جۆراوجۆر شایه‌تی بۆ ئه‌م ڕزگارییه‌ دا، هه‌روه‌ها به‌و به‌هرانه‌ی ڕۆحی پیرۆز كه‌ به‌گوێره‌ی خواستی خۆی دابه‌شی كردوون.
عیسا وه‌ك براكانیه‌تی 
5
ئه‌و جیهانه‌ی كه‌ دێت و باسی ده‌كه‌ین، ملكه‌چی فریشته‌كانی نه‌كردووه‌.
6
به‌ڵام له‌ شوێنێكدا كه‌سێك شایه‌تی داوه‌:
{مرۆڤ چییه‌ تاكو بیری لێ بكه‌یته‌وه‌؟
كوڕی مرۆڤ چییه‌ تاكو بایه‌خی پێبده‌یت؟
7
بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌وت له‌ فریشته‌كانت به‌ كه‌متر دانا و
تاجی شكۆ و ڕێزت خسته‌ سه‌ری،
8
هه‌روه‌ها هه‌موو شتێكت خستووه‌ته‌ ژێر پێی ئه‌و.}[a]
كاتێك خودا هه‌موو شتێكی ملكه‌چ كردووه‌، هیچ شتێكی نه‌هێشته‌وه‌ ملكه‌چی نه‌كات. هه‌رچه‌نده‌ ئێستا نابینین هه‌موو شتێك ملكه‌چی كرابێت.
9
به‌ڵكو عیسا ده‌بینین، ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ فریشته‌كان كه‌متر دانرا، له‌به‌ر ئازاری مردن تاجی شكۆ و ڕێزی خراوه‌ته‌ سه‌ر، تاكو به‌ نیعمه‌تی خودا له‌ جیاتی هه‌ر یه‌كێك مردن بچێژێ.
10
له‌ خودا ده‌وه‌شایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ ئه‌و و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌، كاتێك ده‌یویست ڕۆڵه‌ی زۆر بهێنێته‌ نێو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی، ده‌بووایه‌ عیسا كه‌ پێشه‌نگی ڕزگاركردنیانه‌، له‌ ڕێگه‌ی ئازاره‌وه‌ بكاته‌ ڕزگاركه‌رێكی ته‌واو.
11
عیسا كه‌ خه‌ڵك پیرۆز ده‌كات و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پیرۆز كراون هه‌ردووكیان سه‌ر به‌ یه‌ك خێزانن، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش عیسا شه‌رم ناكات به‌ خوشك یان برا ناویان ببات.
12
ده‌فه‌رموێ:
{ناوی تۆ به‌ براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم،
له‌ناو كۆمه‌ڵدا[b] ستایشت ده‌كه‌م.}[c]
13
هه‌روه‌ها:
{من به‌وه‌ پشتبه‌ستوو ده‌بم.}[d]
دیسان:
{ئه‌وه‌تا خۆم و ئه‌و منداڵانه‌ی خودا پێیداوم.}[e]
14
بۆیه‌ كه‌ منداڵه‌كان له‌ گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌ سروشتی مرۆڤایه‌تییان كرد، تاكو به‌هۆی مردنی خۆیه‌وه‌ له‌ناوببات كه‌ هێزی مردنی هه‌یه‌، واته‌ شه‌یتان،
15
ئه‌وانه‌ش ئازاد بكات كه‌ به‌ درێژایی ژیانیان له‌ ترسی مردن ملكه‌چی كۆیلایه‌تی بوون.
16
به‌ ڕاستیش بۆ یارمه‌تیدانی فریشته‌ نییه‌، به‌ڵكو بۆ یارمه‌تیدانی نه‌وه‌ی ئیبراهیمه‌.
17
له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست بوو له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ له‌ خوشكان و برایانی بچێت تاكو ببێته‌ سه‌رۆك كاهینێكی به‌ به‌زه‌یی و دڵسۆز له‌ خزمه‌تكردنی خودا، هه‌روه‌ها ببێته‌ كه‌فاره‌ت[f] له‌ پێناوی گوناهه‌كانی خه‌ڵك.
18
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ئازاری چێژتووه‌ و تاقی كراوه‌ته‌وه‌، ده‌توانێت یارمه‌تیی ئه‌وانه‌ش بدات كه‌ تاقی ده‌كرێنه‌وه‌.
  1. a. 2‏:8 \+xt زه‌بووره‌كان 8‏:4‏-6.‏\+xt*‏
  2. b. 2‏:12 یۆنانی: كڵێسا.
  3. c. 2‏:12 \+xt زه‌بووره‌كان 22‏:22.‏\+xt*‏
  4. d. 2‏:13 \+xt ئیشایا 8‏:17.‏\+xt*‏
  5. e. 2‏:13 \+xt ئیشایا 8‏:18.‏\+xt*‏
  6. f. 2‏:17 ئه‌و قوربانییه‌ی كه‌ تووڕه‌یی خودا لاده‌دات.