عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
عیسا پایه‌به‌رزتره‌ له‌ موسا 
1
كه‌واته‌ ئه‌ی خوشك و برایانی پیرۆز، ئێوه‌ كه‌ له‌ بانگه‌وازی ئاسمانی به‌شدارن، سه‌یری عیسا بكه‌ن كه‌ نێردراو و سه‌رۆك كاهینی دانپێدانانمانه‌.
2
ئه‌و دڵسۆز بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و خودایه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانی كرد، هه‌روه‌ك موسا له‌ هه‌موو ماڵی خودا دڵسۆز بوو.
3
عیسا بۆی دانرا شایانی شكۆیه‌كی زیاتر بێت له‌ موسا، وه‌ك چۆن دروستكه‌ری خانووێك ڕێزی له‌ خودی خانووه‌كه‌ زیاتره‌.
4
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خانووێك یه‌كێك دروستی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی دروستكردووه‌ خودایه‌.
5
موسا وه‌ك خزمه‌تكارێكی دڵسۆز له‌ هه‌موو ماڵی خودا بوو و شایه‌تی بۆ ئه‌و فه‌رمایشتانه‌ ده‌دا كه‌ له‌ داهاتوودا خودا ده‌یفه‌رموو.
6
به‌ڵام مه‌سیح وه‌ك كوڕه‌كه‌ له‌سه‌ر ماڵی خودا[a] دڵسۆزه‌، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌ستبگرین به‌و متمانه‌ و هیوایه‌ی كه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین.
ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ دژی بێباوه‌ڕی 
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌، وه‌ك ڕۆحی پیرۆز ده‌فه‌رموێ:
{ئه‌مڕۆ، كاتێك گوێتان له‌ فه‌رمایشتی ئه‌و ده‌بێت،
8
دڵی خۆتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ك له‌ یاخیبوونه‌كه‌ ڕوویدا،
له‌ ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ بیابان.
9
له‌وێ باوباپیرانتان ئه‌زموونیان كردم و تاقییان كردمه‌وه‌[b] ،
هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌ی چل ساڵ كرداره‌كانی منیان بینی.
10
له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌و نه‌وه‌یه‌ تووڕه‌ بووم،
فه‌رمووم: «دڵیان هه‌ر به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و
ڕێگای منیان نه‌ناسی.»
11
بۆیه‌ له‌ تووڕه‌ییمدا سوێندم خوارد:
«نایه‌نه‌ ناو حه‌سانه‌وه‌ی من.»}[c]
12
خوشكان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ك یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ له‌ خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌.
13
به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێك یه‌كتری هانبده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌گوترێ {ئه‌مڕۆ،}[d] تاكو كه‌ستان به‌ فێڵی گوناه دڵی ڕه‌ق نه‌بێت.
14
بووینه‌ هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تاكو كۆتایی ده‌ستبگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌.
15
وه‌ك گوترا:
{ئه‌مڕۆ، كاتێك گوێتان له‌ فه‌رمایشتی ئه‌و ده‌بێت،
دڵی خۆتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ك له‌ یاخیبوونه‌كه‌ ڕوویدا.}[e]
16
جا كێن ئه‌وانه‌ی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ نه‌بوون كه‌ له‌ میسر به‌ ڕابه‌رایه‌تی موسا هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌؟
17
خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له‌ كێ تووڕه‌ بوو؟ ئایا له‌وانه‌ نه‌بوو كه‌ گوناهیان كرد و له‌ بیاباندا ته‌رمه‌كانیان كه‌وت؟
18
خودا سوێندی له‌ كێ خوارد كه‌ ناچێته‌ حه‌سانه‌وه‌كه‌ی؟ ئایا له‌وانه‌ نه‌بوو كه‌ یاخیبوون؟
19
هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین له‌به‌ر بێباوه‌ڕی نه‌یانتوانی بچنه‌ ژووره‌وه‌.
  1. a. 3‏:6 ماڵی خودا: مه‌به‌ست له‌و پیرۆزگایه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسماندا هه‌یه‌. بڕوانه‌ زه‌بووره‌كان 20‏:6.
  2. b. 3‏:9 بڕوانه‌\+xt یاقوب 1‏:13‏،14‏.‏\+xt*‏
  3. c. 3‏:11 \+xt زه‌بووره‌كان 95‏:7‏-11‏.‏\+xt*‏
  4. d. 3‏:13 \+xt زه‌بووره‌كان 95‏:7.‏\+xt*‏
  5. e. 3‏:15 \+xt زه‌بووره‌كان 95‏:7‏،8‏.‏\+xt*‏