عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یاقوب داوای به‌ره‌كه‌ت بۆ كوڕه‌كانی ده‌كات
- 1
- ئینجا یاقوب كوڕه‌كانی خۆی بانگ‌كرد و گوتی: «كۆببنه‌وه هه‌تا پێتان ڕابگه‌یه‌نم كه له ڕۆژانی داهاتوودا چیتان به‌سه‌ردێت.
- 2
- «ئه‌ی كوڕانی یاقوب، كۆببنه‌وه و گوێ بگرن،
گوێ له ئیسرائیلی باوكتان بگرن. - 3
- «ڕه‌ئوبێن، تۆ نۆبه‌ره‌كه‌ی منیت،
هێزی منیت و یه‌كه‌م توانامیت،
سه‌ری شانازی و سه‌ری هێزی. - 4
- هه‌ڵچوو وه‌ك ئاو، باڵاده‌ست نابیت،
چونكه چوویته سه‌ر پێخه‌فه‌كه‌ی باوكت،
گڵاوت كرد، سهركهوتیته سه‌ر نوێنه‌كه‌م. - 5
- «شیمۆن و لێڤی بران،
به چه‌كی توندوتیژی چه‌كدارن.[a] - 6
- من ناچمه ناو كۆڕی ڕاوێژیان،
سه‌نگینی من یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان،
چونكه له تووڕه‌بوونیان مرۆڤیان كوشت و
له ئاره‌زوومه‌ندییان گایان له‌پێ خست. - 7
- نه‌فره‌ت له تووڕه‌ییان كه‌وا تونده،
له هه‌ڵچوونیان كه‌وا سه‌خته.
له‌ناو یاقوب به‌شیان ده‌كه‌م و
له‌ناو ئیسرائیل بڵاوه‌یان پێ ده‌كه‌م. - 8
- «یه‌هودا[b] ، براكانت ستایشی تۆ ده‌كه‌ن،
ده‌ستت له‌سه‌ر پشته‌ملی دوژمنانت ده‌بێت،
كوڕانی باوكیشت كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن. - 9
- به‌چكه شێره یه‌هودا،
له‌سه‌ر نێچیر گه‌ڕایته‌وه، كوڕی خۆم.
خۆی نوشتانده‌وه، خۆی مات دا، وه‌ك شێر،
وه‌ك شێره مێ، كێ هه‌ڵیده‌ستێنێت؟ - 10
- داردهستهكه له یه‌هودا دانابڕێت،
گۆچانی فهرمانكردنیش له‌نێو قاچه‌كانی،
هه‌تا ئه‌و كه‌سه دێت كه خاوه‌نیه‌تی،[c]
گه‌لان هه‌ر بۆ ئه‌و ملكه‌چ ده‌بن. - 11
- نێرهكهرهكهی به دار مێو ده‌به‌ستێته‌وه و
ماكه‌ره‌كه‌ی به باشترین لقه مێوه‌وه.
جله‌كانی له‌ناو شه‌راب ده‌شوات و
پۆشاكه‌كه‌ی له‌ناو خوێنی ترێ. - 12
- چاوه‌كانی له شه‌راب تۆخترن و
ددانه‌كانی له شیر سپی‌ترن. - 13
- «زه‌بولون له كه‌ناری ده‌ریا نیشته‌جێ ده‌بێت،
ده‌بێته به‌نده‌ری كه‌شتییه‌كان،
سنووریشی هه‌تا سه‌یدا ده‌بێت. - 14
- «یه‌ساخار نێره‌كه‌رێكی زه‌به‌لاحه و
له‌نێوان دوو هه‌گبه مات بووه. - 15
- بینی شوێنێكی باشه بۆ پشوودان و
زه‌وییه‌كه‌ی دڵگیره،
شانی ده‌چه‌مێته‌وه بۆ بار و
ده‌بێته كۆیله‌ی كاری زۆره‌ملێ. - 16
- «دان دادوه‌ری گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كات،
وه‌ك یه‌كێك له هۆزه‌كانی ئیسرائیل. - 17
- دان مارێك ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگا،
مارێكی ژه‌هراوی له‌سه‌ر ڕێڕه‌و،
به پاژنه‌ی ئه‌سپه‌وه ده‌دات و
سواره‌كه‌ی به‌ره‌و دواوه به‌رده‌بێته‌وه. - 18
- «ئه‌ی یه‌زدان، چاوه‌ڕێی ڕزگاریی تۆم.
- 19
- «چه‌ته په‌لاماری گاد ده‌ده‌ن،
به‌ڵام ئه‌و ده‌گاته پاژنه‌ی پێیان و په‌لاماریان ده‌دات. - 20
- «له ئاشێر نانی چه‌ور ده‌بێت،
ئه‌و خۆشی ده‌داته پاشایان. - 21
- «نه‌فتالی ئاسكێكی ده‌رپه‌ڕیوه و
به‌چكه‌ی جوانی ده‌بێت. - 22
- «یوسف مێوێكی به‌رداره،
مێوێكی به‌رداره له‌سه‌ر كانیاو،
چڵه‌كانی به‌سه‌ر دیوارێكدا هه‌ڵگه‌ڕاون. - 23
- تیرئه‌ندازان به جۆش په‌لاماریان دا و
ڕمیان تێگرت و هه‌راسانیان كرد. - 24
- به‌ڵام كه‌وانه‌كه‌ی به توندوتۆڵی مایه‌وه،
بازووه‌كانی ده‌ستی لێزان بوون،
به ده‌ستی توانادارهكهی یاقوب،
به ناوی شوانی به‌رده‌كه‌ی ئیسرائیل[d] ، - 25
- به‌هۆی خوداكه‌ی باوكته‌وه كه یارمه‌تیت ده‌دات،
به‌هۆی هه‌ره به تواناوه كه به‌ره‌كه‌تدارت ده‌كات،
به به‌ره‌كه‌ته‌كانی ئاسمان له سه‌ره‌وه و
به‌ره‌كه‌ته‌كانی ئه‌و قووڵاییه‌ی ماته له ژێره‌وه،
به‌ره‌كه‌ته‌كانی هه‌ردوو مه‌مك و منداڵدان. - 26
- به‌ره‌كه‌ته‌كانی باوكت مه‌زنترن
له به‌ره‌كه‌ته‌كانی چیای هه‌تاهه‌تایی،
له به‌خشنده‌یی گرده دێرینه‌كان.
با به‌سه‌ر سه‌ری یوسفه‌وه بن،
به‌سه‌ر ته‌پڵی سه‌ری جیاكراوه له براكانی. - 27
- «بنیامین گورگێكی دڕنده‌یه،
به‌یانییان نێچیر ده‌خوات و
ئێوارانیش ده‌ستكه‌وت دابه‌ش ده‌كات.» - 28
- هه‌موو ئه‌مانه دوازده هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیلن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه باوكیان پێی گوتن و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی خۆی داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن.
- مردنی یاقوب
- 29
- ئینجا فه‌رمانی پێدان و پێی گوتن: «من ده‌چمه پاڵ گه‌له‌كه‌ی خۆم. له‌لای باوباپیرانم بمنێژن، له‌و ئه‌شكه‌وته‌ی له‌ناو كێڵگه‌كه‌ی عه‌فرۆنی حیتییه،
- 30
- له‌و ئه‌شكه‌وته‌ی له كێڵگه‌كه‌ی مه‌خپێله‌یه كه ڕووه‌و مه‌مرێیه له خاكی كه‌نعان، ئه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌گه‌ڵ كێڵگه‌كه له عه‌فرۆنی حیتی كڕی هه‌تا بۆ گۆڕ ببێته موڵكی.
- 31
- ئیبراهیم و سارای ژنی له‌وێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقه‌ی ژنیشی له‌وێ نێژراون، هه‌ر له‌وێش لێئه‌م ناشت.
- 32
- كێڵگه‌كه و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی له‌ناوی بوو له حیتییهكان كڕدرا بوون.»
- 33
- كاتێك یاقوب له ڕاسپاردنی كوڕه‌كانی ته‌واو بوو، هه‌ردوو پێی خۆی خسته‌وه سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه و دواهه‌ناسه‌ی دا، چووه‌وه پاڵ گه‌له‌كه‌ی خۆی.
- a. 49:5 مه‌به‌ست له بیركردنه‌وه‌ی توندوتیژی شیمۆن و لێڤییه له دژی خه‌ڵكی شه‌خه‌م. \+xt بڕوانه 34:25\+xt*.
- b. 49:8 وشه‌ی (یه‌هودا) له ڕووی ده‌نگه‌وه له وشه‌ی (ستایش)ی عیبری نزیكه.
- c. 49:10 پێشبینییه‌كه بۆ هاتنی مه‌سیح.
- d. 49:24 ڕه‌وانبێژی لێكچواندنه، مه‌به‌ستی یه‌زدانه.